ئازاد به‌رواری جێگیری سه‌رۆکی حکومه‌ت له پرۆتۆکۆڵێکی زاوایی و خه‌زوریدا له گه‌ڵ عــــارف بولگاری تازه زاوایدا
Sunday, 13/06/2010, 12:00
کردنه‌وه‌ی سوق الحره له شاره‌کانی کوردستان و سنوره‌کاندا زه‌نگێکی ترسناکه بۆ ته‌ندروستی هاووڵاتیان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی کواڵیتی کۆنترۆڵ بتوانێت ده‌ست له‌م کاره بدات و نزیک ببێته‌وه ئه‌م تجارهته له نێوان مافیاکانی بولگاریاو سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان پیاده ده‌کرێت . کابرایه‌ک به‌ناوی عارف بۆلگاری که مافیایه‌کی به‌ناوبانگی بولگاریه له ڕێگای کوره‌که‌ی حه‌مامین دۆسکیهوه ناوی ســعـده که زه‌مه‌نێکی زۆر حه‌مه‌مین دۆسکی پیاوی سه‌دام حسین سه‌فیری عراق بووه له سۆفیا کۆنه پارێزگای سلێمانی بووه له ساڵه‌کانی دوای 1976 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌کانی شۆڕشه‌وه له جاده‌ی مه‌وله‌وی ته‌قه‌ی لێکراو بریندار کرا.ئه‌م عارف بولگاریه که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌ره‌بی سوریه ، ئێستا ئه‌م زاته زاوای ئازاد به‌رواری جێگیری سه‌رۆکی حکومه‌ت. که‌به‌رنامه‌ی ئه‌م زه‌واجه ســعـد ده‌وری سه‌ره‌کی تیابینیوهو ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه مه‌راسیمی ئاهه‌نگی عارف و کچی ئازاد به‌رواری کراوه . عارف بولگاری ئێستا که‌سایه‌تی یه‌که‌مه بۆ هێنانی جگه‌ره‌و خواردنه‌وی کحولی و پارفیم که له بولگاریاو قوبرس به ته‌زویری دروست ئه‌کرێت و راسته‌و خۆ له ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلیمانی هاورده‌ی کوردستان ئه‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌زویره تورکیا ڕێگانادات به‌ڕێگای زه‌مینیدا به خاکیا تێپه‌ڕێت . عارف بولگاریش به‌هاوکاری عزه‌دین به‌رواری و دلێری سه‌ی مه‌جید که‌هه‌ردوکیان به‌رپرسی حزبی هه‌ردوو زلهێزهکهن بۆکاروباری به‌رهه‌م هێنان و تجارهتهکانی یه‌کێتی و پارتی .عارف بولگاری به‌رهه‌می جگه‌ره‌کانی له ڕیگای کۆمپانیای بولگارتۆباک وبولگار کوبی ته‌زویری جگه‌ره‌کان ئه‌که‌ن له ژێرناوی کۆمپانیای جیهانی فلیپ موریس که مارلبۆرۆ یه‌کێکه له جۆره‌کانی له‌کوردستان سێرتیفیکاتی ئه‌م کۆمپانیایه به ته‌زویری کاری پێئه‌کرێت بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانیان له بازاری کوردستان ، ئه‌مه‌یه بازارای ئازاد که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م دووحزبهوه کۆنترۆل کراوه و کاک عارفی زاوای ئازاد به‌رواری زۆر به‌ئازادانه به‌هاوکاری ســـــعـدی حه‌مه‌مین دۆسکی ته‌راتێنی تیا ئه‌که‌ن . له خراپی نهوعیهتهکانی له ئه‌نجامی به‌کارهێنانیان خه‌ڵکی توشی به‌خۆشی کوشنده بووه هه‌ر له قورحه‌ی مه‌عیده هه‌تا ئه‌گاته سه‌ره‌تانی کۆلۆن، ئه‌مه‌یه خزمه‌ته‌کانی سه‌رانی ده‌سته‌ڵات له‌ڕێگای مافیاکانیانهوه .
ئهمزانیارانه له‌کارمه‌ندێکی خودی ناو کۆمپانیاکه به ده‌قیق وه‌رگیراوه...
حمه شـــــــــــــــارهزوری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست