فەرمانبەرە یاساییەكانى لاى ئیدارەى یەكێتى لە ناوچەكانى دیكەى عێراق مەغدورترن:
Sunday, 12/09/2010, 12:00
لەكاتێدا لە عێراق (50%) دەرماڵە بۆ فەرمانبەرە یاساییەكان سەرف دەكرێت ئەوە لە كوردستان پەیڕەو ناكرێت، لە هەمان كاتدا لە ئیدارەى پارتى پلەیەكى وەزیفى بۆ فەرمانبەرە یاساییەكان زیاد كراوە كە ئەوە لاى یەكێتى نەكراوە، بۆیە موچەى فەرمانبەرە یاساییەكانى ئیدارەى هەولێر شتێكى زیاترە لە سلێمانى، ئەمە لە كاتێكدا گوایە بەناو وەزارەتى دادو ئەنجومەنى دادوەرى یەكیان گرتووەتەوە، ئەوەش لە هەمووى سەیرترە برا سوشیال دیموكراتەكانى یەكێتى بە زیادەوە خزمەتى پلە تایبەتەكانیان كردووەو لە ناوچەكەى خۆیاندا هەر دادوەریك یان ئەندامى داواكارى گشتى هەر یەكەو ئۆتۆمبێلێكى وەرگرد بایى موچەى چوار ساڵى فەرمانبەریك دەبێت ئەمە لە كاتێدا لە ئیدارەى هەولێر نەكراوە، هەروەها ئەنجومەنى دادوەرى كە گوایە سەربەخۆیەو جیاكراوەتەوە ئاگاى لەمە هەر نەبوو. بۆیە پرسیار دەكەین ئەگەر پارتى خەڵك وا دەیناسێت حزبێكى كۆن و بنەمالەیى و خێڵەكییە، ئەى برا سۆشیال دیموكراتەكانى یەكێتى چین؟ كە قەت دڵى ئاغاو دەرەبەگ و پلە تایبەت ناشكێنن لە بەرانبەر گۆى نەدان بە چینى هەژارى خوارەوە، لەم دوایەشدا داواكارى خرایە بەردەست حكومەت بۆ (50%) ى دەرماڵەكە خودى دكتۆر بەرهەم رێگرە لە ئیمزا كردنى، هەروەا دەڵێن دادوەرەكانیش غیرەت گردویانێتى و دەڵێن ئێمەش (50%) مان دەوێت، ئەمە لە كاتێكدا موچەى فەرمانبەرى یاساییەكان لە موچەى پۆلیسی كەمترەو موچەى دادوەرەكانیش دە هێندەى موچەى پۆلیسێكە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست