کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د.دلێر ئەحمەد راگری پێشوی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان لەلایەن دادگا سزا ئەدرێت

Friday, 08/07/2011, 12:00


بەر لە سال و نیوێك راگری پێشوی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلێمانی د. دلێر ئەحمەد حەمەد نوسراوێك بەناوی كۆلێجەوە لەسەر مامۆستایەكی كۆلێجەكە دەردەكات و لێرەداو لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دا تۆمەتباری دەكات كە هانی خوێندكاران ئەدات بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن دژی دەسەلات بێنە سەر شەقام. نوسراوێك لەراستیدا وەك بەیانێكی حیزبی نوسراوە. ئەمە بێئەوەی ئەم راگرە بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەكی لێكۆلینەوە پێكبهێنێت كەچی راستەوخۆ بەنوسراوێك بە دوو هەفتە پێش تاقیكردنەوەكانی كۆتایی سال وانەكەی لێدەسێنێتەوەو چارەنوسی توێژینەوەكانی ئەو خوێندكارانەش تێك ئەدات كە مامۆستای ناوبراو سەرپەرشتی دەكردن. ئەو مامۆستایەی زانكۆ بەنوسراوێك سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاگادار دەكاتەوەو راستی كێشەكەی تێدا روون دەكاتەوە بەلام ئیجرائاتی پێویست ئەنجام نادرێت. هەربۆیە ئەو مامۆستایە ناچار لەدادگا سكالا لەسەر راگری كۆلێجەكە تۆمار كرد. لێرەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارەكانی مامۆستای سكالاكەر لەبەردەم دادگا شایەتی لەبەرژەوەندی ئەم ئەدەن.

بریاری هەلسەنگاندنی نوسراوەكەی دلێر ئەحمەد لەلایەن دادگاوە
دادوەر نوسراوەكەی راگری كۆلێج لە دژی مامۆستای سكالاكەر دەنێرێت بۆ خەبیرێك بۆ هەلسەنگاندنی، وەلامی خەبیرەكە لەبەرژەوەندی مامۆستای غەدرلێكراو دەگەرێتەوە، بەلام راگری ناوبراو بەم وەلامە رەزامەند نابێت و داوا دەكات بۆ لیژنەیەك بنێردرێت. هەربۆیە دادوەر نوسراوەكە دەنێرێت بۆ لیژنەیەكی سێ كەسی پسپۆری یاسایی كە سەرۆكی لیژنەكە بریتیە لەسەرۆكی بەشی یاسای زانكۆی سلێمانی و هەروەها بۆ پسپۆرێكی زمانەوانیش. هەلسەنگاندنی ئەم لیژنەیەش دژ بە د.دلێری راگری ئەو كاتە دەگەرێتەوە. هەربۆیە لەبەر رۆشنایی ئەم هەلسەنگاندنەو شایەتەكان (دادوەر ئاراس) لە دادگای كەتنی سلێمانی بەر لە هەفتەیەك حوكمی د.دلێر ئەحمەد حەمەد دەردەكات بە بڕی 400000 چوارسەد هەزار دینار. بەم شێوەیە هەق ئەدرێتە سكالاكەر لەدژی تۆمەتباركراو. لێرەدا دەستخۆشی لە بەرێز دادوەر ئاراس دەكەین كە بریارێكی دادپەروەرانەی داوە ئەمە لەكاتێكدا كە راگری ناوبراو دلێر ئەحمەد حەمەد پشت وپەنای حیزبی وبەرپرسانێكی هەیە.

بەشێك لە باكگراوندی كێشەكە
مامۆستای سكالاكەر ئەندامی لیژنەی هاوتاكردنی بروانامەكان بوو لە زانكۆی سلێمانی كە سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا بوو. بەرێگای سەرۆكی زانكۆوە داوا لەمامۆستاكانی دەرەوەی هەرێم كرا بروانامەكانیان بنێرن بۆ لیژنەكە گومانی زۆریش لەبروانامەكانی بلۆكی شەرق دەكرا وەك روسیاو ئۆكرانیا...،بەلام هەندێك لەم مامۆستایانە وەك راگری ناوبراو، وە مۆفەق دەرگەلەیی سەرۆكی بەشی راگەیاندنی كۆلێجی ناوبراو كە ئێستە ماوەی چەند سالێكە بەواستەی خزمەكانیەوە كراوەتە راوێژكاری تالەبانی. دلنیابوون هەیە لەوەی كە بروانامەكەی ساختەیە، گومان لەوەی د.دلێریش دەكرێت. هیچ كام لەم دوانەش بروانامەكانیان نەنارد وبگرە بەپێچەوانەوە كەوتنە شەڕی مامۆستای سكالاكەر وەك خاوەن فكرەی پرۆژەكە. سەرجەم ئەم باسە بەهەندێك بەلگەنامەوە لەئایندەیەكی نزیكدا ئەدرێتە داواكاری گشتی بەو هیوایەی ئەم لایەنە بتوانێت هەنگاوی پێویست بنێت بۆ لێكۆلینەوە لە دیاردەكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە