بەرپرسی رێكخراوە دیموكراتیەكان: دیموكراسی لە كورد بۆتە بەڵا!
Saturday, 07/04/2012, 12:00
لە گەرمەی خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی و ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە ساڵی ئایندە ئەنجام بدرێن، نەرمین عوسمانی مەسئولی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان كرد لەناو مەكتەبەكەی خۆی دنیای لێ بۆتە چەرمی چۆلەكە و ئەوەی گرتوە بە دەمیەوە كە ئەم دیموكراسیە لە كورد بۆتە بەڵا و ئەو كاتە كورد خێری نەما كە فێری دیموكراسیەت بوە!
ئێستا كە ئەو مەكتەبە كۆمەڵێ كوتلەی جیاواز كاری تیا ئەكات، كادیرێكی ناڕازیی لەناو نوسینگەی نەرمین خان دا قسەیەكی جوانی كرد وتی چونكە خۆی بە هەڵبژاردن نەهاتۆتە ئەو پۆستە و ناشیەوی وازوو چۆڵی بكات بۆیە هەڵبژاردن و دیموكراسی لا بۆتە بەڵای پۆست و پێگە سیاسیەكەی.
سەیرەكەش ئەوەیە كە هەمو ئەندامانی مەكتەب مەرجە كە لە ئەكاونتی فەیسبوكەكەیاندا بنوسن: خۆشەویسترین سیاسەتمەدار نەرمین عوسمانە! ئەمەش نمونەی ئەكاونتی ئەندام مەكتەبێكە كە جگە لە ڕقی زۆری لە نەرمین عوسمان، لەترسی ئەو نوسیویەتی خۆشەویسترین سیاستمەدارمە!
مەبەستی نەرمینیش لەو بریارانە مونافەسە كردنی هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەدە كە ئێستا هەریەكەیان لە سەنگەرێكی دژ بەیەكتر كار ئەكەن و لە زۆربەی كۆبونەوەكاندا بە ناراستەوخۆ زەمی مەڵبەندی سلێمانی و خراپی ڕۆڵ و كاریگەریان ئەكات لەناو شاری سلێمانی.
منیش بە كورتی ئەڵێم كورد شیاوی بەزەییە كە دوای خەباتی سەدان ساڵە، ئەزمونێك بێتە ئاراوە كە بەرپرسی رێكخراوە دیموكراسیەكان ئیمانی بە دیموكراسی نەبێ و بە هەڵبژاردنێكی راستەقینەش نەچوبێتە جێگاكەی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست