کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرکۆ بێکەس: مام جەلال پیاوی‌ پیلان گێڕ و له‌پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ر وه‌شێن نه‌بوو

Sunday, 11/08/2013, 12:00


شێركۆ بێكه‌س پێش مردنی‌ نامه‌یه‌كی‌ بۆ مام جه‌لال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی نارد. ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

به‌درێژای‌ هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی‌ که‌ له‌نزیکه‌وه‌ تۆم تیاناسیوه‌ ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌م لاجێگیر بووه‌ که‌ تۆ هه‌رگیز پیاوی‌ رق و کینه‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ نه‌بوویت، پیاوی‌ پیلان گێڕو له‌پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ر وه‌شێن نه‌بوویت، هه‌میشه‌یش دڵت دڵی‌ ئاشتی‌ و خۆشه‌ویستی‌ و ته‌بایی‌ بووه‌.
له‌وه‌یش زیاتر دڵت دڵی پاک و بێگه‌ردی منداڵێک بووه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌م به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ بووه‌.
ته‌نانه‌ت له‌رۆژگاره‌‌ هه‌ره‌ تاڵه‌کاندا ئه‌و په‌پوله‌ی‌ زه‌رده‌خه‌نانه‌ له‌سه‌ر لێوت نه‌بڕاوه‌، له‌شاخدا له‌سه‌ر‌ده‌می‌ هه‌ره‌ سه‌خت و دژواردا تۆ به‌رده‌وام وره‌ی‌ خۆگری‌ و پشت هه‌ڵنه‌کردنی‌ چیاکانی‌ کوردستان بوویت، هاوڕێی‌ نزیکی‌ شاعیرو نووسه‌ران بوویت، چیت پێکرابێ بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تیدانی‌ ده‌زگاو کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ده‌بی‌ و هونه‌رییه‌کان کردوته‌، وه‌فای‌ جوانیش به‌شێک بووه‌ له‌ سروشتی‌ خۆت، وه‌ک ئازادیخوازێکیش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ‌ ئازادی‌ هه‌موو گه‌لانی‌ دنیادا بوویت، به‌هیوام ئه‌م رۆژانی‌ نه‌خۆشییه‌ت تێپه‌ڕێنی‌ و وه‌ک جاری‌ جاران به‌هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ ناومان و هه‌ربژین.

‌ سەرچاوەی ئەم بابەتە لە نووسینەکەی کاک تەها رەئوف وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە