هه‌لوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر سێ نوسینه‌که‌ی ئه‌زمر: به کێ بلێین پێشمه‌رگه؟ به‌کێش بڵێین کهواسوور؟
Wednesday, 03/08/2011, 12:00
به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ به‌شه که‌ی که له سه‌ر که‌وا سوور نوسیوتن ویستوتانه زۆر بیلایه‌ن قسه بکه‌ن، به‌لام نه‌تان توانیوه چونکه ئیوه خۆتان ته‌ره‌فن که‌سیکیش سه‌ر بهلایهنیک بێت به‌پێی عورف و یاسا‌و قانونی میژوو بهلایهندار ئه‌ژمار ده‌کرێ و نووسینه‌که‌ی به سه‌رچاوه‌یه‌کی بێلایه‌ن بۆ ناخرێته لاپه‌ره‌کانی مێژوو، من نه چه‌ک هه‌لگری تاله‌بانی و نه هی مه‌سعود به‌رزانی بووم، نه چه‌ک هه‌لگر و که‌وا سوری سه‌دامیش بووم، چه‌ک هه‌لگرتن بۆ ئه‌م سیانه لای من که‌له‌به‌ره‌ی گه‌لم هیج جیاوازیه‌کی نیه، بۆ؟ چونکه جه‌لال به‌ئاشکراو به‌بێ شه‌رم هه‌م که‌وا سوری ئیران بووه و هه‌م ژێر به‌ژێریش په‌یوه‌ندی خێزانی هه‌بووه له‌گه‌ل سه‌دام خۆ ئه‌گه‌ر به‌په‌له په‌ل سه‌دامیان له سێداره نه‌دایه ئه‌وه باسی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌کرد وه‌کوو زۆربه‌ش ئاگادارن و جه‌لال خۆشی نکولی ناکاو نه‌شی کردوه. په‌نجا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق داوای دادگای کردنی جه‌لال ده‌که‌ن چونکه نه‌یویست سه‌دام له سێداره بدرێت، ئه‌مه‌ش باشترین ده‌لیله به‌به‌رچاوی هه‌موانه‌وه، بۆیه ئیوه واته پێشمه‌رگه لای من هیچ جیاوازیتان نیه له‌گه‌ل که‌وا سوره‌کان راسته ماوه‌یه‌کی زۆر ئیمه‌تان خهلهتاند، که گوایه ئه‌مه‌ی ئیوه شۆرش بوو، به‌لام ئیستا له‌سه‌ر ساحه‌ی واقیع بۆمان ساغ بۆوه که سه‌رۆکه‌کانی ئیوه زۆر له وانه‌ی که تا ئیستا ناویان به جاش رۆشتوه خراپتر بوون چۆن؟ جاشه‌کان ئه‌و په‌ری به ئاشکراو به‌بێ په‌رده جاشێتیان ده‌کرد بۆ سه‌دام ده‌یان ووت ئیمه عیراقین و دیفاع له عیراق ده‌که‌ین که کوردوستانیس به‌شێکه له‌و .له 31یه‌کی ئابدا مه‌سعودیش مه‌گه‌ر داوای له جه‌یشی عیراق نه‌کرد وتی که‌وا سوره‌کانی ئیران جه‌لال داگیری کردوین؟ به‌وشێوه‌یه هه‌ولیریان رزگار کرد؟خۆ ئه‌مه هه‌ر به‌رێکه‌وت نه‌بوو یه‌ک جاریش نه‌بوو به‌لکوو په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌بووه له نیوانیاندا.ئیتر کاک ئه‌زمه‌ر بۆ ئیوه پیشمه‌رگه بن و خالیدی خوله سوور جاش بێت ؟ بۆ جه‌لال تاله‌بانی شۆرش گێر بێ و ته‌حسین شاوهیش جاش بێت ؟ من وه‌ک ته‌ره‌فی سێهه‌م دلنیاتان ده‌که‌مه‌وه ئیوه له جاشه‌کان هه‌ل خهلهتاو تر بوون، ئه‌و جاشه‌ی که پیی ووتن به هیج شێوه‌یه‌ک ته‌سلیم نابین ئیوه جاشی ئیرانن تۆش قسه‌که‌یت به ماقول زانیبوو من هه‌مان قسه‌م له سه‌ر هه‌ردوولاتان هه‌یه ئیوه خهلهتاو تر له‌وان، باشه سه‌رک جاشێک داکۆکی له 500که‌سی عه‌شیره‌ته‌که‌ی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی نهفهوتین نهنێردرین بۆ عه‌سکه‌ری، ئه‌وه ئه‌و په‌ری خزمه‌ته به‌و پێنسه‌د که‌سه، ئه‌ی تۆ و هاوریکانتان دیفاعتان له‌چی کرد؟ بۆ کردنی جه‌لال به ملیاردێر و سه‌رۆکی عیراق ئه‌مه‌تان کرد؟ مه‌لی نا؟ چیتان کرد! مارکسی بوون؟خه‌باتی چینایه‌تیتان کرد؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو بی ریزیه چی بوو به خه‌لکی گونده‌کانتان کرد ، وه‌کوو خۆت ده‌ڵێیی نه‌مان توانی فێری تهوالیتیان بکه‌ین ؟ ئه‌ی ئیوه چیتان کرد؟ بزانم ئیوه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌دام 4000 گوندی ویران و خاپور کرد، ئیوه بوونه سوره‌ی به‌ر له‌شکر و جاشی ئیران و بوونه سه‌به‌بکاری ئه‌و کیمیا بارانه، ئه‌وه نامه‌کان شاهیدن، که داوای لێکردوون پێش پاسداری ئیران مه‌که‌ون. ئیوه به دۆکومینت و ئیسپات نه‌تان هێشتوه خه‌ڵکی هه‌له‌بجه له‌شار ده‌ربجێت به دوکومێنت و ئیسپات نه‌تان هێشتوه خه‌لک له‌گه‌رمیان ده‌ر بچێت تراکتۆره‌کانی خه‌لکتان سووتاندوه؟ ئه‌مه‌ی ئێوه کردووتانه له مێژووی جاشێتیو که‌وا سوری جیهاندا بێ وێنه‌یه، ئه‌وه مێژووی شاختان ئه‌مه‌ش میژووی 20 ساڵی شارتان له دزیی و فه‌ساد و شه‌ری ناوخۆ خیانه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر چیتان کردووه؟ ئه‌گه‌ر که‌وا سوره‌کان له سه‌رده‌مێکدا له پیناوی پاراستنی خۆیان و کهسو کاریاندا ئه‌مه‌یان کردبیت ئیوه له‌پیناوی ی‌دا ئه‌مه‌تان کرد؟ مارکسیه‌ت؟ کورداایهتی؟ سه‌ربه‌خۆیی؟ ئه‌وه وه‌کوو مام رۆسته‌م ووتی بچن بۆ حه‌لاوی باس بکه‌ن، که دیارترین که‌سی ناو ئه‌و که‌وا سورانه یه .به‌راستی ئه‌تان ویست کورد رزگار بکه‌ن؟ باشه ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا و حوله‌فا 20ساڵه کوردی له‌ده‌ست سه‌دام رزگار کردوه چی ماوه نه‌تان کردبیت، دژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه؟ له‌مه‌و به‌دوا هه‌ر که‌سێ به تاله‌بانی و به‌رزانی سه‌رکرده، بڵێ پێشمه‌رگه ئه‌وه سه‌رلێشێواوییه.کورد هه‌میشه که‌وا سوری به‌ر له‌شکری سه‌فه‌وی، که‌وا سوری له‌شکری سه‌عدی بنی وه‌قاس بوون، ئه‌مه مێژووه کورد به ناوی پێشمه‌رگه‌وه خۆی دووباره کردۆته‌وه.
***********************
کوردستانپۆست به پێویستی زانی که گه‌رماو گه‌رم وه‌ڵامی کاک ئه‌زمڕیش بلاوبکاته‌وه، که ئێمه په‌یوه‌ندییمان پیوهکرد و له نووسینی ئه‌و به‌ڕیزه ئاگادارمان کرده‌وه:بۆ کاک (ن . پیرەمەگرون) فەرمو لەگەڵ ئەم وەڵامەی ئەزمڕ
سڵاو !
پەیامەکەتان گەیشت ، دیارە منیش وەک تۆ بەدوای خودی ئەو وەڵامەوەم ، دەکرێ بەڕێزتان سەرەتای وەڵامێکی جدیدتان نمایش کردبێ ، ووتارەکانی من داوای خوێنەوەیە بۆ کەسایەتی تێک شکاوی کورد ، من باس لەئەزمونی خۆم دەکەم بەر لە بیست و چەند ساڵ به‌ر له ئیستا، منیش دەڵێم دەکرێ پێشمەرگە نەبوومایە، بەڵام بەڕێزتان پێمان ناڵێن چیمان بکردایە؟ دەکرا یان ببوینایەتە سەربازی سوپای سەدام ، یان کەواسوور؟ ئەوە لەفەر هەنگی مندا جێگەی قبوڵ کردن نەبوو، من بڕوام بەیازادیەک هەبووە کە خەباتی بۆ بکەم.
دەلالەکەم ... ئەوە من نەبووم پرەتەکۆڵم نووسیبێ بۆ هێنانی سوپای پاسداران ، من سەربازێکی وونی ناو گێژاوێک بووم، کەناوی شۆڕش بووە، دەیان جاران بۆ مەرگی مرۆڤێک ئیتر هەڵگری هەر ئایدۆلۆژیایەک بوو بێت نوشتاومەتەوە و فرمیسکم ڕشتوە. من هەموو شتێکم بە شۆڕش بەخشی بوو، خەونی پرتەقاڵیم هەبوو، دیارە بە نووسینەکەتدا تۆ گەنجی و تێدەگەیت ، منیش بۆیە ئەوەم نووسیوە تا بەرۆکی مێژوو بگرم ، تا تاڵەبانی و بارزانی و جاش و پێشمەرگە بخەمەژێر پرسیارەوە. ئەوە لەمێژە وویژدانم ئازار دەدات، بەڵام دڵنیات دەکەم، وەک تاک، ویستومە (بودا)یی بم و ئازاری کەس نەدەم، کاتیکیش ئازاری کەسێکم دابێ یان وا تێگەشتبێت ئازاری دەدەم بۆ خۆم بەناخی زەویدا ڕۆ چووم ، من لەدوای ئەنفالەوە تفەنگم تەلاق داوە ، پێم خۆش بوو، کە ڕەخنەت گرتوە و ڕەخنەکەشت لای من بەهەند وەردەگیرێ ، لێ ئەو سەردەمەی چوومە چیا بەعس هیچی نەهێشتبۆ وە بۆ ژیان ، بریا کاتت دەبوو سەیری ئەرشیفەکەت دەکردم لەکوردستانپۆست ئەو دەم دەتزانی من چ خوێندەوەیەکم هەیە، بۆ پێشمەرگە.
برام. . تۆ لە چاوی تاڵەبانی و بارزانییه‌وە سەیری پێشمەرگە مەکە، بەڵکو لەچاوی ئەو گەنجانەوە سەیری بکە کە گیانیان دەبەخشییە شۆڕش تەنها فڵچەیەکی ددان شتن و چەند کۆپلە شیعرێکیان لە پاش خۆیان بەجێ دەهێشت.
بەئەرک نەبێت ئەم لینکه‌ش سەیربکە بەر لەماوەیەک من چیم نووسیوە فەرموو
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0a7208f9 هێژام نووسینەکەت بەهەند وەر دەگرم و بۆ وەڵامەکەی وێڵم ، بەڵام دڵنیات دەکەم ، هەڵنەخڵەتابووم، بەڵکو وەک ئادەم چۆن ئیشێکی باشی کرد بەهەشتی جێ هێشت ، چونکە ڕەفای و کۆیلە بوون مانایەکی نییە بەڵکو ئادەم شۆڕشی کرد و میوەی درەختی دانای خوارد و خواش دەری کرد، ئادەم کۆیلەی قبوڵ نەکرد بی ئیرانە نەمایەوە. دەکرێ ئەو هاوکێشەیەی تۆ بۆ ئیستا ڕاست بێت، ئەی هێژام چی دەلێیت بەو گەریلایانەی ئەمڕۆ بوونەتە سمبوڵی ئازادیی نەتەوەیەک، کۆتایی بە وەڵامەکەم دەهێنم و دەست خۆشیت لێدەکەم و بۆ حەلاویش باس ناکەم، دەڵێم گەر بمانەوێت کەسی تەندروست و گەلێکی ساغلەم دروست بکەین دەبێ جارێکی تر مێژوو بنووسینەوە . سەرکەوتووبیت.
ئه‌زمڕ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست