کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا وەزارەتى پەروەردە بەئەركى خۆی هەستاوە؟

Sunday, 12/04/2009, 12:00


پاش ئەو نوسینانەى كەلەسەر وەزارەتى پەروەردە نوسراوەو دەنوسرێن ، لەگەڵ مانگرتنى مامۆستایان و چاوپێكەوتن و نوسینى لە كەناڵە جیاوازەكانى راگەیاندن،لەسەر پەروەردە سازدراون ، ئێمە وەك خەمخۆرى پەروەردە ، بەدواداچونێكى وردمان بۆ ئەونوسینانەكرد ،بۆئەوەى بگەینە ئەنجام ، كەئایا راستە یان نە، چونكە ئەگەر بێدەنگى هەڵبژێرین ، ئەوا ئێمەش بەشێكمان بەردەكەوێت ، لەبەرئەوەى بەپێى ئەونوسنانە بڕوات ،وەزارەتى پەروەردە بەرەو داڕمان و ناعەدالەتى و بەدرەوشتى دەچێت ،پاش ماندوبوونێكى زۆر و مجازەفەكردن بەژیانمان و چونە ناوكۆڕى حزبى و رێكخراوەیی و نوسینگەى وەزیرو پرسگەو هەندێ لەژورەكانى ئەم بەش و ئەوبەش و ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتی و قوتابخانە و خوێندنگەكان و ئەم كەس و ئەو كەس ، بۆمان دەركەوت ئەونوسینانە خاترى حكومەت و وەزارەتیان گرتوە، لەبەرئەوەى ئێمەش هەندێ زانیارى دیكە دەخەینە روو بزانین حزب و حكومەت لەسەرەوە بۆگەنى كردوە، یان لەخوارەوە.
لەكابینەى حكومەتى بەناو یەكگرتودا، یەكێك هەڵبژێرا بۆ پۆستى وەزیرى پەروەردە، كە بەخەویش نەیدیوە ، ناپەروەردەیی لە هەموورویێكەوە، خوێنكارێكى خۆی لەبەشى بایلۆجى كۆلێژى پەروەردە كە ئێستا مامۆستایە، دەیوت كاتى خۆی ئەم وەزیرەى ئێستا وانەى پێدەوتین ، چاوى تەنها كچى جوانى دەبینى و دەرچون تەنها هەر بۆ ئەوان بوو، ماوەیەك لێپرسراوى كۆمیتەى زانكۆ بوو ، لەوێندەرێش دانیشتن هەر بۆ جنسى لەتیف بوو ،هیچى نەدەزانى نەلە زانست نە لە رێكخستن و باسى ئەوەش دەكرا كە كۆنە بەعسى بووە ، پاشان هاتە پەیمانگاى تەكنیكى و مامۆستایەكى دەستە دەیوت ئافرەتێك ئەگەر بەتەنها سەردانى بكردایە ، توشى توانج دەبوو لەلایەن هاورێكانیەوە ، چونكە كابرایەكى چڵێسى سێكسى و چاوباشقاڵ و سوك بوو ، پاش ئەوەى لەدەستە كێشەى لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵاى ئەوكاتە بوو(د.ئەختەر) دروست بوو ، بۆ پاداشتى ئەو كارە، كرا بەسەرۆكى دەزگاى سوتەمەنى دزین و زۆر بەكارامەیی دزى كردولەگەڵ ئالى فەتاح دا بوونە خاوەن چەندین كارگەى غازو بەنزینخانە ، جگە لەدزینى داهاتى گرێبەستى چەندین كۆمپانیاى بازرگانى سوتەمەنى ، لەم كارەشدا تەنها ماڵوێرانى و دورخستنەوەى دڵسۆزان كاربوو ، پاش یەكگرتنەوى هەردوو ئیدارەكە ،ئەم دەزگایە بچوك بوویەوە و بە پشتیوانى كۆنەفرۆش و سواڵكەرى ئەسڵ و خاوەن كۆمپانیاو و شەریكى بەرپرسانى دز (حاجى تەوفیق قەیوانى)بەرامبەر بە بڕێك پارە كرا بە وەزیرى پەروەردە ،واتە وەزارەتى پەروەردە فرۆشرا.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لەشكرە مامۆستایەى كە بەبێ موچەو ماڵیان تالان فرۆش كرد و سەری بەرزیان بۆ موچە نەوی نەكرد ، كران بە قوربانى ئەم وەزیرە دزو داوێن پیسە.
هەندێك لەو كارانەى وەزیرى پەروەردە ئەنجامى داون: كاتێك دەست بەكار بوو ماوەیەكى زۆر لە ئوتێل چوار چرا دەمایەوە ، ئەگەر ئافرەتێك كارێكى لە وەزارەت هەبوایە و بیانزانیایە لە شوێنێكى دورەوە هاتوە، كارەكانیان بۆ دوا دەخست، پاسەوانەكان پێیاندەوت بمێنەرەوە لەسەر حسابى وەزیر و دەچینە فندق و لەوێ كارەكەت بەوەزیر دەكەین ، بەم شێوەیە ئەتكدەكران ، لەلایەن وەزیرو حیمایەكانیەوە ، جگە لەمەش چى پاردەى خواردن و مەشروبى خۆیان و بەرێوەبەرە گشتیەكان هەبووە ،لەسەر بوجەى حكومەت خەرجكراوە.
كارێكى ترى دورخستنەوەى كەسانى دڵسۆز و پاك و بەخزمەت و پڕكردنەوەى شوێنەكانیان بەكەسانى گەندەڵ و داوێن پیس ، و بەخشینەوەى پارە بەسەر شەریك و دۆست و ئەحباب وهاوشێوەى خۆی ، برادەرێكى كەناوى (مامۆستا حەمەعەلى فیزیایە)لەزۆر جێگەو كۆڕ باسى ئەوەى كردوە ،كەلەگەڵ ئەم وەزیرەدا شەرعیەتیان داوە بەرابواردن لەگەڵ بەرامبەركەیاندا، ئەم مامۆستایە جگە لەوەى كابرایەكى زۆر بڵێ و داوێن پیس و ... تاد چاوى بڕیوەتە خوێندكارەكانى خۆی و هەندێ جار خوشك و دایكى خوێندكارەكان ، بەتایبەتى ئەوانەى كە وانەى تایبەتیان هەبوو ، ئەم كابرایە وانەى پێدەوتنەوە،بە شێوەیەك ناوى زڕا ، گرتنى وەك مامۆستاى تایبەت بووبوە عەیبەو ئابڕویی ،پارتیەو ئێستا راوێژكارى وەزیرە بۆ پرۆگۆامەكان و چەندین جار نێراوە بۆ ئەمریكا و فەرەنساو بەریتانیاو لوبنان و عومان و پاداشتى مانگانەى تایبەتى وەزیرى هەیە جگە لە موچەكەى ، بۆیە بۆى پەیدادەكات.
یەكێكى تر لەكارە خراپەكانى لەسەرەتاى دەست بەكاربوونى مامۆستایەكى ئافرەت بەناوى(س) لە سلێمانى كێشەى هەبوو ، سومعەى باش نەبوو ،لەكارەكەى لابرا ، زۆر تكاكرا بگەرێنرێتەوە شوێنەكەى ، بەڵام پەروەردەكاران بۆیان نەكرد، ئەم حەمەعەلیە گەیاندیە لاى وەزیرو لەو كاتەوە تائێستا كراوە بە خەبیر لە وەزارەت و لەماوەیەكى زۆر كوتدا دەستبەكاربوو ، ئیتر بزانن لەبەرامبەر چیداكراوە؟
چەندین سكرتێرەی گۆڕیوە ، دواى ئەوەى بێزارى كردون ، هەندێ جار بیانوی پێگرتون ،چونكە تەسلیم نەبوون ، یەكێك لە حیمایەكانى داناوە بۆ راوكردن ، ئەگەر كۆنفرانس یان كۆبوونەوەیەكى فراوان بكرێت ، ئەم حیمایەیە ئافرەتى جوان دەدۆزێتەوە و دەچێتە پاڵیەوەو دەڵێت زۆر باسكراویت لاى وەزیر كە كاری باش دەكەیت و داهێنەریت و وەزیر دەیەوێت لە نزیكەوە بتبینێت ،، پاشان وەزیر كۆبوونەوەكە بەجێدەهێڵێت و ئیتر جورئەتى ئەو كەسە بووەتە تەڵەى راوكەرەوە، ئازاربێت خۆی قوتاربكات.
لەمەڵبەندى سلێمانى جێگرى مەڵبەند كەناوى جەمال تاسڵوجەییە، پشتگیرى دەكات بۆ بوونە بەڕێوەبەر ، یان یاریدەدەر ، هەندێ جار ئەگەر پەروەردە ، یان بەڕێوەبەرەكەى یاریدەدەرێكى بۆ دابنێت،و بەدڵى نەبێت و رەفزى بكات ، ئەوا ئەم جێگرە بەناوى وەزیرەوە قسەدەكات و دەڵێت تەكلیفى وەزیرە ، سەیرى ئەم وەزارەتە؟
ئەم جەمالە تاراپەڕین ئەفسەر بووە لە بازگەى تاسڵوجە ، ئەو بازگەیە خراپترین بازگەى بەعس بووە ، خۆش ئەوەیە لەیادى راپەڕیندا ئەم باسى سەروەرى راپەڕین و پێشمەرگەى دەكرد؟ ئەو ئافرەتانەى كە ئەمیش پشتگیرى حزبى بۆ كردون، ئەوا لە مواسەفاتدا بەدڵى وەزیرن ، چونكە جەمالیش هەمان مواسەفاتە.
وەزیر زۆر لەبلەبانە، كەس نازانێت چ باڵ و حزبێكە ،لە كاتى پێكهێنانى كابینەى پێنجەمدا و بۆ خۆ نزیككردنەوە لە نەوشیروان مستەفا، هەرچى ئەو داواكارى و بەڵگانەى كاك كۆسرەت هەیە ،كە داواى سوتەمەنى كردوە ، وینەیەكى كۆپى داوەتێ ، بۆئەوەى وانیشان بدات ئەم دژە گەندەڵە ، لاى كاك كۆسرەت واخۆى دەدەخست كە دڵسۆزیەتى ، كە دەست بەكاریش بوو ،خۆی لە نێچی نزیك كردەوە ، و ئێستا لەگەڵ بنەماڵە دایەو تەنها بۆ مانەوەى تەكلیفى لێبكەیت رازییە ، واتە لەم قۆناغەدا پشتى لە هەردوو ئەو سەركردەیە كرد ، ئێستا ئەم وەزیرە لەناو وەزیرەكانى تردا سوكەو یەكێك لە ئەنجومەنى وەزیران باسیكرد، كە لەكۆبوونەوەكاندا زۆر گرنگى بەقەسەكانى نادرێت ، ئەوەش وایكردوە لەسەرەتاى كابینەى نوێدا سەرۆكى حكومەت پاداشتى ژمارەیە وەزیرى كرد ،چەند وەزیرێكى تێدا نەبوو ، یەكێك لەو وەزیرانە ئەم وەزیرەبوو، رۆژێك چووبوو بۆ لاى نێچیر س،كرتێری نێچیر وتبووى مەوعدت هەیە، یان خۆی تەلەفۆنى بۆ كردوى ، وتبووى نەخێر ، سكرتێرەكە وتبووى ناتوانى نێچیر ببینیت ، وەزیر وتبوى كارم پێیەتى ،سكرتێرەكە وتبووى بەڵكو بەمن بكرێت ، وەزیریش وتبووى پاداشتى هەندێك وەزیرى كردوە ، بزانم بۆ منی تێدا نیم ، سكرتێرەكەى نێچیر وتبووى ئەوە لە دەسەڵاتى مندایە و قاسەكەى كردبووەوە و بڕێك پارەى دابوویە .
ساڵى پار كاك كۆسرەت چووە دەرەوەى هەرێم بۆ چارەسەر ، بەهاوكارى عومەر فەتاح یەك دوو گۆڕانكارى ئەنجامدا ، كەلادانى بەرێوەبەرى گشتى دیوان (م.كەوكەز)بوو ،لەبەرئەوەى كابرایەكى تێكۆشەرو براى شەهیدەو و ناسراوە لە هەولێردا و برادەرى كاك كۆسرەتە ، م. لوتفى خستە جێگەكەى كە بەرێوەبەرى گشتى دیوان بوو لەوەزارەتى تەندروستى، ئەم لوتفیە سەرەتاى كارى دواى 31/ ئاب بەرێوەبەرى گشتى كۆیە بو،و لەسەر دزى و داوێن پیسى لا برا ، دواتر كرا بە بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى لەمەڕ محەمەد خۆشناو دەستایان تێكەڵ كرد بە دزى و راوورووت و داوێن پیسى ، بەڵام لەبەرئەوەى ئال فەتاح بوو مایەوە ، لەیەكگرتنەوە حكومەتدا بەهەمان پلە چوە هەولێر ، بەڵام د. زریان هیچ متمانەیەكى پێ نەبوو ، چونكە زانى چاسوسى عومەر مرتاح و دزو داوێن پیس بوو ، بۆیە بڕیاریدا یان دەبێت لتفى بڕوات یان د. زریان وازدەهێنێت ، بۆیە گواستیانەوە بۆ شوێنەكەى (م.كەوكەز) لاى وەزیرى پەروەردە، چونكە ئال عەمەر دەیان زانى لاى .د. زریان حەیاى دەچێت و هێناى بۆلاى بەكرێگیراوەكەى خۆی و ناشتوانێت لە قسەى ئال دەربچێت، لەبەر ئەم ملشۆڕیەى وەزی،ر ئێستا بە سێ پرسگە دەگەیتە لاى لوتفى (لەتە) ئەمیش هەر لەوێ ژمارەیەك دزى هێناوەو لەخۆی كۆكردوەتەوەو بڕۆن بەدواداچون بكەن ، جارێكى دیش باس لەوانە دەكەین ، ئەمە كەس چارەى ناوێت و هەموو گیرۆدەبوون بەدەستیەوە ، دەنگۆی ئەوەهەیە كەلیژنەى سزادانى ژمارەیەك چاپەمەنى بێت ، بە ژمارەیەكى وتوە خەمتان نەبێت غەرامەتان كەم دەكەمەوە ، بەمەرجێك سەروو دوو دەفتەر دۆلارم بدەنێ .هەر لەو مامەیەدا كاك كۆسرەت لە چارەسەركردن بوو ، وەزیر بەرێوەبەرێكى گشتى ترى لابردوە ، و براى كابرا گرۆكەى خستوەتە جێگەى كەناوى (حاجى ابراهیم بایزە) كە یەك رۆژ مامۆستا نەبووە ، گوێز و گندۆرە لەیەك جیاناكاتەوە ، باس لە بەرێوەبەرەكانى تر ناكەین چونكە ماوەیەك لەمەوپێش لە كوردستان پۆستى قەڵاى راستیەكان و راستگۆیی خرانە روو ، هەموو ئەو شتانەى نوسرابوون لەشوێنى خۆیدا بوو ،
لە ئێستادا بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین ئەگەر وەزارەتى پەروەردە چارەسەر نەكرێت ، ئەوا بڕواناكەین یەك مامۆستا بەتایبەتى و كارمەندانى دیكەى پەروەردە ك،ە لەشكرێكن دەنگتان پێبدەن ، و كارێكیش دەكەین خوێندكاران تێبگەێنین و ئاراستەى لیستى چاكسازیان بكەین.
لەكۆتایی ئەم بەشەدا پرسیار لە پەرلەمان و حكومەت دەكەین ، كە ئایا
1- وەزارەتى پەروەردە بۆ ناوەكەى ناگۆڕن بە ئەتككردن و گەندەڵى ئەخلاقى؟
2- بەپێى راپۆرتى لیژنەى پەروەردەیی پەرلەمان ،لە سەدا 16 بوجەى 2008 ى ئەم وەزارەتە بەهەدەر دراوە، ،بەسوتاندنى كتێب و خواردن و دەست بڵاوى بۆ دۆست و ئەحباب .
3- بەكارهێنانى سیاسەتى دوولایەنە بەلابردنى كەسى پاك و پەروەردەیی و دانان و بەرزكردنەوەى كەسى كەم ئەزموون و داوێن پیس ، ئەم حاڵەتەش زیاتر لە سنورى سلێمانیدا ئەنجامدەدرێت ، واتە وەك پەندەكە وایە شێرى ماڵەوەو رێوی دەرەوە.
4- سوتاندنى 34 جۆر پەرتوكى تازەچاپكراو ، واتە بەهەدەردانى لە سەدا 16 ى جارێكى دیكەى بودجە.
5- دووكەرتكردنى زمانى كوردى.
6- پێدانى چاپكردنى كتێبەكان راستەوخۆ بە كۆمپانیایەكى لوبنانى، كە هاوڕێى حاجى تەوفیق خزمى وەزیرە، كە خاوەنى ئەم كۆمپانیایە دەگرێت و ئەوكەسانە دەدۆزێتەوە كە لە لیژنەى پرۆگرام و چاپكردندان ، وەك حاجى ێباح كە لە وەزارەتە بەفریودان و پارەخستنەبەردەستیان لە لوبنان .
7- بەرێوەبەرى گشتى پرۆگرامەكان، لە (كوردستان تیڤى)لەسەر پرۆگرام وتویەتى زۆركار هەیە بە خراپى كراوە لە پرۆگرامەكاندا ، كە ئەو خۆی لێ بێئاگاكردو داواى لیژنەى كرد لەحكومەت ، ئایا لێكۆڵینەوەتان كرد، ئایا ئەنجامى چى بوو.
8- نە پارتیەكانى ناو وەزارەن دەتوانن گفتوگۆبكەن لەگەڵ وەزیردا ، نە یەكیەتیەكان ، جگە لەمەش لە زۆربەى پەروەردەو ناوەندەكانى خوێندندا ،چونكە وەزیر پیاوى نێچیرە ،و شكات لە پارتى دەكات و بۆ یەكیەتیەكانیش بەهۆى ناكۆكیەناوخۆییەكانەوە بوختاندەكات بۆ ئەو كارمەندە تا سزاى بدات.
9- ئەگەر وەزیر كەیفى پێت نەیەت و نێرینە بیت ، یان مێینەیەكى خاوەن رەوشت، نرخت نییە ، و مێینەیەكى دۆراِوو جل و بەرگ رووت و ئەرباب زۆر زیاتر رێزى لێدەگیرێت و هەمیشە براوەیە و چى بووێت بۆى دەچێتە سەر ، بۆ چارەسەرى ئەم حاڵەتە، داواكارین لە پسپۆڕان پیاوانیش بكەنە دوو دیوو ، بۆئەوەى كارەكانیان راپەڕێنرێت لەم وەزارەتەدا.
10- ئایا پەرلەمان و حكومەت خەڵكى خوێنەوارى تێدا نییە ، چاوپێكەوتن و بڕیارو كۆبوونەوەكان و ئەونوسینانەى كەوەزیر خۆی ، یان خەڵكى تر دەینووسن بەدواداچونى بۆ بكەن ، بزانن هەمووى قسەى بریقەدارە و لە واقیعدا وانیە و تەنها خۆڵ كردنە چاوە.
11- ئایا دەكرێت شۆفێرى تركتۆرێك ، فڕۆكەیەكى f16 لێبخورێت.یان شوانى مانگایەك بكرێتە وەزیرى پەروەردە.
تێبینى :
1- لەهەركاتێكدا بۆ چارەسەركردنى ئەوگیروگرفتانە، پێویستى بە دۆكیومێنت كرد ، ئەوا ئامادەین دۆكیومێنت و ناوەكان بڵاوبكەینەوە ، ئەگەر هەر هەوڵ نەدرا ، ئەوا لە ئەنتەرنێتدا دۆكیومێنت و ناوەكان بڵاودەكەینەوە.
2- لەبەشەكانى تردا ژمارەیەك گواستنەوەو سزاى نادروست و ناحەقى بەبەڵگەوە باسدەكەین ، لەگەڵ دزیەكان و ژمارەیەك پسوڵە.
3- لەژمارە 24 گۆڤارى هەڵبوون دا باس لەخێزانى وەزیر دەكات، كە بووەتە بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانى وەزارەت ، كاتى خۆى دەنگۆى ئەوەهەبوو كە جەنابى وەزیر چوەتە لاى نێچیر و پێراگەیاندوە كە خێزانەكەى زۆر موعجبە پێى و حەزدەكات وێنەى لەگەڵدا بگرێت ، لەبەر ئەوە بوونى بە بەڕێوەبەرى پەیوەندیەكان كارى خۆیەتى ، گرنگە بزانرێت ، چونكە كۆلێجى تەواوكردوە، گەنجێك وەرناگرێت ، بەڵام ئەم بۆ وەرگیرا و تەواویكردو پۆستى بەڕێوەبەرى لەدیوانى وەزارەت پێبەخشرا ،جگە لەمە ئایا تەمەن و، بڕوانامەى پێشوترى رێگەى پێدەدات بەخوێندن و تەواوكردنى كۆلێژ.
4- ئامادەكردنى ئەم نووسینە ، كۆمەڵێك فەرمانبەرو مامۆستا ى ئەم وەزارەتە لەشارەكانى هەولێرو دهۆك و سلێمانى و ئەو دەزگایانەى كەوەزیرى ئێستاى بەناو پەروەردە كاریتێدا كردوە ، ئەنجامیانداوە0

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە