تونس: ده‌سه‌لاتی ئیسلامیه‌کان ده‌که‌وێته به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریه‌وه
Tuesday, 18/12/2012, 12:00
پاش ئەوەی بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی به‌پشتیوانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا، دەسەڵاتیان گرته‌ده‌ست، که‌وتنه‌هه‌وڵدان بۆ ئیسلامیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای تونس وداسه‌په‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی خۆی بەسەر هەموو جومگەکانی کۆمەڵگادا. به‌ڵام کرێکاران‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی تونس بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ولانه، ناوه‌ندی شه‌قامه‌کانیان گرت‌و شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌کان خسته‌ڕێ. له‌مباره‌وه‌ڕۆژانی ٢٧و٢٨/١١، خه‌ڵکی هه‌ژار نشینی شاری"سلیانە"، بەپشتیوانی "یەکێتی گشتی کاری تونس"، کە گەورەترین ڕێکخراوی کرێکاریە، ناڕەزایەتیەکیان لەبەردەم شارەوانی ئەم شارەدا ڕێکخست وداوای کاروگەشەپێدانی ناوەخۆ و وازهێنانی سەرۆکی شارەوانیان خسته‌ڕوو. که‌دواتر بۆئاستی جوڵانه‌وه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ری وڕاپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندو چه‌ندین شاری تری گرته‌وه. شایانی باسه‌گه‌وره‌یی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به‌و ئاسته‌بوو که‌سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌هزه‌بهێنێته‌قسه‌و به‌ئاشکرا قه‌یرانی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه‌دان پێدابنێو له‌کارخستنی سه‌رۆکی شاره‌وانیش وه‌ک وه‌ڵامێک به‌خواستی خه‌ڵک په‌سه‌ند بکا. له‌لایه‌کیتره‌وه‌ڕۆژی٣/١٢ یەکێتی گشتی کاری تونس کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرێکاری بۆ یادکردنەوەی گیانبەختکردوو وڕابەری نەقابی" فرحات حشاد" ڕێکخست لەبەردەم بنکەی سەرەکی خۆی لەپایتەختی تونس. ئیسلامیەکان وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بەچەقۆ ودار هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەکە ولە ئەنجامدا ١٠ که‌س بریندار بوون و زەرەری مادی و تێکدان لە بینای یەکێتی کار کەوت. ئه‌م کاره‌قێزه‌وه‌نه‌ش هێنده‌ی تر بوه‌وه‌مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تیو توڕه‌یی فراوانی خه‌ڵک. تائاستی ئه‌وه‌ی که‌جه‌ماوه‌ر مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یه‌نن و‌دروشمی ڕووخانی دەسەلاتی نەهزەی ئیسلامی به‌رزبکه‌نه‌وه. ڕۆژی دواتر٤/١٢نزیکەی ٢٠٠٠لە ئەندامانی یەکێتی کار، پاش پێکدادانەکە، لەبەردەم ئۆفیسی سەرۆک وەزیران"حمادی الجبالی"خۆپیشاندانیان لەدژی بەڕێخست. یەکێ لە خۆپیشاندەران گوتی"چارەنووسی، بزووتنەوەی نەهزە، وەک بن علی دەبێ، دوژمنی خۆیان باش دیاری نەکردوە". شایانی باسه‌که‌یەکێتی گشتی کاری تونس لەدرێژەی ئەو ڕووبەڕوو بوونەوانەدا مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه‌وئەمەش حکومەتی هێناوه‌ته‌لەرزه‌وە، چونکە زەرەرێکی زۆر کەبە600ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت لەحکومەت دەکەوێت. بەپێی هەواڵەکان هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ ڕوونەدانی ئەو مانگرتنە وئەمرۆ ١٢/١٢ حکومەت ڕایگەیاندوە کەگەیشتونەتە ڕێکەوتن بۆ ڕوو نەدانی مانگرتنەکە، بەڵام ڕابەرانی یەکێتیەکە ئەوە ڕەت دەکەنەوە و سوورن لەسەر مانگرتنی گشتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست