مەلا كرێكار كەسێكى كۆیلەیە بەداخەوە گەندەڵى یەكێتى و پارتى ئەویشى كرد بە پاڵەوان.
Friday, 30/04/2010, 12:00
یەكێك لە كێشەكانى كۆمەڵگەى مرۆڤایەتى لە كۆمەڵگە دواكەوتووەكاندا ئەوەیە، كۆیلە بوون دەبێتە سەروەرى و شانازى، كاتێك مرۆڤ شانازى بە كۆیلەبوونى خۆیەوە دەكات، مرۆڤە ئازادەكانیش ناچار دەبن تەسلیمى ئیرادەى مرۆڤە كۆیلەكان ببن، مەلا كرێكار خۆى مرۆڤێكى كۆیلەیە، یەكێك لەو قوڵە ڕەش پێستانەیە كە ناوچاوانیان داخ دەكراو زنجیر دەكرایە پێیان، مەلا كرێكار خۆى ئەو كۆیلایەتییەى هەڵبژاردووە، لاشەى لە ئەوروپایەو عەقڵى هى هەزارو چوارسەد ساڵى پێش ئێستاى دورگەى عەرەبییە.ئەمە لە لایەك، لەلایەكى دیكەوە ئەو ڕەخنە لە یەكێتى و پارتى دەگرێت و باسى زوڵم و زۆرى ئەوان دەكات، كەچى دەیەوێت كۆیلایەتییەكەى خۆى بسەپێنێتە سەر خەڵكى دیكەداو فەتواى كوشتن دەردەكات، بۆیە تكا لە هەموو سایت و ڕۆژنامەكان دەكەین مەلا كرێكاریشمان لەسەر مەكەنە پاڵەوان كە ئەگەر بێتە سەر حوكم ئەوە دەمانگێڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزارو چوار سەد ساڵى پێش ئێستاى دورگەى عەرەبى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست