کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پانزە گەڵا بدە و لێپسراوى مەڵبەندى پشدەر دات دەمەزرێنێ

Thursday, 28/01/2010, 12:00


.

ساڵى 2004 كاتێ كۆمەڵێك خەڵكى پشدەر دەچنە لاى جەلال تاڵەبانى لەقەلاچۆلان و پێ ى دەڵێن بۆ ئیشێك نادەیتەوە بەمحەمەد وەتمان كەدەرتان كردوە لەوەڵامدا جەلال دەڵێ بەخوا فایلى ئەم محەمەدوەتمانە بەقەد ئەم فەرشە دەبێ لەدائیرەى ئیستخباراتى كەركوك بۆیان هێناوم ئێوە چۆن شتى وا بەمن دەڵێن كەچى دوو ساڵى پێ نەچوو هەر ئەو جەلالە بوو لەكاتى هەڵبژاردنى مەڵبەندەكاندا لەپشدەر تایى تەرازووى لار بوویەوە لەفەرەنساوە بەزووترین كات گەیشتەوە گوندى شێنێ و بەفەردە دۆلار و دەمانچە و كلاشینكۆف دابەشكردن گێلێكى وەك محەمەد وەتمانى كرد بەلێپسراوى مەڵبەندى پشدەر لەهەمووشى سەیرتر ئەم كابرایە خوێندەوارى نیە و زۆرنەفامانە و منداڵانە هەڵسوكەوت دەكات لەئێوە دەپرسم ئایا ئەوە یارى كردن نیە بەشعورى خەڵك بەتایبەت خەڵكى دەڤەرى پشدەر پیاوێكى نەخوێندەوارى نەفام بكەیت بەحاكمى سنوورێكى بەرفراوانى وەك پشدەر كەتەنیا دەزانێ چۆن پارە كۆ بكاتەوە ئەوەتا بەبەرچاوى خەڵكى قەڵادزێوە گەورەترین و بەرزترین باڵەخانە دروست دەكات جگە لەكڕینى سەدان دۆنم زەوى و كردنى باغ و باغاتێكى زۆر كە جەنابى قائیمقامیش لەسەر حسابى خەڵك كارەباى گەیاندۆتە هەموو ڕەز و باغ و بێستانەكانى لەهەمووشى سەیرتر هیچ كەسێك لەبەڕێوبەرى دائیرەكانى قەڵادزێ بەقائیمقامیشەوە ناتوانن لەقسەى ئەو دەربچن جەنابى دارۆغا بەئارەزووى خۆى مامۆستا لەو دێهات بۆ ئەو دێهات نەقڵ دەكات و بەكون فەیە كونێكیش مامۆستات بۆ دەكات بەبەڕێوەبەر ، لەگەڵ حاجى عەلى سستەى سەرۆك جاشى دەست و پەنجە سوور بەخوێنى دەیان گەنج و پێشمەرگەوە دەیان خەڵكى ماندوو و تێكۆشەریان بەناوى گۆڕان لەڕیزەكانى پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و پاسەوانى سنوور لەقەڵادزێ و سنوورەكە دەركرد و نان بڕاو كرد خەڵكى خۆیان لەشوێن دانان .

ئەوەتا لەتازەترین و عەجایب ترین و سەیر و سەمەرەترین كارى لێپسراوى مەڵبەندى حزبە سۆشیال دیموكراتە حەیاتەكە لە 2010 خەڵك دادەمەزرێنێ بەپارە بەپانزە گەڵا بۆ ئەو مەبەستە خەڵك لەڕێگەى چەند دەڵاڵێكەوە ناوى خۆیان لاى كوڕى لێپسراوى مەڵبەند دەنووسن بۆ ئەوەى لەڕێگەى مەڵبەندەوە ناویان بۆ دامەزراندن بەرز بكرێتەوە بەپانزە گەڵا باشە تۆ بڵێیى ئەم گەندەڵى و كارە قێزەونانە و سەرانە لەخەڵك ستاندنە بەناوى دامەزراندن لەئایندەیەكى نزیكدا سەرى جەلال و دارو دەستەكەى نەخوات لەپشدەر ؟ تۆ بڵێیى پشدەر لە محەمەد وەتمان و حاجى عەلى سستەى سەرۆك جاش باشتر و خاوەن بڕوانامە و تێكۆشەر تر و ڕۆشنبیرترى تێدانەبێ تا ئەم دەم و چاو ناشیرن و قەبیحانە لەكۆڵ خەڵكى قارەمانى پشدەر بكاتەوە ؟.

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە