وه‌ڵامێك بۆ داده ساهیره قادری موراهیق ....
Thursday, 06/08/2009, 12:00
ئه‌مریکا
له سایتێکی پاراستندا نووسینێکی وونجڕم دی له‌ژێر ناوی((که‌مال میراوده‌لی گه‌مه به‌عه‌قڵی میلله‌ته‌وه ده‌کات .. به‌قه‌ڵه‌می کولی ساهیره قادر
له‌گه‌ڵ ڕیزما بۆ مۆ موراهیق و ئه‌و ته‌مه‌نه نازداره که هه‌موومان ، یان پیا تێپه‌ڕیوین وه‌یانیش ئه‌گه‌ر خوا یاربێ و ته‌مه‌ن بمێنێ پیا تێ ئه‌په‌ڕین.
کۆلکه خوێنهوارێك وا ئاگام لێ یه دوو جاره ده‌می ژه‌نیوه‌ته ده‌ریای موقه‌ده‌ساتی کوردی یه‌وه، جارێ به لیستێك کهیهكێکه له‌ڕکابه‌ره‌کانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی کوردستان وئه‌م جاره‌ش به دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ده‌وه‌ڕێ.
دیاره له ئیمه‌یڵه‌که‌یه‌وه دیاره که موراهیقه، واش نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دوو دێڕ له ههڵبزکانهکانیدا بۆت ده‌رئه‌که‌وێت که دادم کۆلکه خوێنه‌واره.
دادم ئه‌ڵێ که‌مال میراوده‌لی گه‌مه به‌عه‌قڵی میلله‌ت ئه‌کات که ڕێزمانهکهشی ته‌واو نی یه‌و ئه‌ڵێ ((گه‌مه به‌عه‌قڵی میلله‌ته‌وه ده‌کات))، که‌ئه‌مه ئیشی من نی یه ره‌خنه له‌زمانی نووسینه کرچ وکاڵهکانی بگرم.
کچم بڕۆ تۆزێ گه‌وره‌تر به ئه‌وسا وه‌ره ڕه‌خنه‌ی سیاسی بگره، که‌مێ بخوێنه‌ره‌وه ئینجا په‌نجه هه‌ڵبڕه‌و ئه‌وسا ڕێت پێ ئه‌درێ بۆ پرسیار کردن نه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه، که‌مێك مێژوو بخوێنه‌ره‌وه پاشان به مێژووی هه‌ندێك بڵێ پیس و هه‌ندێکی تریش بێ گه‌رد وه‌ك کابرای له‌مه‌ڕ خۆتان.
هه‌ڵبه‌ت ڕۆژانی داهاتوو بڕیار ئه‌ده‌ن که کورسی یه‌کان چۆن به‌ده‌ست هاتوون وکێ شایانی ئه‌وه‌یه که میلله‌ت هه‌ڵی بژارد یان هه‌ڵی ئه‌بژێرێت بۆ پۆسته باڵاکان عه‌ره‌ب یان فارس ده‌نگیان داوه، ده‌خیلتم ئه‌و قسانه‌ی کهکردتن جارێکی تر نه‌یان که‌یته‌وه چونکه جگه له‌وه‌ی هیچ مانایه‌کیان نیه ولای خه‌ڵک ئه‌بیته په‌ندو گاڵته‌جاڕ، به‌ڵکو ڕا خوارو خێچهکانیشت ئه‌بنه مایه‌ی خه‌ڵك بێزار کردن .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌واوی ئازادی را دهربڕینیشت هه‌یه ، به‌لام،،،
سوپاست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر تا ده ساڵی تر هیچ نه‌نووسیت و ته‌نها بخوێنیته‌وه‌و گوێ له‌خۆت گه‌وره‌تر بگریت.
تو ئه‌و مه‌کته‌به‌ی لێت خویندوه ئه‌م ڕسته‌یه‌مان بۆ شی ناکه‌یته‌وه ((هەر ئەمەش ئامانجی بوو كە دەیزانی دەبێتە پەند بەڵام دەبێتە بەشێك لە مێژوو)).
ئه‌وه من دوه‌م که‌سم وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه دیاره هه‌قیش نه‌بوو وه‌ڵام بده‌مه‌وه به‌ڵام هه‌ر که نووسینه ناپێزهکهتم خوینده‌وه خۆم بۆ نه‌گیرا، ئه‌بوو شتێک بڵێم...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست