وەڵامێك بۆ بەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ
Thursday, 24/09/2009, 12:00
(نورى ڕەحیم) بەرێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ لەدیمانەیەكیدا بۆبڵاو كراوەى چەرموو ژمارە () لەبەروارى 12-9-2009 كە بڵاو كراوەتەوە باسی دڵسۆزى وخۆشەویستى خۆی ئەكات بۆ ڕەوتى پەروەردەى چەمچەماڵ ئەمە بۆ كەسێ كە ئاگادارى بزاوتى پەروەردەى چەمچەماڵ نەبێ ، ڕەنگە بڕوا بەقسەكانى ئەو مامۆستا بەڕێزە بكات نازانم نوری بەرێز وادەزانێ ئەو خوێنەر و خەڵكە لەگوێی گایا نوستون و هیچ ئاگایان لە ڕەوشی پەروەردە نیە ،وەك یەكێ نەهەورى دیبێ نە باران ، من دەڵێم : نورى موزایدەمان بەسەردا مەكەو دڵسۆزیەكانى خۆت بەئێمە مەفرۆشەرەوە ئێمە چاك دەزانین هەگبەكەت چی تێدایە، ئەوانەى تۆ باسی دەكەى زۆر دورە لە راستیەوە بۆیە من وەكو كەسێكى ئاگادار لەڕەوتى پەروەردەى كوردستان بەگشتى و چەمچەماڵ بەتایبەتى وەڵامێكى پر بەپێستى قسەو فش و فاڵ ودرۆو دەلەسەكانت دەدەمەوە ، مامۆستا گیان تۆ باسی تەداخولاتى حزبی دەكەى وا دەزانى ئێمە زۆر گێل و ساویلكەین جەنابت هەر لەكاتى بەرپرسیارێتى مەسول مەڵبەندى پێشوو پێت دەوترا (كوێخا مەدام) واتا كوێخا ژن ئەبێ ئێستا پێت بڵێن چی ؟ لاى هەموان ئاشكرایە لە خێڵى جافان بەولاوە هیچی ترت پێ ناوترێت ، ساڵی پار واتە ساڵی خوێندنى 2008 _ 2009 هەر جەنابت و مەڵبەند نەبوو ئەو كچەى كە لەكافتریاى كۆلێژی پەروەردەى چەمچەماڵ كارى دەكرد تەعینتان كرد بەیەكەم تەعین لەناو شار داتان نا ئەگەر دەڵێى خۆم تەعینم كرد مەڵبەند نەبوو ئەوا لەبەرامبەر جەند كارێكى جنسی بۆ ڕازى كردنى دڵى جەنابت ئەو كارەت بۆ كرد كە ئێستە مامۆستایە لە قوتابخانەى (خاك)ى بنەڕەتى لەناو شاردا ، لەكاتێكدا گەنجەكانى پەیمانگاى مامۆستایانى چەمچەماڵ بەدەست بێكارى و نەبونى تەعیناتەوە دەیان ناڵاند ، هەر جەنابت نەبوى چەندین مامۆستات بەنامەى جێگرى مەسئول مەڵبەند گواستەوە ناو شار هەروەك چۆن لەم ساڵیشدا بەنیازى دواى جەژنى ڕەمەزان هەندێ مامۆستاى ترى بۆ بگوازیتەوە ناو شار و گوندە نزیكەكان ،هەر لەلایەن جێگرى مەسئول مەڵبەندەوە لەسەرچوونت بۆلاى قائیمقام بەتەلەفۆن هەڕەشەت لێكرا وچی قسەى سوك وناشیرین هەبوو لەدنیادا پێشكەشى كردى , كە من لەڕووم نایە ئەوقسانە لە بابەتەكەمدا بڵاو بكەمەوە لەبەرخاتر چاوى خوێنەر , نورى لەبەشێكى ترى قسەكانیدا دەڵێ (لە ڕوى كۆمپیتەرەوە هیچ خوێندنگایەكمان نیە كۆمپیتەرى نەبێت) من دەڵێم ڕاست ناكەى لەمەشدا هەردرۆت كرد , من بەڵگەى ڕاستى قسەكەم بەم نمونەیە دەسەلمێنم ئامادەیی پێشڕەو و قوتابخانەى مەرزیەى بنەڕەتى و چەند خوێندنگەیەكى تریش وەردەگرم كە خوێندنگاى مەرزیە كۆمپیتەرى هەیە لەكاتێكدا ئامادەیی پێشڕەو وانەى كۆمپیتەریان هەیە و ئامێرى كۆمپیتەریان نیە تەنیا یەك خوێندكاریش كۆمپیتەرى نەبینیوە بە پراكتیكى , وانەى كۆمپیتەر تەنها تیۆریە ئیتر لەكوێوە خوێندنگە نیە كۆمپیتەرى نەبێ ، مامۆستا لەبەشێكى ترى قسەكانیدا دەڵێ (دەرچوانى كۆلێژی بەشە زانستیەكانى كەركوك دێن لێرە دادەمەزرێن) ئەى بۆ دەرچوى كۆلێژە زانستیەكان ئەوانەى چەمچەماڵین دانامەزرێن یان دەیان نێرن بۆ لادێ یان تەعینات نیە لە كاتێكدا خوێندگاكانى چەمچەماڵ مامۆستاى كەركوكى تەنیوێتى و لەكاتێكدا زمانى كوردیش بەتەواوەتى نازانن بە جۆرێ بۆتە مەركەز تەدریب بۆ مامۆستا كەركوكیەكان ئەوانەى چەمچەماڵیش بەو حاڵە دەبرێن ، ئەگەر سەردانى ژورى موشریفەكانت بكەى ئەوا دەزانى تەنهامامۆستا (شێخ اسماعیل) چەمچەماڵی یە وهەمووى كەركوكى یە , دەبینیت حزب چیدەكات لەناو پەروەردەى چەمچەماڵ و تەعینات بۆ كێیە ؟ هەر سەبارەت بەوەى تاقیكردنەوەى خوێنكارانى پۆلی دەیەم مەركەزى بووە ئایا تا چەند ڕاى خوێند كاران وەرگیراوە ؟ مامۆستا دەڵێ (بەدڵنیایەوە ڕاى خوێندكارانمان وەرگرتووە) من ئەمجاریش دەڵێم ڕاست ناكەى و درۆئەكەى، دەشێ ڕاى یەك خوێند كار یان دوو خوێند كارت وەرگرتبێ ئەویش لەكاتی سەردانیت بۆ خوێندنگاكان پرست كردووە ،كاتێ ویستبێتت (واستە) بۆكەسیك بكەى ئەى ئەگەر نا كەى ڕاپرسی سەرتاسەریتان لەنێو خوێندكارانى پۆلی دەیەم كردووە ؟ ؟ ؟ ؟
مامۆستا باس لەتێكەڵ كردنى خوێندكارى كچ و كوڕ دەكات ئەى جەنابت چەند ساڵ پێش ئێستە ویستت خوێندنگەى میدیای تێكەڵ جیا بكەیتەوە .... هێشتا بڕیار بوو نەچوبووە جێبەجێكردنەوە، بانگرایتە مەڵبەند و پەشیمان كرایتەوە لەبڕیارەكەت , بڵێ كێشە هەیە بەڵام مەڵبەند لەبەر كارى حزبی نایەڵن لەیەكى جیابكەینەوە ,.. كاتێ بڕیار بوو سەرژمێرى دانیشتوانى كوردستان بكرێت چەند مامۆستایەك نێردران دەورە ببینن كە ژمارەیان (14) مامۆستا بوو بەڵام بەداخەوە چواریان دەرچوون واتە (10)یان دەرنەچوون لەدەورەكە , چونكە تەنها یەك دەرچوى ئامارى تێدانەبوو , كە چی جەنابتان بەنامەى كاك فڵان و كاك فیسان هەندێ نەخوێندەوار و نەزانتان نارد بۆ ئەو دەورەیە بەبێ ئەوەى بیرێك لەدەرچوانى ئامار بكەنەوە ، من خۆم سەبارەت بەم سەرپێچى و گەندەڵیانەت سەردانى قایمقامى چەمچەماڵ و مەسئول مەڵبەندم كرد وتم تەنها وەرەقەیەكی پشتگیریم بدەنێ مامۆستا نورى دەردەكەم لە بەڕێوبەرى بەڵام هیچیان نەچونە ژێرى وتیان ئێمە ئاگامان لێیەتى ودەریشمان كرد بەڵام شەرواڵ پلیت و مێباز بەڕێز جێگرى مەسئول مەڵبەند (ڕێبوار جاف) بەناوى تەكەتولاتى حیزبییەوە شەفاعەتى لاى جەنابى (شێخ دكتۆر دڵشاد)وەزیرى پەروەردە بۆكرد و گەڕاندییەوە جونكە یەك پێڕن , بۆ وەرەقەى پشتگیریەكەش خۆمان ئەو كارە دەكەین ودەرى ئەكەین , بەڵام تا ئێستا نەكراوە ، كۆڵم نەدا وەكو كەسایەتیەكى چەمچەماڵ چووم بۆ وەزارەتى پەروەردە سەردانى سەرۆكى دیوانى وەزارەتم كرد كەناوى (كەوكەس) بوو گەندەڵیەكانى جەنابتم پێ ڕاگەیاند ئەویش ووتى : لە شەونوێژدا دوعاى بۆ بكە نەمزانى ئەویش لەتۆ گەندەڵ ترە ، بەرێز نورى گەندەڵیەكانى جەنابت تەواو نابێ بەچەندین لاپەڕەى ڕۆژنامە . گەر ویستت و ڕونكردنەوەى زیاترت ئەوێت ئەواهەمویانت بەبەڵگەوە بۆ بڵاو دەكەمەوە بە فیلمە سێكسەكانیشتەوە ، تۆ چاوشۆڕى كارمەندێكى خۆتى چونكە لەكاتى ئەنجامدانى كارى سێكسیدا هاتبووە سەر تاقم و یاتاخى موبارەكتدا , ئێستا ئەو كارمەندە وەرەقەى سپی بهێنێ بۆت بۆى ئیمزا ئەكەى , بۆیە من دەڵێم نورى دەست لەكار بكێشەرەوە با چیتر ئەم شارە نەبێ بە گەندەڵستان هەرچەند من لە وەزارەت و چەندین شوێن داواى داخستنى بەڕێوبەرایەتى چەمچەماڵم كردووە چونكە ئەوە باشترین خزمەتە بەڕەوتى پەروەردە لە چەمچەماڵ بەڵام ئێستە دەڵێم نورى خۆت دەست لەكار بكێشەرەوە ، بچۆرەوە بۆ كەركوكەكەى خۆت لەوێ خزمەت بكە نەك چەمچەماڵ بگەنێنى باشتر وایە خۆت دەست لەكار بكێشیتەوە نەوەك ڕۆژێ ڕووت زەرد بكەن و لات بەرن بۆیە دەڵیم باشترە خۆت دەست لەكار كێشانەوەى خۆت ڕابگەیەنى لانى كەم قەترەیەك لەكەرامەت لەگەڵ خۆت دەبەى ، یان تۆسقاڵێ كەرامەت بۆ پەروەردەى چەمچەماڵ دەهێڵیتەوە .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست