وەڵامێك لە (عقید / ڕێبوار اسعد) بەڕێوەبەرى نەهێشتنى تاوان لە سلێمانى بۆ كوردستا نپۆست
Monday, 31/01/2011, 12:00
هەرچەندە وەڵامەكەم لەبەر ئەوەى تەشهیرى بە كەس تیانیە ڕەنگە كوردستان پۆست بڵاوى نەكاتەوە ، ئەگەر بڵاویشى بكاتەوە لە پەراوێزدا ئەبێت .
كەسێك بە ناوى (هاوبیر ئابڵاخى) كە لاى ئێمە ڕوون و ئاشكرایە كێیە ؟ و بۆچى ؟ ئەوبابەتە ناڕەوایەى لەسەرمان نوسیوە... هاتوو زۆر بێویژدانانە تەشهیرنامەیەكى نوسیوە كۆمەڵێك ناوى ڕیزكردووە كەهیچ كەسێكیان نە لە دوورو نەلە نزیكەوە ناناسین ، ئەمە لە لایەك .. لە لایەكى ترەوە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان هیچ تایبەتمەندیەكى یاسایی و ئیدارى بەسەر قومارخانەوە نیە . بە مانایەكى تر بۆمان نیە لێپرسینەوە لە قومارخانە بكەین ئەگەر هەبێت چونكە لەتایبەتمەندیەكى دادگاى لێكۆڵینەوەى نەهێشتنى تاواندا نیەو بەڵكو بنكەكانى پۆلیس بەو كارە هەڵدەستن . تایبەتمەندى بەڕێوەبەرایەتیمان تەنها كارى بەرگرتن و بە دوادا چون و لێكۆڵینەوەیە لە دیاردەكانى دزى .. بێگومان ئەو كەسەى ئەمەى نوسیوە دزە ! جائیتر (گیرفان بڕبێت یان دزى ماڵ یان دزى دوكان و بازاڕ.. هتد) ئەگەر ئەوانەش نەبێت شەریكە دزى ئەوانە .
لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا تەنها ئیجرائاتێكى ئاسایی كە بۆ ئەو كەسانە كرابێت بۆیەك كەسى خاوەن پێشینە (محترف) لە بەڕێوەبەرایەتیمان ئەنجام دراوە . ئەویش پڕكردنەوەى بانكى زانیارى بووە بۆ ئەوەى ڕێگرى لەو كەسە بكەین دزى نەكات . وادیارە ئەو كەسەى ئەم تۆمەتنامەیەى هۆنیوەتەوە پێدەچێت كەسێكى دیفاعكەر بێت لەو كەسەى دزە .. مەبەستەكەش (نە مەسئولە ، نە هاوڵاتى ، نە مردن و نەقومارخانە) بەڵكو تەنها لەبەرئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتیمان كە زانراوە پارێزگارى لە دز ئەكات ڕێزى لێنەگیراوە . بۆیە ئەم درۆو بۆختاننامەیەى نوسیوە .
لە كۆتایدا ڕایدەگەیەنین هەتا لە ئەركى خزمەتكردنى خەڵكدابین ئەو جۆرە تۆمەتانە كارناكاتە سەر باوەڕمان لە ڕووبەڕووبونەوەى دزو جەردەكاندا . بێویژدانیە بۆ ئێوەش بەڕێزانى كوردستانپۆست ئەرك و ماندوبوونى ئێمەو چەندین كەسى وەك ئێمە كە تەنها هاوڵاتیانى شارى سلێمانى خۆشەویست ئەزانێ چەندە قورس و گرانە ..! بە دەمى كەسانێك كە دزبن یاخود بیانەوێت پارێزگارى لە دزبكەن (ناشرین) بكەن .
نازانم چۆن بە ڕەواى ئەبینن هەركەسێك هەڵسێت بە بێ بەڵگەى بەڵگاندن (بە حەق و ناحەق، ڕەواو ناڕەوا، گەورەو بچوك ، تاوانبارو بێتاوان .. هتد) بەیەكەوە بسوتێنێت!! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست