ڕوخانی قه‌ڵای سه‌وز له نه‌مسا.....
Friday, 16/10/2009, 12:00
ئێره ڤیه‌نای پایته‌ختی ووڵاتی نه‌مسایه، له‌م شاره‌دا هه‌موو شتێک بوونی هه‌یه ته‌نها درۆنه‌بێت، لێره کۆفی شۆپ و دیسکۆکانیش به ئاشکرا کارده‌که‌ن، ته‌نها و ته‌نها ئه‌و گروپه دروستکراوانه وه‌ک شه‌مشه‌مه‌کوێره له تاریکیدا کۆده‌بنه‌وه که ترسیان له ڕووناکی مۆمی گۆڕانخوازان هه‌یه وه‌ک ئه‌و ده‌سته دروستکراوه‌ی ناویان له خۆیان ناوه (گروپی گه‌نجانی سه‌وز) .
ئه‌م گروپه هه‌ڵتۆقێنراوه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه (گروپی گه‌نجانی سه‌وز) له‌دایک بوی دوای شکسته گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتین پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25- 7.
شکستخواردوه‌کانی یه‌کێتی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌سیان هه‌ستان به ناردنی شکستخواردوه‌کانی ناو ووڵات به هیوای خۆگردکردنه‌وه له ده‌روه‌ی ووڵات، گه‌رچی که‌سایه‌تیه نێردراوه‌کان خاوه‌نی پێشینه‌ی خه‌باتی شاخیش بوون به‌ڵام له ڕازیکردنی کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌هه‌مان زمانی نه‌خێری هاوده‌نگه‌کانیان له ناوه‌وه‌ی ووڵات وه‌ڵامیان درایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی کوردساتنی نوێ له 15-10 2009 له لاپه‌ڕه‌ی 15 دابه‌مانشێتێکی گه‌وره ده‌نوسێ (گۆڕانه‌کانی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌کێتی) مانشێتێکی له‌م جۆره به‌ده‌ر له شکستێکی تر هیچ مانایه‌کی تری نیه، تۆ بڵێی ئه‌م گروپه له فینله‌ندا و سوید‌و دانیمارک و هۆڵه‌ندا و سویسرا و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا به‌لجیکا و فه‌ره‌نسا و لۆکسه‌مبۆرگ و که‌نه‌دا و.. . هتد چالاکی کردبێت و ئێمه‌ی ئه‌ندامانی پێشوی یه‌کێتی نیشتمانی هێنده ده‌به‌نگ بووبین ئاگاداری گروپێکی له‌م جۆره نه‌بووبین؟
کوردستانیانی ده‌ره‌وی ووڵات به ده‌ف و سازی سه‌رانی یه‌کێتی سه‌ما ناکه‌ن، وابه‌سته به‌مه‌شه‌وه فه‌رموون له‌گه‌ڵ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی (گروپی پیره سه‌وزه‌کان) له نه‌مسا و ئه‌م پرسیارانه له مودیره شێخۆکه‌که ده‌که‌ین؟
_شێخ یاسین شێخ سه‌ڵاح وه‌ک به‌رپرسی گروپه‌که! تا ئیستا له ڕێکخستنه‌کاندا ڕۆڵی چی بووه‌و له ڕێگه‌ی کام بانقه‌وه ئابوونه‌ی داوه؟
_ ئایا شێخ یاسین تا ئێستا زمانی ئه‌ڵمانی ده‌زانێت؟
_ ئایا کۆمیته ته‌زویره‌که‌ی ڕێکخستن ئه‌وی ڕاسپارداوه یان دایان ناوه به بێ هه‌ڵبژاردن؟
_ ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی گوایه کردویانه بۆ پێشتر له ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕێکلامه‌ی بۆ نه‌کراوه؟
- گه‌ر کۆنگره‌ت کردوه له ڤیه‌نا، ئه‌ی کوا کاسێتی ده‌نگه‌کان و کوا وێنه‌ی فۆتۆگرافی کۆنفڕانسه‌که؟
_ باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕانخوازێک ده‌که‌یت بۆ ناو ڕیزی جه‌لالیه‌کان، باشه بۆ ناوی که‌سه‌کانت له کوردستانی نوێ نه‌نوسیوه؟
_ باسی ڕێکخستنی کۆڕ‌و سیمیناری فکری ده‌که‌یت، باشه ته‌نها ناوی کتێبێک و نوسه‌ره‌که‌مان پێ بڵی که خوێندبێته‌وه؟ یان لینکی نوسینێکمان بۆ بنێره که له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاوت کردۆته‌وه؟
_ خۆ گه‌ر ته‌ماشای وێنه‌که بکه‌ین له کوردستانی نوێ، که گوایه شێخ سه‌ڵاح کۆنگره‌ی گشتی به‌ستووه، ده‌ی با هه‌ر بینه‌رێک خۆی گه‌واهی بدا ئایا ئه‌مه کۆنگره‌یه یاخوود نانخواردنه له (ڕیستوراندێکدا) .
_ شێخ یاسینۆکه‌که‌ی ملچه‌ماوه‌ی به‌رده‌م شێخه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی تۆ بڵێی سیسته‌می کۆنگره له ئه‌وروپادا له 200 که‌سه‌وه ته‌سک کرابێته‌وه بۆ 9 که‌س وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره؟.
شه‌رمه‌زاریه حیزبێک وێنه‌ی چه‌ند که‌سێکی مل چه‌ماوه‌له چێشتخانه‌یه‌کی (ڤیه‌نای) پایته‌ختی نه‌مسادا بڵاوبکاته‌وه له ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ندی خۆیداو به کۆنگره‌ی له‌قه‌ڵه‌م بدا، له‌وه‌ش شه‌رمه‌زارتر به‌زۆر شاردنه‌وه‌ی ئه‌و کیژه‌یه منداڵه‌یه له ژێر مێزه‌که‌دا وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره بۆ ئه‌وه‌ی درۆی سۆشیال دیموکراته قه‌ڵبه‌کانی به‌ناو (گروپی گه‌نجه سه‌وزه‌کان) ئاشکرا نه‌بێت .
فه‌رموون له‌گه‌ڵ لینکی درۆکان:
تکایه لاپه‌ڕه‌ی 15 بکه‌نه‌وه
http://www.knwe.org/Kurdistani%20Nwe/15-10-2009/Kurdistani%20Nwe.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست