پاش یاد كردنەوەكەى راپەرین لە بەردەم مەلبەندى سلیمانى نازانم یەكیتى هیواى بە چى ماوە ؟؟؟
Monday, 07/03/2011, 12:00
پاش ئەوەى یەكیتى هەموو كومیتەكانى ئاكادار كردەوە بۆ ئەوەى ئەندامان و دۆستانیان بانگ بكەن و دائیرەكانى پەلكێش كرد و سەندیكاكان و ریكخراوەكان هەموو هەولى تەواویان خستەكار و لە زوربەى شوینەكانى وەكو (بازیان و چەمچەمال و تەكیە و پیرەمەگرون و سید ێادق و شارەزوو رو دەڤەرى لاى دەربەندیخان و ........ هتد خەلكیان بە پاسى تایبەت هینا بۆ بەردەم مەلبەند بەو ئومیدەى كە كەرنەڤالیكى بى وێنە بگێرن و شایستەى مەلبەند و پێشوازى مام جلال بێت ، بەڵام بە راستى پراو پر بێ وێنە بوو لە كەمى و لەرزۆكى و بێ تاقەتى ئەو جەماوەرەى كۆ كرابوونەوە چونكە زیاتر لە نیوەى بە زۆر هاتبوون و دوا بەدواى مەلبەند دەچوونەوە بۆ مەیدانى ئازادى بۆ ئەوەى خۆیان پاك بكەنەوە .
وە پراو پر شایستەى پیشوازى مام جلال بوو چونكە ئەو پیاوە ئەوەندە بە پیاوانە كارى نەكردووە كە خەڵكى زور پیشوازى لى بكەن بەلكو هەر ئەوانەى قابیلە كە ئەگەر چى بە زۆریش ببرینە ئەو شوینە بۆ پیشوازى بەلام لە ناخیاندا چەمۆڵەى لێ بنێن و لە برى دوعاى بۆ بكەن دوعاى لێ بكەن و بە هۆى بینینى و پیس بوونیان یەكسەر بچنەوە گۆرەپانى ئازادى بەو ئومیدەى خوا لەو گوناهانەیان ببوریت كە چەند ساتێك لە نزیكیەوە تووشى بوون .
من تەنها دەمەوێت بپرسم ئەگەر یەكێتى لە ناو سلیمانى و بەو هەموو زەبر و زەنگە و بەو هەموو ماستاوو مامە حەمەیە و بەو هەموو پارە بەخشینەوەى و لەو یادەدا و لەم رۆژە دا ئەوەندەى بۆ كۆ ببێتەوە كە بە نیوەى جەماوەرى خۆپیشاندەرى بەردەم گۆرپانى ئازادى نەدەبوو ئیتر بە تەماى چى یە ؟
بۆیە حەق وایە بە زووترین كات هەڵوەشاندنەوەى حیزبەكەیان و حكومەتەكەیان رابگەیەنن و بۆ ئەوەى لە رقى توورەى جەماوەریش رزگارى بێت باشتر وایە خۆى بچێتە ناو ئاپۆرەى جەماوەرەكەو بڵێت (جەماوەرى بە شەرەفى راپەریوو خێر نەدیو من هۆكارى هەموو نەهامەتییەكانتان بووم ئەوە قنى من و شەقى ئێوە ،، بریارم دا بارەگاى مەڵبەند بكەمە بارەگاى سەرەكى ئەنجومەنەكەتان و پابەندیشم بە هەموو بریارەكانتان و لەم رۆوە بچووكیتان دەكەم و داواى لیبوردنتان لى دەكەم) بەو هیوایەى ئەو جەماوەرەش رەحمیكى پێ بكەن و وەكو مەسعودى مەلا سەر لە خۆى نەشێوێنێت و بەر نەفرەتى میللەت نەكەوێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست