کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهاتی حەسیب قەرەداغی گۆڤارەكان بە شڕە گۆڤار ناودەبات؟

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


لە بەرنامەی گەرماوگەرمی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان شەوی 3/4-5 بەهاتی حەسیب قەرەداغی وەك رۆژنامەنوسێك و یەكێك لە میوانەكانی بەرنامە لەگەڵ رۆژنامەنوس ئاسۆعەبدوللەتیف بانگ كرابوون بۆ گفتوگۆی رۆژنامەوانی بۆ رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری جیهانی كە 3/5 ی هەمووساڵێك یادی ئازادی رۆژنامەگەریی جیهانی دەكرێتەوە، بەڵام بەهات كە خۆشی بە ئەكادیمی دادەنێ نەیئەزانی چی دەڵێت و چۆن چۆنی قسەیەك بكات بەدڵی دەسەڵات و پۆستێك وەدەست بخات، كە لەو بەرنامەیەدا ئەگەرچی نەیتوانی وەڵامی بەرانبەرەكەی بداتەوە كەچی گۆڤارەكانی هەرێمی كوردستانی بە شڕە گۆڤار ناوبردو پۆلیس و ئاسایشی بەنەخوێندەوار وەسف كرد كە بروانامەی شەشی سەرەتاییان نییەو پێشكەشكاری بەرنامەكەش قسەكانی پێ بڕی و ووتی ئەگەر كاك بەهات تۆ بەردەوام بیت لەو قسانە ئەوا بەیانی رووبەرووی چەندین داوای یاسایی ئەبینەوە، ئەمە لەكاتێكدایە رۆژ رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری جیهانیەو گرنگە كوردیش بە راستی و شەفافانەوە باسی گشت كەموكورتیەكانی ووڵاتەكەی خۆی بكات نەك گۆڤارەكان بە شڕە گۆڤار ناو ببات كە جوان نەبوو بۆ ئەو بەرێزە كە بەو زمانە بدوێت، من هەر ئەو شەوە ئیمەیلم بۆ بەرنامەكە نارد بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەڵام بەداخەوە هیچ ئیمەیلێكیش نەخوێندرانەوە بەڵام باش بوو لەناو بەرنامەكەدا كاك ئاسۆ باش وەڵامی دایەوەو بەرگریەكی باشی لە رۆژنامەنوسانی ئازادو گۆڤارو رۆژنامە ئەهلیەكانیش كرد....




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە