کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی بنه‌ماڵه‌ ماوه‌یان نه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول له‌ كۆیه‌وه‌ بێته‌ ناو هه‌ولێر؟!!

Tuesday, 31/05/2011, 12:00


له‌كاتێكدا یه‌كێتی نیشتیمانی سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنی مه‌راسم و ئاهه‌نگی ٣٦ ساڵه‌ی دامه‌زراندنێتی و، وا بڕیار دراوه‌ ئاهه‌نگیكی زۆر گه‌وره‌ له‌ شاری هه‌ولێر سازبكات.
ئاله‌و كاتانه‌دا، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جیگری تأله‌بانی به‌ كه‌ژاوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ سه‌یاره‌ له‌ كۆیه‌وه‌ به‌رێكه‌وتووه‌ تا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو شاری هه‌ولێر، بۆ خۆئاماده‌كردن و سازكردن و جیبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی یه‌كیتی، له‌ بازگه‌ی(سه‌یته‌ره‌)ی دیگه‌له‌ ئاسایش و پیاوانی ده‌زگای پاراستن ماوه‌یان نه‌داوه‌ كۆسره‌ت بۆ هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌یوه‌و، ده‌یان جۆر چه‌كی قورس و سوكیان به‌رامبه‌ر داناوه‌و، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر برار ده‌دات بۆ كۆیه‌و سلیمانی بگه‌رێته‌وه‌!
دیاره‌ بریاری نیمچه‌ شه‌ڕێكی ناوخۆی داوه‌ له‌كاتی روودانی ئه‌وكیشه‌یه‌و، تاڵه‌بانی به‌ كیشه‌كه‌ ده‌زانێت و ئاگاداری بارزانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر كۆسره‌ ره‌سۆل شتی له‌سه‌ره‌ كه‌ ماوه‌ی ناده‌ن بێته‌ ناو هه‌ولیره‌وه‌، ئاوا من ئاگاداربكه‌ن، هه‌رچۆن سه‌عدی پیره‌م له‌ هه‌ولێر دوورخسته‌وه‌ بۆ بادینان ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ كۆسره‌ت له‌ سلیمانی ده‌هیڵمه‌وه‌، دواجار ده‌ڵین مه‌سرۆر بارزانی زانیاری هه‌بووه‌ كه‌ كۆسره‌ت ده‌یه‌وێت نمایشی یه‌كێتی بكات له‌ هه‌ولیرو قبۆڵ ناكات، ناچار دوای ئه‌وه‌ی كیشه‌ كه‌ به‌ره‌و ئالۆز بوون چووه‌، نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ خودی خۆی چۆته‌ كۆیه‌و پیشوازی له‌ كۆسره‌ت كردووه‌ تا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولیر!!
كۆسره‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ٤ جاره‌ كه‌ پاراستن كیسشه‌ی هاتوچۆ بۆخۆم و پاسه‌وانه‌كانم دروست ده‌كه‌ن!
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ كۆسره‌ت ره‌سول به‌یاوه‌ری نێچیره‌ڤان بۆ هه‌ولێر گه‌راوه‌ته‌وه‌!
به‌ پیی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كۆسره‌ته‌وه‌، گه‌ر پارتی به‌ده‌وام بێت ئه‌وا زه‌ره‌ر ده‌كات، هه‌موو باره‌گاكانی له‌ سۆران ده‌رده‌كه‌م، گه‌ر پێویست بكات پشتیوانی ئۆپۆزیسۆن راده‌گه‌یه‌نم!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە