هەڵبژاردنەكانى ناو سوپاكانى پارتى، گەورەترین گەندەڵى فەریق شیروان عەبدولڕەحمان ئاشكرا دەكا
Thursday, 30/09/2010, 12:00
ماوەى زیاتر لە 2 هەفتەیە، پڕۆسەى هەڵبژاردنەكانى كاندیدانى ناو حزب و لەشكر بۆ ئەندامانى كۆنگرەیى 13 پارتى سەرقاڵكردووەو، دەیان و بگرە زیاتریش دیاردەیى دزیى و گەندەڵى و لە هەموویان باوتر(پەنا دیوار) ئەم زاراوەیە، بۆ ئەو كەسانە بەكاردێت، كە ناویان لەلیستى پێشمەرگەو زێرەڤانیدا هەیەو، دەوام ناكەن و مووچەكانیان یا بە نیوەى یا بە تەواوى بۆ بەرپرسى كانیان دەبێ!
كت و مت ئەم دیاردەیە لە جاشێتیشدا لەلایەن موستەشارو ئامرسریەكانى فەوجە سوكو سەلیمەكانى ئەوساى ڕژێمى بەعس بەكاردەهێنراو، بەو شێوە ببوونە خاوەن خانوو موڵك و سامانى زۆرەوە......
ئەمڕۆش سەرجەم ئەو دیاردەیە (پەنا دیوار) لەلایەن بەرزترین كەسایەتى ناو لەشكرى پارتى یەوە پیادەكراوە!
بەرلەساڵێك لەمەوبەر لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى دیاردەى پەنادیوارى بەرپرسێكى سوپاى گەرمیانى پارتى یەوە ئاشكرابوو، كە بەكرى براى شێخ زرارى حاجى شێخ قادر، لە 300 پێشمەرگە 97 پەنادیوارى هەبوو!
دواى ئەوەى لێژنەكەى هەواڵگرى ویستیان كێشىكە داپۆشن بەڵام بەكرى حسابات ئەوەى ئیعلان كردبوو، گەر لێپێچینەوە نەكرێت ئەوا من(واتە بەكرى حسابات) تووش دەبم، ئەوەبوو شێخ بەكرى براى شێخ زرار هەرەشەى كردبوو، كە سزابدرێم ئەوا هەموو پەنادیوارەكانى سوپاكان ئاشكرادەكەم و، كە زیاتر لە 3000 پەنا دیوار لە كۆى 10000 هەزار پێشمەرگە لە سنورى گەرمیان و كەركوك وسلیمانى بوونى هەیە!
بەهەوڵى كۆمەڵێك گەندەڵى ناو هەواڵگرى و لەشكر كێشەكەیان كپ كردەوە، بەڵام وەك موسەكن وابوو، لەم هەڵبژاردنەدا برینەكۆنەكانیشیان كولاندەوە!
ئەم جارە دزیى گەورە ئاشكرابوو، ئەویش فەریق شیروان عەبدولرەحمانى سەید عەلى یە، كە خۆى بە یاریدەدەرى بارزانى دەزانێ و هەموو ئەركەكانى ئەویش لە ئەستۆ گرتووە، ئەوەتا لە كاتى هەڵبژاردنەكاندا بە هۆى ئامادەنەبوونى ژمارەیكى زۆرى لە پێشمەرگەو زێرەڤانى و لیواى تایبەت، لە كۆى 65000 هەزار كەس، تەنها 40000 چل هەزار بوونى هەیەو ئەوانەى دیكە بەپێى وتەكانى محەمەد قازى و فریق نەوزاد خۆشناو كە ڕاوێژكارى بارزانى یە، ئەوەى دركاندووە كە سوپاكان بوونەتە جاش فەوجى خەفیفە لەسەر دەستى فەریق شیروان!
بە پێى لیدوانەكانى محەمەد قازى بەڕێوەبەرى گشتى هەواڵگرى هەموو پارتى، فەریق شیروان چونكە خۆى زیاتر لە 1000 پەنا دیوارى لە ناو لەشكرەكانى سلێمانى و گەرمیان و كەركوك و زرارەتى و بادیناندا هەیە، نەیتوانیوە سنورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنێت و، بەوەى شێخ بەكرى براى شێخ زرار ئەوەى دركاندووە، كە فەریق شیروان لە فەوجەكەى ئەودا 50 پەنا دیوارى هەبووە بۆیە نەیتوانیەوە ئیجرائەت وەربگرێت و، لە 2 ساڵ لەمەوبەریش هەر لە پەنا پەنادیوارەوە ئەو هەواڵە لە هاوڵاتى بلاو كرایەوە كە بەكرى عەولقادرى نەورۆڵى 100 پارچە زەوى بەناوى وەهمى وەرگرتبوو، دواى سزادانێكى كورت ئەویشیان ئازاد كرد، چونكە فەریق شیروان لەو 100 پارچە زەویە 25 پارچە زەوى بەركەوتبوو!
شێخ زرارى حاجى شێخ قادر ئەوەى دركاندبوو، گەر فەریق شیروان بەكرى برام تووشى سەرێشە بكات، ئەوا ئەو نهێنیەش ئاشكرادەكەم، كە چۆن بە 10 دەفتەر دۆلار ئاڵوگۆرش بە ئامر لیوا و فەوجەكانى سوپاى سنورى هەرێم دەكات، كە مووچەكانیان لەسەر وەزارەتى بەرگرى عێراقەو، هەروەها چۆنیش شەوانە بە دەیان دەفتەر دۆلاریان چنگ دەكەوێت لە كاروانى نەوتى قاچاخ كە بەپارە پارێزگاریان لێدەكەن و، بوونەتە شەریكى 4 كۆمپانیاى هێنان و بردنى نەوتى خاو ڕەش كە لە بێجى و شەرگاتەوە بۆ ناو هەولێر دەهێنرێن!
شێخ زرار ئەوەشى گوتووە، كە فەریق شیروان ژنەكەى كردۆتە مدیرى لە بانكەكانى هەرێم ودەوام ناكات و مووچەكەش وەردەگرێت ولەناو وەزارەتیش مووچەى رائیدى ئافرەتانى بۆ سەرف دەكرێت و بە پارەى پەنا دیوار كورەكەى بۆ خوێندن ناردۆتە لەندەن و ساڵى 250 وەرەقەى 100 دۆلارى بۆ دەدات و، خاوەنى 3 كۆمپانیایەو كەتایبەتە لە كرینى خۆراك و پێداویستى سەربازى و لە توركیاوەە شتەكانیان بۆ دێت و بە 3 بەرامبەر پارەى دەخاتە سەر، ئەوەشى باسكردووە سومعەى لەشكرى شكاندووە بەوەى بەڕێگەى خواردنەوەى شەوانەو سێكس و بەكارهێنانى ئافرەتى سۆزانى سەدان پلەى سەربازى داوەتە كەسانێك كەشایەنى ژیانیش نین ئەوەندە سوك و بێرەوشتن!
شێخ زرار ئەوەشى باسكردووە كە موستەشارەكان زۆر لە فەریق شیروان و پلەدارەكانى ناو لەشكر بە ئەخلاقتربوونە، ئەوەى لەم لەشكرە دیومە، من لەناو بەعس نەمدیوە!
یاشێخ ئەوەشى دركاندووە كە فەریق شیروان بە دۆنم زەوى وەرگرتووە، شەوانە هەرچى گەوادى ناو لەشكرە بۆ ماڵەكەى خۆى بانگیان دەكا و، هەر كەسێك عەشرەتى هەبى زۆر حسابى بۆ دەكا، شێر بە گوێ بگرە حسابت بۆ ناكا چونكە عەشرەتت نیە!
بە پێى قسەكانى بەكرى حسابات و شێخ بەكرى براى شێخ زرار ئەمرۆ سامان و موڵكى فەریق شیروان زیاتر لە 20 ملێۆن دۆلارەو، تەنها شەوانەى لەسەر میزى خواردنەوە لە عەینكاوە لە 1500 دۆلار كەمتر نیە!
خوێنەرانى بەرێز
ئەوەتا دواى هەڵبژاردنەكانى لەشكرى پارتى جەعفەر شێخ مستەفا وەزیرى كاروبارى پێشمەرگایەتى نامەیەكى نهێنى بۆ بارزانى وەك سەركردەى گشتى هێزەكانى كوردستان ناردووەو، گلەیى ئەوەى كردووە كە پارتى لەشكرى بە 65000 پێشمەرگە ناونووس كردووەو، ئەمرۆ لە هەڵبژاردنەكاندا تەنها 40000 هەزار پێشمەرگەى هەیەو، ئێمەش یەكێتى 35000 هەزار كەسمان هەیەو، ئەوەندەمان فەرق نیە، مەسعود بارزانى بە شەفەهى وتبووى ئاگادارى شێخ جەعفەر بكەنەوە با لە سەفەرەكەم بگەڕێمەوە حساب بۆ شیروان و گەندەڵەكانى ناو پارتى دەكەم!
ئالەكاتەدا كە كێشەى نیوان فەریق شیروان و شێخ زرار حاجى شێخ قادر كە بە زرارە كەچەڵ ناسراوە، ئەمیرى شێخ عوسمانى عەولاچن شەوى ڕابردوو لەماڵى فەریق شیروانبووەو، باسى ئەوەى كردووە، كە لە ساڵى 1988 شێخ زرار لەماڵى ئەوان چاوى بە حاجى عەبد زڕبراى سەدام كەوتووە، كە مدیرى ئەمنى عامە بووەو، چەند دیاریەكى گرانبەهاشى لێوەرگرتووە و تا ئەمڕۆش شێخ زرار دەمانچە دیاریەكەى حاجى عەبدى ماوە!
بە هۆى ئەو خیانەت و دزیى و گەندەڵیانەى فەریق شیروان و پلەدارەكانى ناو لشەكرەوە، لشەكرى پارتى بەرەو هەرەس و داروخان دەچێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست