بەیاننامەیەك لە دەستەى داكۆكیكردن لە بەرژەوەندیەكانى خەڵكى شارى رانیە بۆ مەكتەبى سیاسى (ى,ن,ك)

Thursday, 24/12/2009, 12:00


راگەیەنراوى ژمارە یەك:
بەداخەوە دوبارە خەلكى شارى رانیە دەخرێتە پشت پەردەكانى بریارەوە و هیچ كەسێكى تێدا بە شایەستە نابینرێت كە وەك كاندێكى ناو شارى رانیە بۆ پەرلەمانى عێراق كاندید بكرێت! ئەمەش نیشانەى ئەو پەرى بێمتمانەیىو رێزنەگرتنە لە خەباتو قوربانى دانى خەڵكى ئەو شارە كە بەداخەوە هەموو جارێ لە بۆنەو یادەكانى چەندان بەلێنى جیاجیا بەخەڵكى ئەو شارە دەدرێت بەڵام دواتر كە دێتە سەر پۆستو كاندیدو بەرژەوەندى گشتى لە بیر دەچنەوە.
بۆیە جیاواز لە هەموو خوێندنەوەیەكى ناتەندروست بۆ لایەنگیرى بۆ ئەو لیستو یان ئەو گورپ, ئێمە وەك كۆمەلێك خەڵكى شارى رانیە رەخنەى توند لە لاتەریك كردنى خەڵكى شارەكەمان دەگرینو نارەزایى زۆریى خۆشمان بۆ ئەو پەراویز خستنە دەردەبرێن, لاشمان پرسیارە كە بۆچى بەرپرسە حزبیەكانى دەسەڵاتیش بەو چاوەوە لە تواناى خەڵكى رەسەنى ئەو شارە دەروانن كە بە شایەستەى نازانن كە نوێنەرێكى تێدا هەڵبژێرن بۆ ئەوەى كاندیدى بكەن بۆ پەرلەمانى عێراق. لاشمان پرسیارە كە بۆچى شارێك كە دەروازەى راپەرینو نمونەى شۆرشگیرى بێت هەمیشە تواناكانى لەناو خودى شارەكەدا بسورێتەوەو دەرگایان بۆ نەكرێتەوە بۆ ئەوەى وەكو خەڵكى شارەكانى تر لە پۆستە جیاجیاكاندا مومارەسەى تواناكانى خۆیان بكەن. شارى رانیە كە ئێستا نزیكەى 100000 كەسى تێدا نیشتەجێیە خەڵكەكەى كەمترین چانسیان هەبوە بۆ ئەوەى لە پۆستو یەكە ئیدارییە باڵاكانى حكومەتدا پشكیان بەر كەوێ تا ئەو رادەیەى زۆر جاران بە بڕو بیانوى برواپێنەكراو پشت گوێ خراون. دواهەمین غەدریش مەڵبەندى 8 راپەرین لە خەڵكى شارى رانیەى دەكات كاتێك بە رەزامەندى بەرپرسى مەڵبەندو بەشێكى كادیرەكان ئەو مەڵبەندە كەسێك بە زەوقو سەلیقەى خۆیان دانێنو فەرزى دەكەن بەسەر خەڵكى ناوچەكە , هەر بۆیە بێ هیچ حساب بۆ كردنێك بۆ راو بۆچونەكانى خەڵكى رانیە بۆ هەڵبژاردنى كەسێكى شایەستە كە بۆ كاندیدى پەرلەمانى عێراق بشێت, بە ئارەزووى خۆیان و بە زەوقى چەند كەسێكى بەرژەوەندى پەرست بریار راستو چەپ بەسەر خەڵكدا دەدەن, هیچ حساب بۆ سەنگى كاندیدەكانیان ناكەن لەناو خەڵكدا , ئێمە ناشمانەوێت بە ژیاننامەى هیچ كەسێكدا بێینە خوارو بریارى دادوەرى بەسەر كەسایەتى خەڵكدا بدەین بەڵام وەك خەڵكى شارى رانیە كە خۆمان بە دڵسۆزى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دادەنێین بە مافى خۆمانى دەزانین كە بڵێین بایكۆتى ئەو كاندیدە دەكەین كە لەسەر حسابى شارەكەمان دانراوە و ئەو غەدرەش قبوڵ ناكەین كە لە دیاریكردنى كاندیدەكانى پەرلەمانى عێراق خەڵكى شارەكەمان پشتگوێ بخرێن, بۆیە ئەگەر چاوێك بەو بریارەدا نەخشێنرێتەوە و حساب بۆ راى خەلكى شارى دەروازەى راپەرپن نەكەن دڵنیاتان دەكەین پرۆسەى ئیدانەكردنى ئەو بریارە ناشایەستەى مەڵبەندى 8 بە چەندین شێوە بەرێ دەخەینو رۆژى دەنگ دانیش سەنگى مەحەك دەبێت بۆ دەرخستنى راستیەكان .
دەستەى داكۆكیكردن لە بەرژەوەندیەكانى خەڵكى شارى رانیە
23/12/2009
بۆ ئیدانەكردنى بێبەشكردنى خەڵكى شارى رانیە لە دیاریكردنى كاندیدەكانى پەرلەمانى عێراق و كەمپینى بەگژداچونەوە پەیوەندى بەو ئیمەیڵەوە بكەن . [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە