کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌: دڵشاد گه‌رمیانی‌ برینداره‌

Monday, 26/01/2009, 12:00


به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ هه‌واڵ‌، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، دڵشاد گه‌رمیانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ناو شاری‌ تارانی‌ پایتی‌ ئێران به‌سه‌ختی‌ بریندار كراوه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ هه‌واڵی‌ (كوردستان نیوز) ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌وه‌ زانیویه‌تی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ نه‌ناسراو له‌ناو شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، به‌مه‌به‌ستی‌ كوشتن ته‌قه‌یان له‌دڵشاد گه‌رمیانی‌ كردوه‌‌و برینداریان كردوه‌، به‌لام ناوبراو دوو كه‌سی‌ تری‌ وه‌ك پاسه‌وان له‌گه‌ڵدا بوه‌‌و ده‌ستبه‌جێ‌ گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ نادیار‌و له‌ڕێگه‌ی‌ پزیشكی‌ تایبه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌.
كوردستان نیوز په‌یوه‌ندیكرده‌وه‌ به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بون له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێك بده‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ " تاكو ئێستا هیچ لایه‌ن و كه‌سێك تۆمه‌تبار نه‌كراوه‌ له‌هه‌وڵی كوشتنی دڵشاد گه‌رمیانیدا". ده‌ڵشاد گه‌رمیانی چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داوای دانیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی لێكراوه‌ بۆ كوردستان به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌تاران بگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان تاكو ئه‌مریكا عێراق و كوردستانی داگیر كردبێت.
دڵشاد گه‌رمیانی یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی ناز بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشوو، له‌دروست بونی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش دا بووه‌ ئه‌ندامێكی كارای مه‌كته‌ب سیاسی و له‌هاتنی ئه‌مریكادا بۆ عێراق و كوردستان ساڵی 2003 ناوبراو كوردستانی جێهێشت و چووه‌ ئێران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە