کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوارێك بۆ خەڵكى هەڵەبجە,حەمەى حەمە سەعید قبوڵ خاێەكان لە كۆلێجى هەڵەبجە دادەمەزرێنێتەوە !

Friday, 10/09/2010, 12:00


هەموو لایەك دەزانن لە كوردستاندا دامەزراندن بووەتە كێشەیەكى سەرەكى ئەو خوێندكارانەى كە پاش تەواوكردنى خوێندنى زانكۆ كەسانى هەژار و نەدار و بێ كەس و مەزڵومن,مەبەستمان لە بێ كەسیى بوون بەو مانایەى كەس و كارى شڕەخۆرە بەرپرسەكان نین و بە ئیرادەى دەسكورتییەوە بەو هەموو ساڵەى خوێندنەوە ئامادەنین ببنە چڵكاو خۆرى بەرقاپى مەسئولە دز و تاڵانچییەكان,ئەوە بۆ ماوەى دوو ساڵە دەرچووانى زانكۆ لە شارى هەڵەبجەى شەهید پەیتا پەیتا دەڕژێنە سەر شەقامەكان و مەسئولە بێ مۆراڵەكانیش هەر جارەو بە بەڵێنێكى قەبەیان تەوژمى ئەو دەرچووانە بۆ ماوەیەكى كاتى دەوەستێنن,ئیتر ئەمڕۆ و سبەى تا ئێرە هێناویانە، سەر لە بەیانى دوێنى 29\8\20210 هەواڵێك ناخى هەژاندم,ئەویش ئەوەبوو :كە پاسەوانێكى زۆر نزیك لە حەمەى حەمە سەعید بە دڵێكى خەماوییەوە هەواڵێكى ئەو ڕۆژەى بۆ گێڕامەوە كە كاتێك لە مەڵبەندى هەڵەَبجە دەبن,(بە ناو) د.تەحسینى ڕاگرى كۆلێجى هەڵەبجە كە بە تەحسینە شێت ناسراوە سەردانى مەڵبەندى هەڵەبجە دەكات و وەك كۆیلە لە بەردەم حەمەى ئاغایدا بە حەمەى حەمە سەعى ئەڵێت :(كاكە حەمە لەم ماوەیەدا ژمارەیەك فۆرمان بۆ هاتووە بۆ دامەزراندن لە زانكۆى هەڵەبجە هەر بۆیە هاتم هەواڵەكەت پێ بلێم و بە دڵسۆزانى خۆمان بلێ كە تەسكییەى بەڕێزتانیان پێ بێت و سەردانى كولیە بكەن بۆ ئەوەى بە نهێنى فۆڕمەكانیان بۆ پڕبكەینەوەو دەبێت زۆر نهێنى بێت و ئەگەر كەسانى نادڵسۆز بزانن و بیكەنە هەڵا هەڵاى ڕاگەیاندنەكان ئەوا كەسانى دڵسۆزى خۆمان چانسى دامەزراندنیان زۆر كەمە چونكە جەماعەتى مۆڕان و ئیسلامیەكان نمرەیان بەرزە و گەر بە پێشبڕكێ بێت ئەوا زۆربەیان لە ئەوانە دەبێت),پاش ئەوەى حەمە سوپاسى خۆى ئاراستەى تەحسینى ڕاگرى كۆلێجى هەڵەبجە ئەكات و بە تەحسین ئەڵێت :(مامۆسا تەحسین ئەگەر ئەو جەماعەتانە بزانن ئەبێت تۆ كارێك بكەیت فۆڕمەكانیان لەلاى خۆت گل بدەیەوەو هەرچۆنت كردووە نەهێلیت ئەو فۆرمانە بچێتە وەزارەت),پاشان حەمە فەرمان ئەكات بە عەلى عوسمان(عەلى قبووڵ خاێ) ى كارگێڕ مەڵبەند كە هەموو دڵسۆزانى خۆیان زۆر بە نهێنى ئاگادار بكاتەوە.........ئینجا هەر هەمان كات تەلەفون بۆ دوو سەرۆك عەشیرەت و كۆنە مستەشارێك ئەكەن كە كەسانى دڵسۆز و نزیك بۆ ئەو مەسەلەیە ڕەوانەى مەڵبەند بكەن ,هەموو لایەك ئەزانن كە هەتا كاتى نووسینى ئەم بابەتە دەرچووەكانى هەڵەبجە لە بەردەم پەروەردەى هەڵەبجە مانیان گرتووە و هەموویان لە چینى خواروو كەم دەستى ئەم میللەتە بەش مەینەتەن مرۆڤ چۆن ویژدانى ناهەژێت كە هەواڵێكى ئاوها ببیستێت,بەڵام هەموو شتێك لە ئیتلاعاتێكى تلیاكى وەكو حەمەو كاربەدەستانى وەك حەمە دەوەشێتەوە ,حەمەیەك كە هەموو دام و دەزگا و كۆلێژەكانى ناوچەى هەڵەبجە و شارەزورى پڕكردبێت لە كەسانى كۆیلە و سیخور و كۆنە جاش و بەدڕەوشتەكان ئیتر كەس و كارى هەژاران چۆن بژین ؟,گەر زۆر بە سانایى لە كارەكانى حەمە بكۆلێنەوە بە ئاسانى ئەزانین كە :

*دانانى كەسێكى وەكو جەلال هەورامى ناسراو بە جەلال ئیتلاعات وەك بەڕێوەبەرى باجى خانووبەرەى هەڵەبجە كە بڕوانامەى شەشى سەرەتایى هەیە و كە لە ئەمسالیشدا كراوە بە بەڕێوەبەر,تەنها لەبەر ماستاوچێتیى و سیخوڕیى بووە بۆ حەمە و مەڵبەند.

*دانانى شاهۆ عوسمان ناسراو بە شاهۆ قبوڵ خاێ كە بە نمرەى پەنجاو دوو لە كۆلێجى قانوونى زانكۆى سلێمانى بە قبوڵ خاچ دانراو هەموو ساڵەكان بە ئیكمالى دەرچوو,چۆن ئەكرێت بە مودیر ناحییەى سیروان,كە سیروانى دە هێندەى دیكە تاڵان و خاپوور كردووە.

*دانانى عەلى عوسمان ناسراو بە (عەلى قبووڵ خاێ) وەكو كارگێڕى مەڵبەند تەنها لەبەر ئەوەى ژنەكەى هەورامیەو خزمى نزیكى حەمەیە هۆكارەكەى چییە ؟,ئەو عەلییەى كە بە پێنج ساڵ بە قبوڵ خاێى كۆلێجى قانونى سلێمانى بڕى كە بە نمرەى 54,22 بى قبوڵ خاێ دانرا.

*دانانى بەخە سورى ئەندام مەڵبەند وەك یاریدەدەرى ڕاگرى كۆلێجى كشتوكاڵى هەڵەبجە لە كاتێك دا بەخە سور تەنها بڕوانامەى بەكالۆریۆسى هەیە هۆكارەكەى چییە ؟

*دانانى سمكۆ سالارى قبووڵ خاێى كۆلێجى قانون ئێوارانى زانكۆى سلێمانى وەك مودیر ناحییەى خورماڵ هۆكارەكەى چییە ؟

*دانانى ئەركان حسن غەفور كە كۆلێجى پەروەردەى فیزیای تەواوكردووە وەك قائیمقامى سیدێادق كە بە ئەركان كۆنە جاش ناسراوە ,بەیەك دەعوەتى سەربڕینى مەڕێك لەژێر پێى حەمە دا و دووبارەكردنەوەى كۆیلەیەتى خۆى بۆ حەمە هۆكارەكەى چییە ؟

*دانانى (بە ناو) د.تەحسین بە ڕاگرى كۆلێجى بنەڕەتى هەڵەبجە كە بە تەحسینە شێت ناسراوە ئەو تەحسینەى كە مەلا بەختیار وەك سیخور لە زانكۆى سلێمانى دایمەزراند پاش ئەوەى كە بەشى وەرزشى تەواوكرد ,ئینجا بە قبوڵ خاێ خرایە خوێندنى ماستەر,هەر كە ماستەریشى بە نیوەو ناچڵ تەواوكرد كردیانە ڕاگرى كۆلێجى هەڵەبجە و كۆتایى پار ساڵ دكتۆرایەكى ڕەمزى لە وەرزش پێ درا هۆكارەكەى چیى بوو ؟
باشە تۆ بڵێى جگە لەم قبووڵ خاێانەو ئەم سیخوڕ و كۆنە جاشانە هەڵەبجە كەسى تیا نەبێت, دامەزراندنى ئەم كۆمەڵە خەڵكە هیمۆجینانەش لەلایەن حەمەى حەمە سەعى و تەحسینى رَِاگرى كولیەى هەڵەبجەوە,جگە لەوەى ئەمانە ڕوویان ڕەش بووە لەلایەن جەماوەرەوە,پەڵەیەكى ڕەشیشە بە نێو چاوانى بەرهەم ێالحى سەرۆكى حكومەت و دلاوەر عەلادینى وەزیرى خوێندنى باڵا,با هەموو ئێمەى هەڵەبجەیى بەسە چیدى ئەمە قبوڵ نەكەین و بارەگا و تەویلەكە بەسەر حەمە و كاسەلێسەكانیدا بسوتێنین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە