کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاداشتى نێودەوڵەتى دەستگیركردنى تاڵەبانى و بارزانى و سەرجەم تاوانبارانى جەنگى هەرێمى كوردستان

Thursday, 05/03/2009, 12:00


پاش ئەوەى دادگاى نێودەوڵەتى تاوانەكانى جەنگ لە لاهاى سەركەوتوو لە دەركردنى یاداشتنامەیەكى نێودەوڵەتى بۆ دەستگیركردنى سەرۆكى دەوڵەتى سودان [حسن البشیر] بەتاوانى كووشتن و برسیكردن و راوەدونانى دانیشتوانى بێتاوانى هەرێمى دارفوور ، هەمان دادگا و لەسەر رۆشنایى راستییە بێخەوش و ئاشكراو حاشاهەڵنەگرەكانى هەرێمى كوردستان ، ئەكرێ زۆر شەفافانە و یاساییانەتر و ئاسانتر لە دۆسیەكەى البشیرى تاوانبار یاداشتنامەیەكى دەستگیركردن بۆ سەرانى تاوانبارى هەرێمى كوردستان دەربكات ، بەهاریكارى رێخراوە مەدەنیەكان و كۆمەڵەكانى چالاك لەبوارى مافى مرۆڤدا ، وەك یاسا ناسێك و لەهەمووشى گرنگتر تاوانناسێكى تاوانبارە مەزنەكانى هەرێمەكەم زۆر بەئاسانى و یاسایى ئەكرێ بنەماى دەركردنى یاداشتانامەى دەستگیركردنە لەسەر ئەم بەڵگە و رووداوانە دەربكرێت :

1. تاوانبار [جەلال حسام الدین نوراللە تاڵەبانى] ، سكرتێرى گشتى بێبەرامبەرى یەكێتى نیشیتیمانى كوردستان و سەرۆك كۆمارى عێراق لەساڵى 2004 وە .

لائیحەى تاوانباركردن :

تاڵەبانى تاوانبارە بەوەى كە چەندین كارى سیاسى و سەربازى و هاوپەیمانێتى ناشیاوى تاكڕەوانەى بۆ بەرژەوەندى خۆى و بنەماڵەكەى ئەنجامداوە بەمەبەستى مانەوەى لەدەسەڵاتدا لەگەڵ وەدەستكەوتنى قازانجى مادى و سیاسى و سەربازى ، ئەمانە بێ لەكارەكانى سیخوڕى نێودەوڵەتى و هەرێمى و ناوخۆیى دژ بەبەرژەوەندى میللەتەكەى بەتایبەتى و خەڵكى ناوچەكە بەشێوەیەكى گشتى ، تاڵەبانى بەهاریكارى [برایم ئەحمەد]ى خەزوورى تاوانبارە بەوەى ساڵى 1966 پەیماننامەیەكیان لەگەڵ رژێمى [عبدالرحمن عارف]دا مۆر كردووە ، بێ ئەوەى بۆ مۆركردنى ئەم پەیماننامەیە پرس و را بە میللەت بكەن ، بەمبۆنەیەشەوە ئەم تاقمە بوون بە جاش و كرێ گرتەى ئەو رژێمە كە بەبەرنامە قەتل و عامى میللەتى كوردیان كردووە لەو سەردەمەدا ، دیارە برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانى و تاقمەكەى راستەوخۆ بەهاریكارى تانك و تۆپ و زریپۆش و فڕۆكەكانى ئەو رژێمە بەشداربوون لە سووتان و كاول و خاپووركردنى سەدان گووندى كوردستان و كووشتنى سەدان هاوڵاتى سیڤیلى و پێشمەرگەى تاقمى مەلا مستەفا كە ئەو كات دژ بەمان لەجەنگدابوون ، هەروەها هەریەك لە جەلال تاڵەبانى و برایم ئەحمەد تاوانبارن بەوەى كە پاش مۆركردنى رێكەوتنامەى یانزەى ئازار لە نێوان تاقمەكەى مەلا مستەفا بارزانى و حكومەتى [ئەحمەد حسن بكر تكریتى]دا ، هەستاون بە تاڵانبردنى دەیان ملیۆن دینار كە بودجەى رژێمى ئەوكات بووە بۆ بەناو [پارتى شۆڕشگێڕى كوردستان] كە جاش چەكدارى رژێمبوون و بارەگاكەیان لە شارۆچكەى بەكرەجۆبووە ، ئەو پارانەش گواستراونەتەوە بۆ بانكەكانى دەرەوەى عێراق و كراونەتە ناو هەریەك لەبرایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانى ، دیارە بەهۆى هاوپەیمانێتى چوارساڵەى تاقمەكەى [برایم ئەحمەد و تاڵەبانى] لەلایەك و رژێمى دژە كوردى ئەوكات لەلایەكى تر هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە و بەسەدان گووند سووتێنراون و زیانێكى مادى و مەعنەوى هێجگار مەزن لە دانیشتوانى بێدیفاعى بەشێكى زۆرى كوردستان كەوتووە ، هۆكارى هەموو ئەم تاوانانەش راستەوخۆ دەكەوێتە ئەستۆى هەریەك لە [برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانى] ، بەڵام لەبەرئەوەى برایم ئەحمەد ساڵى 2000 لە لەندەن وەفاتى كردووە و لە ژیاندا نەماوە تاوانەكان بەپێى یاسا لەسەرى دەكەوێت، هەرچەندە ئیستا گۆڕەكەى گردێكى مەزنى بۆ داگیركراوە و پارەیەكى زۆر لە بودجەى خەڵكى برسى بۆ تەرخانكراوە ، كە زۆر لە مەزارەكانى [جورج واشنتۆن و شارل دیگۆل] قەشەنگترە ، سەروبارى ئەوەى برایم ئەحمەد لە رشتنى تۆیى شەڕى براكوژى و خیانەت و سیخوڕى و تاڵانچێتى سامانى میللەت هیچى ترى پێشكەش بەم وڵاتە نەكردووە .

هەروەها جەلال تاڵەبانى تاوانبارە بە كووشتن و پاكتاوكردن و ئیغتیالكردنى سەدان نەیارى سیاسى و غەیرە سیاسى خۆى بەهۆى بكوژ و چڵكاوخۆر و دەزگاى بەدناوى [زانیارى] یەوە ، هەروەك چۆن ناوبراو بە بەشدایكردن لەگەڵ [مسعود مستەفا بارزانى] سەرۆكى تاقمى چەكدارى بەناو پارتى دیموكراتى كوردستان تاوانبارە بە هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆى كوردستانى درێژە خایان لە مانگى ئایارى 1994 دا لەسەر دەسەڵات و نفوز و داهاتى گومرگى ئیبراهیم خەلیل ، كە بەهۆیەوە سەدان گووند سووتێنران و سەدان هەزاران هاوڵاتى راگوێزران و سامانیان بەتاڵان برا و كوژران و بریندار و كەمئەمئەندام و بێسەروشوێنبوون .

2. [مسعود مستەفا بارزانى] : سەرۆكى بەناو پارتى دیموكراتى كوردستان ، ئەم كەسە تاوانبارە بە خیانەت و تاوانەكانى دزى و كۆكوژى بەئەنقەست دژ بە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ، كاتێ مەلا مستەفا بارزانى باوكى ساڵى 1975 ئاشبەتاڵ و هەرەسى بەمەزنترین شۆڕشى جەماوەرى ئەم میللەتە هێنا بەفیتى دەرەكـــى ، لەگەڵ كوڕ و خانەوەادەكەى روویانكردە ولایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و بە سەدان ملیۆن دینار و دۆلارى ئەو شۆڕشەیان بەتاڵان لەگەڵ خۆیان برد و زۆر نامەردانە ئەو خەڵكەیان جێهێشت بۆ تۆڵەى رژێمى بەعسى فاشیستى ، هەر لە نەفیكردنیانەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستى عێراق تاكو بێسەروشوێنكردن و ئەشكەنجەدان و زیندانیكردنیان ، هەروەها خیانەتێكى زۆر مەزن و كەموێنەى ترى ئەم تاوانبارە ، خیانەتى [31ى ئابى 1996] ە، كە تیایدا مەسعودى خائینزادە بۆ بەرژەوەندى مانەوەى لە دەسەڵاتدا بەئاشكرا بانگەشەى هێزەكانى گاردى كۆمارى بەعسى سەدامى كرد تاكو هەولێر و ناوچەداگیركراوەكانى ترى بۆ بگەڕێننەوە ژێردەسەڵات لەمەعمەعەى شەڕى خۆكوژى ئەوكاتەدا ، بەمهۆیەشەوە سەدان كەسى ئۆپۆزسیۆن و نەیارى دژ بە رژێمى بەعسى كوژران یان بەدیلگیران و بێسەروشوێنكران ، ئەمە بێ لە كۆچكردنێكى بەكۆمەڵكى خەڵكى ناوچەكە و داگیركردنى سامان و موڵكەكانیان لەلایەن هێزەكانى مەسعود و گاردى كۆمارییەوە ، شایەنى باسە جەلال تاڵەبانیش بۆ بەرژەوەندى مانەوەى لەدەسەڵاتدا ساڵەكانى 1995 و 1997 و 1998 1چەندین جار هێزى سوپاى پاسدارنى بانگێشكردووە بۆ ناوچەكانى بوونى هێزەكانى ئۆپۆزسیۆنى كوردى ئێرانىلەناو خاكى كوردستانى عێراقدا [كۆمەڵە و دیموكراتى كوردستانى ئێران] تاكو لەناوچەكانى دەسەڵاتى یەكێتیدا بەوێنەى كۆیە و زڕگوێز قەتل و عام بكرێن ، بەهەمان شێوەى تاڵەبانى مەسعود بارزانیش تاوانبارە بە هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆى 1994 و دزینى داهاتى میللەت و پاكتاوكردنى نەیارەكانى لەڕێگەى دەزگاى بەدناوى [پارستن]ەوە ، هەروەها هەریەك لە جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى و هێرۆى برایم ئەحمەد و نێچیرڤان بارزانى كوڕ و كەسە نزیكەكانیان راستەوخۆ تاوانبارن بە دزینى سامانى پەتڕۆڵى خاكى كوردستان و بەتاڵانبردنى داهاتە مەزنەكانى بۆ گیرفانى شەخسى خۆیان لەرێگەى گواستنەوەى بۆ بانكەكانى دەرەوەى هەرێم بێ لەداگیركردن و تاپۆكردنى نایاسایى دەیان هەزار مەتردووجا زەوى و عەقارى گرانبەها .

3. بەدەیان بەرپرسى باڵاى هەردوو دەسەڵاتى زلهێزى پارتى و یەكێتى تاونباران بە كووشتن و تەسفیەكردنى نەیاران و لاقەكردنى كچان و ژنان و تاڵانكردن و بەشداریكردن لەدزینى سامانى میللەت و بازرگانى نامەشروع و تێوەگلان لە تاوانەكانى جەنگ و داگیركردنى موڵك و زەوى و زار و داهاتى دارایى بەشێوەیەكى نایاسایى ، وەك كۆسرەت رەسول عەلى ، نێچیرڤان بارزانى ، فازڵ میرانى ، بەرهەم ئەحمەد ساڵح ، عومەرفەتاح ... هتد ، لەدەیان بەرپرسى سیاسى و سەربازى تر كە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداریانكردووە لە تاوانەكانى جەلال و مەسعوددا و هاریكاریانبوون بۆ ئەنجامدانى ئەو تاوانانە و درێژەدان بەمانەوەیان لە دەسەڵاتى نایاسایدا ، بۆیە ئەوانیش پێویستە فەرمانى دەستگیركردنیان دەربكرێت .

لەكاتى دەركردنى فەرمانى دەستگیركردنى سەرانى تاوانبارى دەسەڵاتى تاكڕە و مافیائاساى هەردوو دەسەڵاتى سیاسى و سەربازى یەكێتى و پارتى بە جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانییەوە ، بۆ هەموو دەسەڵاتێكى فەرمى نێودەوڵەتى و هەرێمى هەیە لە زەوى و ئاو و ئاسماندا ، پاش سنوور بەزاندنى ئەم تاوانبارانە بۆ هەرێمى كوردستان راستەوخۆ دەستگیربكرێن و پەل بەستیان بكەن و رادەستى دادگاى نێودەوڵەتى لاهایان بكەن تاكو بەو یاسا و رێسا و دادپەروەرییە دادگایى بكرێن كە ئەوان خەڵكیان لێبێبەش كردبوو ، هەركەسێكیش زیانلێكەوتووى ئەم تاوانبارانە بێت و بەڵگەى هەبێت ، بۆى هەیە داواى یاساییان لەسەر تۆماربكات تاكو لەرووى مادى و مەعنەوییەوە قەرەبووبكرێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە