رێوی نەدەجوە كونەوە تەنەكەیەكیا بەست بەكلكێوە
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
من وەكو گرمیانیەكی جەند راستیەكتان پێ دەڵێم كە ئێوە بێ ئاگان لێی . ئەویەش دەربارەی مەرزی پەرویزحانە. مەرزی پەروێزخان یەكێكە لەمەرزە گەورەكانی هەرێمی كوردستان لە گەڵ جمهوری اسلامی ایراندا .بەڵام بەداخەوە بۆحكمەتەمشەخۆرەكەی كوردستان كە ئەم مەرزە گەورەیەت پشت گوێی خستوەو لەهەموو خزمەت گوزاریك بێ بەشە تاوەكو ئەمرۆ ئاوی خواردنی نی یە هیچ شتێكی بۆ نەكراوە .ئەوەش لەسایەی برازا گەندەڵەكەی جلال تاڵبانی بە نای (نهرۆ حمەێالح).كە ێاڵح نی یە وگەندەڵ ترین كەس لەگومرك دا . من پرسیارێ لەجنابت دەكەم جلال تالبانی ئەمە بۆ لانادەن لە گشتی گومرك .سودی جی یە؟ ئەگەر باسی گەندەڵی ئەم لێپسراوەبكەین بە نوسین كۆتایی نایە یان هەر سوێندی یاسایتان خواردوە ئیشی باش نەكەن بۆ میللەت.بابێی نە سەرباسەكەمان كەمەرزی پەروویزخانە .باشە وەكو خزمەت گوزاری بۆ ناكەن باشە بۆ خەڵكی باشی بۆدابین ناكەن ؟ ئەوەش گرانە؟پرسیاری لە جنابت دەكەم ؟جلال تالبانی بەرپرسانی نامسۆل محمود سنگاوی معقولە خڵكی لەو مەرزەدا بەرپرسسە لە سالی 1998 تاوەكو ئەمرۆ كە 2010 لەهەمان دزگا بەرپرسە . مقدم سامی بەر پرسی جەوازات وبهرۆز بەرپرس پەیوەندیەكان 13 ساڵە لە هەمان دزگا بەرپرسن بە بێ ئەوەی رۆژی لەشوینی خۆیان بگیوزینەوە.
مقدم سامی وبهرۆزگەرەترین دزن لە سنورەكەدا .بەشایەتی بازرگانەكانی ناوجەكە . دەیان جار گلەیان لێ كراوە لە مەڵبەند بەڵام لەبەر ئەوەی پیاوی عدنانی حمەی مینایە كەس ناتوانێ لەو شوێنە لای بدات .
ئێستاكە بووە بە بازرگانی سوتەمەنی . رۆژانە ئەو سوتەمەنیانەی لەمەرزی پرویزخان دەرواتە دەرەوە مقدم سامی خاوەی خۆی لیان دەسێنیت .سەرەرای دزیەكەی فەرق لە نیوان ئەو كۆمپانیانەدەكات كە سوتەمەنی دەبەنە دەرەوە . ئەوانەی سەر بە یەكیتین بەپارەیەكی باش هاوكاریان دەكات وەك كومبانیای قەیوان بەڵام ئەوەی سَەربە پارتی دیمكراتی كوردستانە بیانویان بۆ دەردەكات ورێگریان لێ دەكات وەك عیراق ئویڵ .جگە لەمانە دەیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری هەیە كە بەخاوە لەماوەی ئەم 13 سالەدا لەوخەڵكە داماوی سنورەكە سەندوە بەمەش تێرناخوات هەستاوە بەفرۆشتنی ئەو برە كارەبایەی كە ئیران لەرێی خوا داویەتە میوان خانەكەی جلال بە دوكان و جێشتخانەكانی ناو مەرزەكە .ئەمەو سەدان حاڵتی لەو بابەتە ئەگەر شتی باشی بۆ ناكەی خەڵكی باشی بۆ دابنێ.ئەم پیاوە نەفس نزمە وای لێ هاتوە هەر ئییشێ بكەیت لەوسنورەدا داوای نیوەی دەكات لەبەر ئەوەش ناویان ناوە (مقدم نیوە) .مەرزەكە زۆر حاڵی جوانە ئەمانەش بەرپرسی بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست