كاك رێبین هەردى با دەسەڵات دڵى پێت خۆشنەبى: وەڵامێك بۆ رۆشنیر و نووسەر "ریبین هەردى"
Thursday, 21/04/2011, 12:00
كاكە رێبین گیان لە كاتێكدا ئێمە زۆر پەرۆشبووین بۆ زیندانى كردنت و بە تایبەتى ئەشكەنجە دانت لە لایەن دەسەڵاتى كوردى یەوە وە زۆر پەرۆشى كاتزمێر 6:20 خولەك بووین لە رۆزى 20-4-2011 تا لە زارى خۆتەوە رووداوەكە بزانین ,چونكە مایەى بێ ئومێدى ئێمەیە كە دەسەڵات بتوانێت كەسێكى رۆشنبیرو ناسراو بەرۆزٌٌى روناك قۆلبەست بكات و بەم جەشنەش ئەشكەنجەى بدات ,بەڵام لە كاتى گفتوگۆ كردندا بەڕاستى دڵى ئێمەت شكاند جونكە زًًًًُێییەكى زۆر هەستیارت لەراندەوە كە پارتى پتر لە هەموو كەس پەرۆشیەتى ئەویش ئەو رستانە بوون كە وتت ((((سلێمانى هەولێر نیە)))و((((سلێمانى نابێتە هەولێر))))).
كاكە رێبین گیان خۆت زۆر چاك جیاوازیەكانى یەكێتى و پارتى دەزانى ,وە هەر بەڕێزت لە وتەكانى خۆت وتت خەریكە جیاوازیەكانیان نامێنێت ,وە یەكێتى خەریكە شكلى پارتى وەر دەگرێت ,ئەمە ئەوە روون دەكاتەوە كە ئەوەى بە تۆ كرا لەلایەن هێزى یەكێتى بە كارێكى نا ئاسایى لە قەڵەم دەدرێت لە زهنى تۆ بەڵام بۆ پارتى كارێكى ئاسایى یە و لێوەشاوەیە بۆ پارتى ,ئەمەش زۆر راستە ,جونكە یەكێتى رێگاى بە خەلك داوە 60 رۆزًًًًً بڕزًًًًًًًًًێنەسەرشەقام و ناڕەزایى دەرببرن بەڵام پارتى دكتاتۆر لە((((60 ەمین چركەى)))) خۆنیشاندانى هەولێر(لە 18نیسان لە بەردەم مزگەوتى رشاد موفتى) هەمان ئەوەى بەسەر خەڵك هێنا كە بەڕێزت لە 60 ەم رۆزى خۆنیشاندان بەسەرت هات لەسلیمانى ,پارتى بێ ئابڕوو و بێ وێزُُُُدان نەك هەر خۆ نیشاندەر و رۆزُُُُنامەنووس بەڵكو هەركەسێك ویستبێتى بە مۆبایل وێنەى رووداوەكان بگرێت بە هەمان دەردى تۆیان بردووە لەسەر جادەو بەبەر چاوى خەڵك (بە 10-12كەس لە هەر یەكێكیان دەدا).
خاڵیكێتر ئەوەیە كە پارتى بێ ئابڕوو لە شارى سلیمانى خاوە نى تەنها كورسییەكیش نەبوو كەچى بۆ پاریزگارى كردنى خۆى لەلقى جوار شەقامى خەڵتانى خوێن كرد,ئەى دەبێ لەهەولێر كە 16 ساڵە حوكمى دكتاتۆرانەى لێ دەگێڕێت و هیچ كوچەو كۆڵانێك نەماوە ڕێكخراوێكى لى نەبێت و هیچ دامو دەزگایەك نەماوە پاراستنى پارتى ڕەگى لێ دانە كوتابێت چى بە خەڵك بكات (پارتیش لە هەموومان باشتر دەزانێت جوڵانى شەقامى هەولێر واتا ڕووخانى دەسەڵاتی بنەماڵەكەى)؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
كاكە رێبین بەڕێزت داوا لەو دەسەڵاتە گەمزە و بێ مێشكە دەكەیت كەخەڵكە ئۆبۆزسیۆنەكە بە هاوڵاتى خۆیان بزانن,بەلام ئێمە داوا لە رووناكبیرانى وەك بەریزتان دەكەین كەدەبوایە ئەو هەزاران هەزار خەڵكە توڕەو ناڕازییە ى هەولێر ى(خنكاوى زێر دەستى پارتى بَی ئابڕوو ودكتاتۆر و دڵ لەناو دەست نەكا ئەو بِرە ئازادییەى سلێمانى بە دەردى هەولێر بچێ) بە هاونیشتمانیانى خۆتانتان بزانیبایە, كۆڕێك ,كۆبوونەوەیەك , سیمینارێك.......تان لە هەولێر سازبكردایە نەك هەر لەمەیدانە((((((ئازادەكەى)))))))سلێمانى هاوارى ئازادى بكەن ,بەلام نە ئێوەى رووناكبیر و نە لایەنە ئۆبۆزسیۆنەكان بەو ئەركە هەلنەستاون ,رەنگ بێ ئێوەش بزانن ململانێ لەگەڵ پارتی واتا(یان تێ دەچیت یان دەردەچیت).
كاكە گیان مایەى شادومانی ودڵخۆشی هەموومانەكە دەبینین شەقامى كوردى بەم جەشنە پتەوو و بە هێزەو هێزى علمانى و هێزى اسلامى لە یەك بەرەدان دزًًًًًى گەندەڵى ونا یەكسانى ,بەلام بەڕاستى دڵی ئێمەت شكاند بەوەى كە ئەگەر لە بە ئاگایى بووبێت یان بێ ئاگایى كار بۆ دوو لەت بوونى شەقامى كوردى دەكەیت بەوەى كە دەلێی (سلیمانى هەولێر نی یە)......!!!!!!!!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست