ئایا ناڕه‌زایه‌تی 62 ڕۆژه‌ی سه‌رای ئازادیی به‌شێک نییه له مێژووی سلێمانی!؟
Sunday, 20/11/2011, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی "کوردسات"، که ته‌له‌فزیۆنی مه‌رکه‌زی "ی.ن.ک" ه، یادی 227ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی ده‌که‌نه‌وه. وه‌ک دیاره ئه‌م ساڵ گرنگیه‌کی تایبه‌ت و جیای پێ دراوه له‌چاو ساڵانی تر له لایه‌ن ده‌زگا سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی "ی.ن.ک" ئه‌مە ش جێی سه‌رنجه، لەبەرئەوەی لایەنی ناوبراو ئامانجی ئەوەیە کە ئەو یاده بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی به‌کار بێنێ نەك ئەوەی کە لێکدانەوەیەکی ئەکادیمی و مێژوویی تەنها بێت!
یاد کردنه‌وەکه زۆر لایه‌ن و کون وقوژبنی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی وبیناسازی ...تاد له خۆ گرتبوو.
لەویادەدا باس له لایه‌نی به‌رگری ومقاوه‌مه‌ت و خۆڕاگری و دڵسۆزی خه‌ڵکی سلێمانی کراو، ده‌ورو نه‌خشی خه‌ڵکی سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی دژی سته‌می میللی زۆر به‌دره‌خشان باس کرا، هه‌ر له خۆپیشاندانی"6ی ئه‌یلولی به‌رده‌رکی سه‌را ساڵی 1930 ". تا ده‌گات به ڕاپه‌ڕینی ئازاری1991 و یادی لیستێکی درێژی گیانبه‌ختکردوانی کردەوە و لایه‌نی دوژمنکارانه‌ی ڕژێمه‌کانی عیراقیان باس کرد، که حه‌قیقه‌تیش وایه، خه‌ڵکی سلێمانی وه‌ک هه‌موو شاره‌کاتی دیکه‌ی کوردستان ماندوو بوون و قوربانی گیانی وماڵی و نه‌فسی و...تاد یان داوه بۆ به‌رگری کردن له به‌رانبه‌ر ڕژێمه سه‌رکوتگه‌ره یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عیراق لەدژی ستەمی میللی.
به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا وه‌ک مێژوو و بۆ مێژوو باس له قوژبنێکی بچووکی ئه‌و 20ساڵه له ده‌سه‌ڵاتیان نه‌کردوه که خۆیان حاکم و ده‌سه‌ڵات بوون تێیدا و خه‌ڵکی سلێمانیش وه‌ک زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان چه‌نده لێیان ناڕازی بوون، تاگه‌یشت به "خۆپیشاندانی به‌رده‌رکی سه‌را له 17ی شوباتی 2011"، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ڕوو له خۆیان و دژ به خۆیان. خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌مجاره‌یان مقاوه‌مه‌ت و ناڕه‌زایه‌تیان دژ به ڕژێم وده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵی سه‌رکوتگه‌ری کورد بوو که زیاتر لە نیو سەدەیە خه‌ڵکی سلێمانی به‌تایبەتی‌و خەڵکی کوردستان بەگشتی لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌یەوە وەکو ئامانجی رزگاری دەرخواردیان داون‌و خەڵکیان کردۆتە قوربانی بۆی! هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له 17ی شوبات -19ی نیسان دژ به‌و خه‌ڵکی سلێمانیه وه‌ستایه‌وه‌و لێی کوشتن، لێی بریندار‌و زیندانی کردن، هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی بڕین ...ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ڕژێمه سه‌رکوتگه‌رکانی پێشوو هات ئه‌مانیش درێغیان نه‌کرد و پیرۆزیان کرد!! بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان حه‌مدی ساحێبقران ی شاعیر هه‌ستێته‌وه ده‌بێ هۆنراوه به‌ناوبانگه‌که‌ی که بۆبه‌رده‌رکی سه‌رای نووسیبوو بگۆڕێت وئاوای لێ بکات:
جه‌ژنی قوربانه سلێمانی به مه‌زبه‌ح دانرا
کورد مه‌ڕن بۆیه "به ده‌ستی بەرپرسانی" هه‌ر له‌وێدا سه‌ڕبڕان
هه‌ر وه‌ک ده‌رکه‌وت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی خۆشی ڕاستگۆ نیه و چه‌واشه‌کاری ده‌کات و خۆڵ ده‌خاته چاوی خه‌ڵک، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه بای دیبێ نه باران، نه که‌سی کوشتبێ و نه‌که‌سی ئازار دابێ و هه‌ر خۆی سه‌روه‌رو سه‌رپاکه!!
خه‌ڵکی سلێمانی نابێ ئه‌وه له بیرکه‌ن که ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی له 17ی شووبات ه‌وه تاوه‌کو 19ی نیسان تۆماریان کرد ده‌بێته به‌شێک له‌و مێژووه سه‌روه‌ریه‌ی که له227ی سالی ته‌مه‌نی خه‌ڵکی ئه‌وشاره تۆماریان کردوه له مقاوه‌مه‌ت وخۆڕاگری له به‌رانبه‌ر هه‌رجۆره زوڵم وسته‌مێک که بووه،و له‌هه‌رلایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه بووبێ، ده‌ره‌کی یا ناوخۆیی بووبێ. سته‌م و زوڵم هه‌ر سته‌مه و ناعه‌داله‌تی هه‌ر ناعه‌داله‌تیه ،سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌رکەسێك بێت هەر یەك هۆکارو ئامانجی هەیە، ئه‌ویش چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاتدارانێکه که باوه‌ڕیان به یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی و به‌دیهێنانی دنیایه‌کی باشتر نیه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵک، جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له هه‌ر ڕه‌نگێک بێ؛ ڕه‌ش یا سه‌وز یا زه‌رد،عه‌ره‌ب بێ یا کورد...کرداریان نه‌گۆڕه!!
به په‌رده‌پۆشکردنی مێژووی ئه‌و ڕرۆژانەی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ جارێکی دیکه نیشانیان دا که حکومه‌ت و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی دان نانێن به‌و هاتنه مه‌یدانه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان لەپێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌کانیان، سەبارەت بە یەکسانی کۆمەڵایەتی‌و نەهێشتنی گەندەڵیی سیاسی‌و بێکاری‌و دەسەڵاتی میلیشیایی‌و بنەماڵەیی، و لە پێناو ئازادی سیاسی‌و ئازادیە مەدەنیەکاندا...وەتانەنەت ئامادە نیە کە ئەو چەکدارانەی کە خەڵکی خۆپیشاندەریان بریندار کرد‌و لە خوێنیان هەڵکێشان ڕادەستی دادگا بکەن!
سه‌روه‌ری بۆ مێژووی پڕ مقاوه‌مه‌تی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی له دوێنی و ئه‌مڕۆدا دژ به هه‌ر جۆره سته‌م و ناعه‌داله‌تی و هه‌ڵاواردنێک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست