سیستمی دڵنیایی جۆری له‌زانكۆ پیاده نه‌كرا
Friday, 15/07/2011, 12:00
خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆكان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، ئه‌و ساڵه‌ی كه‌بڕیاربوو سیستمی دڵنیایی جۆری له‌خوێندنی زانكۆكانی هه‌رێم په‌یڕه‌و بكرێت.به‌لام ئه‌وه‌ی بینیمان لانیكه‌م له‌زانكۆی سلێمانی ئه‌و سیسته‌مه نه‌توانرا جێبه‌جێبكرێت و زوربه‌ی خاڵه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كران.. من وه‌ك خوێندكارێكی زانسته سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی هه‌ندیچك له‌و خاڵانه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1. ئه‌وه‌ی كه‌باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستا‌و خوێندكار ده‌كات له سیستمه‌كه‌دا واده‌رنه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان نه‌یانده‌ویست له عه‌زه‌مه‌تی مامۆستایی خۆیان بێنه‌خواره‌وه بۆ تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خویچندكاران و مامۆستاش هه‌بوو كه له‌ناو هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌دا هێرشی ده‌كرده سه‌ر بیروبۆچوونی به‌شێكی زۆر له‌خوێندكاران و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك له‌زانكۆی سلێمانی هێرش بكاته سه‌ر ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشانده‌ران و به‌داواكاریی ناڕه‌وا وه‌سفیان كردن.
2. هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایان له‌لایه‌ن خوێندكاره‌وه پێویست بوو له‌كۆتایی هه‌ردوو كۆرسی یه‌كه‌م و دووه‌مدا به‌ڕیچوه‌بچێت، به‌لاچم له‌زانكۆی سلێمانی ته‌نها له‌كۆرسی یه‌كه‌م به‌ڕێوه چوو، كه‌سیش ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌بینی.
3. كه‌مترین خوێندكار كتێبی مه‌نهه‌جی وه‌رگرت و هه‌موویان خوویان دایه‌وه به‌كارهێنانی مه‌لزه‌مه و هه‌ندێك له‌مامۆستاكانیش مه‌لزه‌مه‌یان ئاماده ده‌كرد بۆ خوێندكاران.
4. سیستمی داتاشۆ زۆر به‌كه‌می پیاده‌كراو ئه‌وه‌شی ده‌خرایه روو ته‌نها چه‌ند نووسینێك بوو به‌گه‌وره‌یی و دووربوو له‌به‌كارهێنانی وێنه‌ی روونكردنه‌وه‌و هێڵكاری و موڤ، ته‌نانه‌ت ئه‌و داتاشۆیه‌ی له‌گروپه‌كه‌ی ئێمه دانرابوو تادوای كۆرسی یه‌كه‌م كاری نه‌ده‌كرد.
5. بڕیار وابوو سه‌رجه‌م موحازه‌ره‌كانی مامۆستایان له‌سایتی زانكۆكاندا بڵاوبكرێته‌وه تا خوێندكار بتوانێت وه‌ریان بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان نه‌بینی له‌سایته‌كاندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست