لە عەرعەرەوە بۆ پەرلەمان
Wednesday, 18/04/2012, 12:00
سڵاو هاوڕێیان..
من عەرعەرم ئەو مەملەكەتەى كە ناوم بازاڕى مەرگە، هەمووتان باش دەزانن لە مندا و لە بیابانى هەناسەمدا تەواوى نێر ومێ و مندالأ و پیر ژیانیان هەڕاچ دەكرا، لە منەوە بۆ ئێوە، ئێوەیەك ئەگەر من و هەڵەبجە و نمونەكانمان نەبوینایە هەرگیز ئێوە بوونتان نەدەبوو، نە پەڕلەمان، نەحكومەت، نەسەرۆكایەتى هەرێم و نە چى وچى، ئومێد دەكەم زۆر ژیرانە لێم حاڵى بن و سەرنج بدەن، خەڵكانێك هەبوون لەو بازاڕەى مندا كە ژیانى تێدا هەڕاچ دەكرا ئەوان چەپڵە لێدەربوون، ئەوان هاوكار و دۆستانى فرۆشیارانى نەوەكانى سەردەمى ئێوە و پێش ئێستا بوون، كەچى ئێستاكە من دەبینم هەمان ئەو دەم و چاوە چەپڵەلێدەرانە بونەتە پیاوانى پێش بڕیارەكان و ئێوە وەهاى دەبینن كە ئەوە ئەوانن شایستەى پلەو مرۆڤ دۆستی و قابیلیەتى بڕیارو رەهایەتى دەسەڵات بن.
پەرلەمانە ئازیزەكە، شوێنى دەركردنى یاساكان، هەموو باش ئەوەدەزانین كە میللەتێك گرنگترە لە تەنها مەخلوقێك، تكایە مەكەونە هەڵەوە و رێگە مەدەن خەڵكانێكى وەها تا دەمانێك خاون دەستى پڕ چەپڵە بوون ئەمڕۆكەش بە دەیان بیانوى جۆراو جۆر یان داڵدەدراون یاخون بونەتە خاوەن پۆست و پلەو مەقام.
من عەرعەرم، سیخناخ بووم لە جەستەى ژن و مندالأ و پیرەكانى ئێوە، هاوڵاتیانتان بەگشتى و میدیاكانتان بەتایبەتى باش دەزانن كەمن چیم و كێم، باش دەزانن كێن ئەوانەى كە تا دوێنێ خاوەنى چەپڵەبوون، من بۆیە ئەمانەتان وەبیر دێنمەوە تا باش لەوە تێبگەن ناخى پاشماوەكانى وەنفال پڕە لە هەنسكى چاوەڕوانى، ئەوان لەچاوەڕوانى ئەوەدان كەس و كارەكەیانیان بەزیندوێتى یاخود بە نازیندویەتى بگەڕێتەوە، ئەوان چاوەڕوانى ئەوەن ئەم دەسەڵاتى بەڕێوەبردنى وڵاتە كە لەسەر تەمەن و ژیان و مردنى هەموان دروست بوە ببێتە دادگایەكى گەورە بۆ دادگایى كردنى تۆمەتباران، دەزانن میللەتێك چاوەڕێى موژدەى سزادانە نەك موژدەى پاداشت كردنیان، نەك ئەوەى دواتى پێپەڕبوونى (24)سالأ بەسەر ئەو كارەستە دا تا هەنوكەش تۆمەتباران بێ منەتانە دەن و دەچن، ئاخر چ مەنتیقە ساڵانا چەندان لیستى تۆمەتباران بەیان دەكرێن و كەسێكیش نیە بەو تۆمەتبارانە بڵێت بەرى چاوتان كلى پێوەیە، سەرنج بدەن پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێم، تكایە ئەم گۆڤارە جوان بخوێننەوە چونكە لەم گۆڤارەدا (مام بەكر) ى پیرەمێد دەڵێت" منداڵەكانم بەخەیاڵى خۆم لە بەرچام هاتوو چۆ دەكەن" منداڵێكى پاشماوەى ئەنفالیش دەڵێت" ئەگەر حكومەت و حیزب تاوانیاران رادەستى دادگا نەكەن ئەوا چاوەڕێى شتى كاردنەواى خراپ بكەن"..
من عەر عەر و نوگرە سەلمانم، پێتان دەڵێم ئەمان بە هەند وەربگرن، سەردانێكى ئەو ناوچانە بكەن كە تائێستاش بۆنى ئەنفال تێیدا كاست دەكات، بیهێننە بەرچاوى خۆتان ئەگەر لەو (182000)مە خلوقە منداڵێكى ئێوەى تێدا بوایە چیتان دەكرد و چیتان دەوت، بیرتان نەچێت ئەوانەش هەموو نەوەى ئەم وڵات و خاك و خۆڵەن، ئەوەى ئێستا هەیە و هەموومان شانازى پێوەدەكەین لەسایەى ئەنفال و كیماباران و دیهات وێرانكردنەكانەوەیە.
لە كۆتایدا دەڵێم رەنگە خانو موچە و چى و چى كرابێت بۆیان بەڵام لە هەمووى گرنگتر و گەورەتر ئەوەیە تۆمەتباران داڵدەنەدەن و رادەستى دادگایان بكەن، تكایە، بێ سڵەمینەوە رادەستى دادگایان بكەن..
تێبینى: ئەم وتارە لە ژمارە (1)ى گۆڤارى (رازى ئەنفال) دا بڵاو بۆتەوە، بۆیە بێ دەستكارى كردنە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست