نه‌ژاد عه‌زیز سورمێی خۆفرۆش و قه‌ڵه‌مفڕۆش باشتر بناسن
Sunday, 27/03/2011, 12:00
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ یه‌کێکه له نووسه‌ره هه‌ره خۆفرۆش و قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانی کوردستان. ئێستا ئه‌و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌باته. ڕۆژنامه‌ی خه‌باتیش ئۆرگانی پ‌د‌ک و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه.
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ خۆی به شاعیر، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند و زۆر شتی دیکه‌ش ده‌زانێت. شاره‌زایی و زیره‌کیی ئه‌و له‌و بوارانه‌دا چه‌نده و چۆنه، ئه‌وه من هیچ قسه‌ی لێ ناکه‌م و به‌جێی ده‌هێڵم بۆ شاره‌زایانی ئه‌و بوارانه. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م و قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌و ڕۆڵه نائینسانی و نا شه‌ریفانه‌یه که نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ ده‌یگێڕێت!!
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ شتێکی چاپکراوی به‌ناوی تاڤگه‌ی مه‌نگ هه‌یه که ساڵی 1987 بڵاوکراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆکی ئه‌و کتێبه‌ی هه‌رچی بێت، به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، گرنگ ناوه‌که‌یه‌تی. به‌ڕاستی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ خۆی تاڤگه‌یه‌کی مه‌نگ و خه‌ته‌ر و زیانبه‌خشه. نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ له شاخێکی به‌فری ناو ده‌ریا ده‌چێت که به‌شێکی که‌می له‌سه‌ر ڕووی ده‌ریا‌که‌وه دیاره و به‌شی زۆریشی نوقمی ناو ده‌ریاکه‌یه و نابینرێت. خیانه‌ت و تاوانه‌کانی ئه‌ویش به‌شێکیان دیار و ڕۆشن و به‌شی زۆریشیان نادیار و ناڕۆشنن، بۆیه من هه‌وڵ ده‌ده‌م چمکێک له‌وانه بخه‌مه به‌رچاو، بۆ ئه‌وه‌ی که له کاتی خۆیدا ئه‌ویش حه‌قی خۆی وه‌ربگرێت!!
نامه‌وێت زۆر به ڕابووردووی پڕ ته‌مومژی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ دا بچمه خوارێ. له‌وێوه ده‌ستپێده‌که‌م که ساڵی 1984 به بڕیارێکی تایبه‌تی ده‌زگای ئه‌منی ڕژێمی به‌عس، جلی عه‌سکه‌ری له‌به‌ر داکه‌نرا و له به‌ره‌کانی شه‌ڕی قادسیه‌وه کرا به خوێندکاری کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی به‌غداد. هاوکات له ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی و چه‌ند جێیه‌کی دیکه کۆمه‌ڵه ئه‌رکێکی پێ سپێردرا. یه‌کێک له کاره هه‌ره قێزه‌ونه‌کانی ئه‌وساڵانه‌ی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ ئه‌وه بوو که ڕاپۆرتی ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانه ده‌نووسی که دژی ڕژێم بوون. هاوکات ناوی نهێنیی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ ڕژێم ئاشکرا ده‌کرد که له شاخ و له سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا ده‌یان نووسی.
ساڵی 1991 که ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان، ڕژێمی به‌عسی له کوردستان کرده ده‌ره‌وه. نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ زوو خۆی له پ‌د‌ک نزیک کرده‌وه. به‌ڵام پ‌د‌ک گومانی لێی هه‌بوو. گومانه‌که‌ش فره جه‌مسه‌ر و فره هۆ بوو. ئیدی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان که خزمه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یان بکات و ئه‌وانیش به‌چاوێکی دیکه‌وه سه‌یری بکه‌ن و به قوتابییه‌کی به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بزانن. ئه‌وه بوو به هه‌ر فڕوفێڵێک بوو، له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ینک جێی خۆی کرده‌وه و به ڕێگای هه‌مه‌جۆر به‌رده‌وام هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی نێو ینک ی ده‌گه‌یاند به سه‌رکردایه‌تی پ‌د‌ک. کاتێکیش ینک ده‌ستی به ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ کرد، نه‌ژاد چه‌ند ئه‌رکێکی له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا گرته ئه‌ستۆ. له‌و کاتانه‌دا هه‌رچی نامه و مه‌حزه‌ری کۆبوونه‌وه‌کانی ینک و هه‌رچی بڕیاری نهێنی ینک هه‌بوو هه‌رکه ده‌گه‌یشتنه ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، نه‌ژاد کۆپیی ده‌کردن، یان وه‌کو خۆیان ده‌ینووسینه‌وه یان ڕاپۆرتی ده‌رباره‌یان ده‌نووسی و بۆ پ‌د‌ک ی ده‌ناردن. له‌و ڕێگایه‌شه‌وه به‌شێکی زۆری زانیارییه نهێنییه‌کانی ناو ینک ده‌گه‌یشتنه خودی مه‌سعود بارزانی و سه‌رکردایه‌تی پ‌د‌ک. تا کار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ینک شکی لێ کرد. به‌ڵام ئه‌و تاڤگه مه‌نگه، به‌ر له‌وه‌ی که ینک لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه و نامه‌ی نهێنیی نێو ینک ی برد و ڕاسته‌وخۆ بردنی بۆ ده‌زگای پاراستن.
ئنجا پ‌د‌ک چه‌ند ئه‌رک و پله‌یه‌کی بۆ نه‌ژاد دیاری کرد، که سه‌ره‌کی ترینیان به‌رپرسیارێتیی به‌شێکی پاراستن بوو. ئه‌ویش چه‌ندین کاری قێزه‌ونی بۆ ئه‌نجام دان. یه‌کێک له‌و کاره چه‌په‌ڵانه‌ی که له‌سه‌رده‌می به‌عسه‌وه فێری ببوو، ئه‌وه بوو که ڕاپۆرتی له باره‌ی ئه‌و نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرانه‌وه که له‌گه‌ڵ پ‌د‌ک نه‌بوون یان دژی پ‌د‌ک بوون، بۆ ده‌زگای پاراستن ده‌نووسی و ئه‌رشیفی ده‌کردن. به‌و ڕێگایه‌ش گه‌لێکیان له‌ناوبران، گه‌لێک که‌وتنه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی پ‌د‌ک و زۆریش که‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه و ترساندن و تۆقاندن. نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ له‌م کاره چه‌په‌ڵه‌یدا نووسه‌ر و شاعیره هاوڕێکانی خۆشی ده‌رنه‌کرد. ئه‌وان له ڕووی باوه‌ڕ پێکردنه‌وه جارجار لای ئه‌و به چرپه ده‌رده دڵێکیان ده‌کرد. که‌چی ئه‌و قسه‌کانیانی به زیاده‌وه ده‌کرده ڕاپۆرت و له پاراستن قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کردن و ئاماژه‌ی بۆ ناوی که‌سه‌کان و شوێنی کار و ژیانیان ده‌کرد.
ساڵانی 1994 تا 1997 کاتێک شه‌ڕ له نێوان پ‌د‌ک و ینک دا هه‌ڵگیرسا، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که سه‌دان وتاری به ده‌یان ناوی وه‌همییه‌وه له دژی ینک نووسی و بڵاوکرده‌وه. له نووسینه‌کانیدا پیسترین وشه و قێزه‌ون ترین بابه‌تی ده‌نووسی. جۆره‌ها تۆمه‌تی ده‌دایه پاڵ ینک و ئه‌وپه‌ڕی سوکایه‌تیی به سه‌رکرده‌کانی ینک به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی هه‌ولێریان به تایبه‌تی ده‌کرد. به کورتییه‌که‌ی یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که زۆرترین نووسینی له دژی ینک نووسی. له پاداشتی نووسینه‌کانیشیدا ئه‌مه‌نده پاره و ئیمکاناتی خرایه به‌رده‌ست، ته‌نانه‌ت که‌سه نزیکه‌کانی خۆشی به‌غیلی و حه‌سوودییان پێ ده‌برد.
ئێستا نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ چه‌ند وه‌زیفه‌یه‌کی له‌ناو پ‌د‌ک دا هه‌یه، ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌یان که دیاره و ڕۆشنه سه‌رنووسه‌ریی ڕۆژنامه‌ی خه‌باته، به‌ڵام ئه‌وانی دیکه‌ی به‌نهێنیی ئه‌نجام ده‌دات و ناهێڵێت که‌س به‌و کارانه‌ی بزانێت!!
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه به بیر خوێنه‌ران بهێنمه‌وه که ڕۆژانی 9ی شوباتی 2009 و 13ی مارتی 2009 له سایتی کوردستانپۆسته‌وه به‌ڕێزێک به ناوی ره‌وه‌ز عومه‌ر په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی چه‌په‌ڵی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ هه‌ڵماڵی و به ڕۆشنی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ، ماوه‌یه‌ک بوو له رۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه و له رێگای به‌دواداچوون و هه‌واڵ و راپۆرته‌وه هێرشی ده‌كرده سه‌ر پارێزگار و شاره‌وانی هه‌ولێر. ئیدی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه و پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌وه‌ی به پیاهه‌ڵدان، زه‌ویه‌كی بازرگانی هه‌زار مه‌تری له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر كه پێشتر موڵكی شاره‌وانی هه‌ولێر بووه ده‌به‌خشێته نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ، له بڕی بڵاوكردنه‌وه و گرنگیدان به كاروچالاكییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و نه‌وزاد هادی پارێزگار و شاره‌وانی هه‌ولێر و چیتر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه‌ی كه ئاماژه به ناڕێكوپێكی ئه‌ركی نه‌وزاد هادی ئه‌كه‌ن. دیاره مه‌به‌ستی نه‌ژادیش له هێرشكردنه سه‌ر پارێزگار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوووه و مه‌به‌سته‌كه‌شی هاته دی.
له 4ی مایسی 2010 دا پ‌د‌ک له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستیانه‌دا ڕۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان‌ی له به‌رده‌م به‌شی زمانه‌کانی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر ڕفاند و بردیان بۆ یه‌کێک له زیندانه‌کانی پ‌د‌ک و له‌وێ خودی مه‌سرور بارزانی زۆر وه‌حشییانه ئه‌شکه‌نجه‌ی دا و ئنجا هه‌ر خۆشی به‌ده‌ستی خۆی کوشتی و ڕۆژی 6ی مایس ته‌رمه‌که‌ی له‌نزیک باره‌گای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له موسڵ فڕێدرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک گومان له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بکه‌ن و وابزانن که ئه‌وان ڕفاندوویانه و تیرۆریان کردووه.
کاتێک ئه‌و هه‌وڵه بڵاوبووه‌وه، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و ڕووناکبیران به‌تایبه‌تی له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌ئاشکرا ئاماژه‌یان بۆ پ‌د‌ک کرد و هه‌موو پێکه‌وه گوتیان پ‌د‌ک ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه و خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی سه‌رده‌شت عوسمان گوم نابێت و تۆڵه‌ی ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌وه‌بوو له سایته‌کانی ئینته‌رنێته‌وه و له میدیاکانه‌وه هیرشێکی زۆر تووند کرایه سه‌ر پ‌د‌ک و به‌ته‌واوی ڕسوایان کرد. پ‌د‌ک تووشی هیستیریا بوو، سه‌ری لێ‌شێوا، نه‌یده‌زانی چی بکات. به خێرایی له هه‌موو ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ و گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانییه‌وه که‌وته وه‌ڵامی بێجێ و گه‌وجانه. ئه‌وه‌نده‌ی که په‌یوه‌ندیی به‌م باسه‌ی منه‌وه هه‌بێت، له‌و کاتانه‌دا نه‌ژاد عه‌زیز سورمێی سه‌رنووسه‌ری خه‌بات و لێپرسراوی به‌شێکی پارستن ویستی نه‌ک هه‌ر بکه‌وێته به‌رگریی کردن له پ‌د‌ک به‌ڵکو له ڕێگای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه پاره و پوڵێکی زۆریش به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ر وه‌ک له ده‌یان مه‌سه‌له و ڕووداوی دیکه‌شدا به‌ده‌ستی هێناوه.
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ له‌لایه‌ک سه‌ر وتاره‌کانی ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی نووسی و به‌بێ ناوی خۆی بڵاوی کردنه‌وه. له‌و سه‌روتارانه‌دا نه‌ژاد که‌وته په‌رده‌پۆش کردنی تاوانه‌که‌ی پ‌د‌ک و ڕاستییه‌کانی شێواند و دژی جه‌ماوه‌ری نووسی و بوختان و درۆی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵبه‌ست، هاوکات به ده‌یان ناوی وه‌همییه‌وه که‌وته نووسین له دژی ئه‌و جه‌ماوه‌ره و ئه‌و ڕووناکبیرانه‌ی که پدک‌یان تاوانبار و مه‌حکووم کرد. نه‌ژاد به‌وه له‌لایه‌ک پاره‌یه‌کی زۆری له پ‌د‌ک کیشایه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شیرین کرد.
ئێستاش که خۆپیشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان له ئه‌وپه‌ڕی گه‌رمی و تاو سه‌ندندایه، نه‌ژاد هه‌مان ڕۆڵی چه‌په‌ڵ له دژی جه‌ماوه‌ر ده‌گێڕیت و به‌شی زۆری ئه‌و بوختان و ناووناتۆره و به‌شی زۆری ئه‌و وتاره پڕ له جنێو و ناشیرینانه‌ی که له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ خۆی به ناوی وه‌همییه‌وه ده‌یاننووسێت. به‌کورتییه‌که‌ی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی کردووه به مه‌یدانێک بۆ دژایه‌تی کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان و سوکایه‌تی کردن به خه‌ڵک و ڕووناکبیران، هه‌روه‌ها کردوویه‌تی به وه‌سیله‌یه‌ک بۆ پاره و موڵک په‌یدا کردن.
به‌ڵێ، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێێ خه‌ڵکی گه‌ڵاڵه، به خۆفرۆشی و قه‌ڵه‌م فرۆشی و خیانه‌ت و فرتوفێڵ له شاری هه‌ولێر بووه‌ته خاوه‌نی زۆرترین موڵک و سامان، به‌ڵام سه‌دان نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندی زۆر له‌و لێهاتووتر و شاره‌زاتر و به‌شه‌خسییه‌تر که چه‌ند پشتیان له هه‌ولێر بڕاوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵ و به‌گیان له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن و خۆیان نافرۆشن و قه‌ڵه‌م و هونه‌ریان نافرۆشن، خاوه‌نی که‌مترین موڵک و ماڵ نین. ته‌نانه‌ت هی وایان هه‌یه نانی ڕۆژیان به هه‌زار زه‌حمه‌ت چنگ ده‌که‌وێت. بۆیه له داخی کرده‌وه‌ی که‌سانی بوده‌ڵه و ناشه‌ریفی وه‌کو نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ گه‌لێکیان هه‌ر وازیان له نووسین و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر هێناوه!.. ئاخر نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ پله‌وپایه و پاره‌ی ده‌وێت، ئه‌وانه‌ش به باوه‌ڕی خۆی، ته‌نها به ڕێگای ناشه‌ریفانه ده‌ست ده‌که‌ون!!
له کۆنه‌وه کورد گوتویه‌تی په‌تی خیانه‌ت کورته. نه‌ژاد عه‌زیز سورمێش که له‌سه‌نگه‌ری دژی جه‌ماوه‌ردایه و به فرتوفێڵ و به ڕێگای نائینسانانا و ناشه‌ریفانا پاره و موڵک پێکه‌وه ده‌نێت، ڕۆژێک دێت هه‌رچی هه‌یه و نییه لێی بسه‌ندرێته‌وه و بگێڕرێته‌وه بۆ گه‌ل و وڵات. ڕۆژی ئه‌وه نزیکه که نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ و هه‌موو چڵکاوخۆر و خۆفرۆشێکی وه‌کو ئه‌و به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێبکرێن و بۆ هه‌تا هه‌تایی ڕسوا بکرێن.
هه‌ولێر 27 ــ 3 ــ 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست