تكایە ئاگاتان لەم بندیوارانەش هەبێت
Monday, 08/12/2014, 12:00
بۆ بەڕێزان :
داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان
دەستەی نەزاهە لە هەرێمی كوردستان
رایگشتی و كەناڵەكانی راگەیاندن
تكایە ئاگاتان لەم بندیوارانەش هەبێت
لە كوردستاندا كەسانی دەست رۆیشتوی ناو دەسەڵات و كەسە نزیكەكانیان بەشێوەی جۆراو جۆر كەوتونەتە تەخشان و پەخشان كردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە كە موڵكی گەلە , لێرەدا كۆمەڵێك جۆری فەرمانبەری بن دیواری دیكەتان بۆ ئاشكرا دەكەین كە بریتین لەم گروپانەی خوارەوە, داواكارین لێكۆڵینەوە لەم گروپانەش بكەن و ئاشكرایان بكەن:
1- ژمارەیەك هاووڵاتی لە ئیدارەی هەرێم و ئیدارەی حكومەتی عێراقی موچەیان هەیە واتا دوو موچەن .
2- هەندێك لە حیمایەكانی بەرپرسان كە ناویان لە بەغدا نوسراوە , لە كوردستانیش موچە خۆرن .
3- بەشێك زۆر لە حیمایەی پەرلەمانتاران و وەزیرەكانی بەغدا بەهیچ شێوەیەك دەوام ناكەن و موچە خۆری بن دیوارن , كە لە كەسە نزیكەكانی پەرلەمانتاران و ئەو بەرپرسانە پێك هاتوونە .
هەڵمەتی دادپەروەری
8-12-2014
07503714620
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست