تێچوونی جەنگی عێراق بە ئامار و بە ژمارە
Friday, 20/01/2012, 12:00
ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوا هێزی خۆیان له عیراق کشاندەوە ،به‌مه‌ش دوا قۆناغی کێشانه‌وه‌ی هیزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چالاکیی سه‌ربازی له و ووڵاته کۆتایی پێ دێت، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 8ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو و به ملیاران دۆلاری تێ چوو و هه‌زاران گیانیان له ده‌ست دا. وه ئێستاش ئه‌رکی دابین کردنی ئاسایشی عیراق و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رۆک وڕابه‌رایه‌تی له‌و ووڵاته‌ی که جه‌نگ کاولی کرد. وه‌هه‌ر ژماره‌یه‌ک که په‌یوه‌ندی به‌و جه‌نگه‌وه هه‌بێ ئه‌وا له و مه‌سه‌لانه‌ن که ململانێ‌یان له‌سه‌ره، له هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی که زیاتر مشت‌و مڕیان له‌سه‌ر بوو و جێی ناکۆکیه‌کان بوون ژماره‌ی کوژراوان بوون له عیراق.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌ندێک له‌و ئامارانه به ژماره ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌و جه‌نگه،هه‌روه‌ها ئه‌و هۆیانه ده‌خه‌ینه ڕوو که گفتوگۆ‌و جه‌ده‌ل وخیلافیان له‌سه‌ره.
ئاستی ژماره‌ی هێزه‌کان: هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکردایه‌تی داگیرکردنی عیراقیان کرد له مانگی ئازاری 2003، له رابه‌رایه‌تی کردنی هاوپه‌یمانیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی که به‌ریتانیا و چه‌ند ووڵاتی دیکه‌ی له‌خۆ گرتبوو.هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ووشکایی له عیراق له نێوان 100-150هه‌زار سه‌رباز بوو،ئه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی هێرشه چه‌کداریه‌کانی لێ به‌ده‌رکه‌ین له ساڵی 2007.به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ک که سه‌رۆکی پێشووی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکا (جۆرج ده‌بلیو بۆش) بۆ چاکتر کردنی هه‌لو مه‌رجی ئاسایشی ووڵات به تایبه‌ت له شاری به‌غدای پایته‌خت،به ناردنی 30هه‌زار سه‌ربازی زیاتر بۆ ویراق.
به‌ڵام سه‌ناتۆری پارتی دیموکرات(باراک ئۆباما) قه‌زیه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له عیراقی کرده به‌ڵێنێکی سه‌ره‌کی له که‌مپینی بۆ هه‌ڵبژارن له جه‌نیوه‌ری2008.به‌م جۆره هه‌رله ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه و چوونی بۆ کۆشکی سپی ژماره‌ی هێزه‌کانی به‌ره‌به‌ره له که‌مکردنه‌وه بوو له ساڵی 2009.
له 19ی ئۆگۆستۆس ی2010،دوا تیمی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له‌عیراق ڕۆیشت، له دوای خۆیان 50هه‌زار له سه‌ربازانیان جێ هێشت که به‌شداریان کرد له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کان له ووڵات.
به‌ڵام هێزه‌کانی به‌ریتانیا له عیراق لەکاتی دەستپێکردنی داگیر کاری ، ژماره‌یان گه‌یشته 46هه‌زار سه‌رباز، له دواییدا ژماره‌یان ساڵ له دوای ساڵ له که‌م بوونه‌وه بوو ، له ئایاری 2009 ژماره‌یان گه‌یشته 4100سه‌رباز، له‌وکاته‌دا به‌ریتانیا به فه‌رمی له‌و ووڵاته کشایه‌وه.
بوونی به‌ریتانیا له عیراق له ئێستادا ته‌نها بریتیه له‌به‌شێکی(تیمی) ڕاهینه‌ر له نوێنه‌رایه‌تیه‌ک له په‌یمانی باکووری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) . به‌ریتانیا به نوێنه‌رایه‌تیه‌ک که پێک هاتوه له 44 ئه‌ندامی سه‌ربازی به‌شداری ده‌کات. له‌گه‌ڵ یه‌که‌یه‌کی که له ئه‌کادیمیای سه‌ربازی عیراق یه.
زیانه‌کان:به‌پێی دوایین ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکی(پنتاگۆن) ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 4487 که‌سیان له ده‌ست داوه له‌عیراق له سه‌ره‌تای داگیر کردنی ئه‌و ووڵاته‌وه،که به " پرۆسه‌ی ڕزگار کردنی عیراق" ه‌وه ناسراله 19ی ئازاری ساڵی 2003.
له 31ی ئابی 2010، واته له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی کشانه‌وه‌ی دوایین یه‌که‌کانی هێزی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مه‌ریکی له عیراق،ژماره‌ی کوژراوان له ڕیزه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته 4421سه‌رباز،3492یان له مه‌یدانه‌کانی جه‌نگدا کوژراون،ژماره‌ی برینداره‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه 3200 که‌س بوو.
له‌و کاته‌وه66 سه‌رباز کوژراون ، 38یان له کاتی به‌شداریان له‌و چالاکیانه گیانیان له ده‌ست داوه که به ناوی " چالاکیه‌کانی فه‌جری نوێ" ناونرابوون.
به‌ڵام ژماره‌ی برینداره‌کانی که له‌و چالاکیانه‌دا به‌شداریان کردوه له 1ی سپتامبه‌ری 2010ه‌وه گه‌یشته 305 که‌س.
هه‌روه‌ها به‌ریتانیا 179له سه‌ربازه‌کانی به ژن وپیاویه‌وه له‌ده‌ست داوه له عیراق،136یان به‌شداریان له شه‌ڕه‌کان کردوه. به پێی ماڵپه‌ڕی 'کاجۆلتیز"(casualties)139که‌سیش له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ووڵاتانی تر کوژراون.
سەرچاوە: ئەنجومەنی ئاماری کوژراوانی عیراقی
تێبینی ئه‌وه ده‌کرێت که به‌شێوه‌یه‌کی (مه‌عقول) قوربانیه‌کانی ڕیزه‌کانی هێزه‌کانی ووڵاته به‌شداربوه‌کان له هاوپه‌یمانیه‌که تۆمار کراون،به‌ڵام وه‌ک ده‌بینرێت به‌گرانی توانراوه ژماره‌ی قوربانیانی عیراقی له هاووڵاتی و سه‌رباز تۆمار بکرێت.ئه‌مه‌ش به نه‌بوونی ژماره‌ی فه‌رمی که بتوانرێت پشتی پێوه ببه‌سترێ. جیاوازی زۆر ده‌بینرێت سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی داستانه‌کان و مه‌زه‌نده‌کردنی ژماره‌ی قوربانیانی عیراقی .
" ئه‌نجومه‌نی ئامارکردن کوژراوانی عیراقی" له‌م ماوانه‌ی دواییدا هه‌ولیان داوه بۆ دلنیا بوون له ژماره‌ی کوژراوانی هاوڵاتی مه‌ده‌نی پشت به‌جۆریک له ڕێگا ببه‌ستن که له سه‌رچاوه‌کانی وه‌ک دۆسیه‌ی مه‌یتخانه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن ،و پشت نه‌به‌ستن به زانیاریه‌کانی ده‌زگا کانی ڕاگه‌یاندن.
به‌م شێوه‌یه به‌پێی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ژماره‌ی کوژراوانی عیراقی که له‌عیراق کوژراون تاوه‌کو مانگی حوزه‌یرانی 2010 له نێوان 97461که‌س بۆ 106348که‌س مه‌زه‌نده کراوه.
ئه‌و مانگه‌ی که هێرشی داگیر کردن بۆ سه‌ر عیراق ده‌ستی پێ کرد واته مانگی ئازاری 2003 ،به خوێناوی ترین مانگ ده‌ژمێردرێت ، ئه‌وه به ژماره‌ی قوربانیان له ڕیزی هاوڵاتی مه‌ده‌نی. " ئه‌نجومه‌نی ئاماری کوژراوانی عیراقی" ده‌ڵێ: 3977 هاوڵاتی عیراقی ئاسایی له‌ومانگه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه، وه‌له مانگی نیسانی هه‌مان ساڵ 3437که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێ که جیاوازی له‌نێوان به‌رزترین و نزمترین ی ژماره‌کان که له‌لایه‌ن ئێمه‌وه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی کوژراوان له عیراق ده‌رکراوه ،سه‌رچاوه‌ی له ڕاپۆرته دژ به‌یه‌که‌کانه‌وه گرتوه که سه‌باره‌ت به کوژراوانی ڕووداوێکی دیاری کراوه‌وه ڕوویان داوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی قوربانیه‌کان هاوڵاتی بووبن یان سه‌رباز.
هه‌ندێ له ڕاپۆرت و ڕاپرسیه‌کان ئاماژه بۆ توێژێکی به‌رین له ته‌خمین و مه‌زه‌نده‌کان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به کوژراوان له‌عیراق. " ته‌ندروستی خێزانی عیراقی " له ڕاپرسیه‌کیدا که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی لێ ده‌کات، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی توندوتیژیه‌وه له نێوان مانگی ئازاری2003 و حوزه‌یرانی 2006 گیانیان له ده‌ست داوه ده‌گاته 150هه‌زار که‌س.
به‌ڵام گۆڤاری" لانیست"ی پزیشکی ،له ساڵی 2006دا باسێکی بڵاوکرده‌وه که ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له عیراقدا له‌ماوه‌ی جه‌نگدا له ئه‌نجامی توند‌و تیژی له‌و ووڵاته کوژراون ده‌گاته 601027.
هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی" ڕاپرسی ته‌ندروستی خێزانی عیراقی و باسه‌که‌ی لانیست" ئاماری کوژراوانی هاووڵاتی مه‌ده‌نی وسه‌ربازی و چه‌کداره‌کان له خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی نه‌زانراو له به‌ڵێنده‌رانی مه‌ده‌نی له‌عیراق گیانیان له‌ده‌ست داوه، ماڵپه‌ڕی " ئای کاجۆلتیز" باسی به‌شێکی لیستی ئه‌و قوربانیانه ده‌کا ،که 467ناوی به‌ڵێنده‌ر له خۆ ده‌گرێت.
تێچوون:تێچوونی ماڵی ئه‌و جه‌نگه ،ناوچه‌یه‌کی دیکه بوو له ئاستێکی فراواندا زۆرێک له باس وڵێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه.
یه‌که‌ی ڵێکۆڵینه‌وه له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی" که ئه‌نجومه‌نێکی باوه‌ڕپێکراوه و دووره له ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی" ،مه‌زه‌نده‌ی ده‌کا که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕی 802ملیار دۆلاری تا کۆتایی 2011 له‌و جه‌نگه خه‌رج کردبێ.به کردار 747.6ملیاردۆلاری بۆ دابین کرابوو.
سەرچاوە:مەزەندە کردنی بەشی لێکۆڵینەوە ی سەر بە کۆنگرێسی ئەمەریکی لە مانگی تەموز٢٠١٠
به‌ڵام هه‌ریه‌ک له ئابووری زانی ئه‌مه‌ریکی " جۆزیف ستیغلیتز" ی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ئابووری بۆ ساڵی 2001 و " لیندا جی بیڵمیز" گه‌وره مامۆستا له کاروباری سیاسی گشتی و هاوسه‌نگ کردن له زانکۆی هارڤه‌ردی ئه‌مه‌ریکی.بڕوایان وایه که تێچووی جه‌نگی عیراق گه‌یشتۆته 3تریلیۆن ملیار دۆلار،ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی ئه‌و جه‌نگه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریکا زیاد بکه‌ین.
به‌ریتانیا پشکی خۆی له خه‌زێنه‌ی یه‌ده‌گ له‌تێچوونی ئه‌و جه‌نگه داوه ، ئه‌و پارانه له مالیه‌ی زیاده‌یی که بۆ پشتیوانی بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری دانراون دراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی به‌ریتانیا وه ده‌رکراون له مانگی حوزه‌یرانی 2010، تێچوونی به‌شداری به‌ریتانیا له‌جه‌نگی عیراق 14.32ملیار دۆلار بوه،زوربه‌ی له ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازیه‌کان خه‌رج کراوه.وه بڕی 861ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌ک خه‌رج کراوه.
له مانگی جه‌نوه‌ری 2010 لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه ی به‌ریتانیا له جه‌نگی عیراق کورته‌ی تێچوون وخه‌رج کردنی له‌وجه‌نگه تێدا ڕوون کراوه‌ته‌وه.
ئاواره‌بووه‌کان:له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005وه کاری توندوتیژی تایه‌فی له عیراق ده‌ستی به‌هه‌ڵکشان کرد،به‌ڵام ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌زاری ئیمامه‌کانی عه‌سکه‌ر له سامه‌را،که پیرۆز بوون له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه ،له مانگی شوباتی 2006 بووه هۆی شه‌پۆلێک له هێرشی به‌رامبه‌ر له نێوان سونه‌و شیعه به‌جۆرێکی ڕوو له زیاد.که بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له خێزانی عیراقی ماڵه‌کانی خۆیان جێ بێڵن و بگوێزنه‌وه بۆ شوێنی تر له ووڵات، یان به سانایی بڵێین ڕایان کرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ڕێکخراوی جیهانی ئاواره‌کان ،که چاودێری ژماره‌ی خێزانه ئاواره‌بوه‌کان ده‌کا،ده‌ڵێ که نزیکه‌ی 1.6ملیۆن عیراقی له ماڵی خۆیان دوورخرانه‌وه له ناوه‌خۆی عیراق له نێوان ساڵانی 2006-2010،ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی 5.5له‌سه‌دی گشتی دانیشتوانی عیراق پێک دێنێ.
نزیکه‌ی 400هه‌زار له‌و ئاوارانه گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان تا ناوه‌راستی ساڵی 2010،به پێی قسه‌کانی ریکخراوی ناوبراوزوربه‌ی گه‌ڕاوه‌کان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاکانی دیاله ونه‌ینه‌وا وئه‌نبار بوون.
ئاراس ڕەشید : لەبەشی عەرەبی سایتی خەبەری(بی بی سی)وەریگێڕاوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست