کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، له‌ هه‌ولێری داگیر کراو، تاوانێکی چاوه‌ڕوانکراو

Saturday, 08/05/2010, 12:00


له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ ڕۆژی ڕوناك، به‌به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه، له‌ به‌ر ده‌می زانکۆدا، قوتابیه‌ك به‌ شه‌ق ده‌ڕفێنرێت، پاش دوو ڕۆژ لاشه‌ی بێگیانی له‌ شارێکی ده‌ره‌وی هه‌رێم ده‌دۆزرێته‌وه‌‌!
که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵته‌زێنه‌م بیست، خێرا که‌ناڵه‌کوردیه‌کانم به‌سه‌ر کرده‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ناڵه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان نه‌بێت، نه‌ که‌ناڵی حکومی و نه‌ حزبیه‌کان به‌ دوور و نزیك هه‌واڵه‌که‌یان باس نه‌کردوو ته‌نانه‌ت له‌ مانشێتی هه‌واڵه‌کانیشیان ڕسته‌یه‌کیان بۆ نه‌نوسی!! تۆ بڵێی ژیانی گه‌نجێك هێنده‌ بێ بایه‌خ بێت که‌ شایه‌نی باسکردن نه‌بێت؟
شه‌و دره‌نگانێك، که‌ناڵی گه‌لی کوردستان له‌ هه‌واڵه‌کانیدا به‌درێژی باسی ڕووداوه‌که‌ی کرد! به‌ڵام وه‌کو ده‌رکه‌وت، هه‌ندێ هه‌واڵ بڵاوبوه‌وه‌ که‌ کۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌ستی له‌ کاره‌که‌دا هه‌بێت، بۆیه‌ یه‌کێتی بێده‌نگی خۆی شکاند! زۆر که‌س پێی وابوو پارتی ئه‌م کاره‌ی کردوه‌و هه‌ر خۆشیان تاوانه‌که‌یان لکاندوه‌ به‌ ناوی کۆسره‌ته‌وه‌! بۆیه‌ جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو‌ که‌، له‌ هه‌مان ڕۆژی ڕووداوه‌که‌دا کۆسره‌ت ڕه‌سول و مه‌سعود به‌رزانی پێکه‌وه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین یه‌کیان بینی! ئه‌ی نه‌یان ووتوه‌ جریمه‌ مع سبق الاسرار والترسد! ئه‌م کاره‌ لێزانێك نه‌خشه‌ی بۆ داناوه‌، که‌ له‌ نه‌خشه‌داناندا گره‌ویان له‌ شه‌یتان بردۆته‌وه‌!!
تاکو ئێستا کۆمه‌ڵه‌ که‌ناڵه‌کانی پارتی وورته‌یان لێوه‌ نه‌هاتوه‌! زۆر سه‌یره‌ که‌ که‌سێك له‌ به‌غدا تیرۆر ده‌کرێت مه‌سعود به‌رزانی بروسکه‌ی خه‌م خواردن ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کات و هه‌موو ڕادوێ و که‌ناڵه‌ پارتیه‌کان ده‌یکه‌ن به‌ هه‌واڵی یه‌که‌م! به‌ڵام له‌ ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێم گه‌نجێکی لاو به‌و ده‌رده‌ ده‌برێت و ده‌سه‌ڵات به‌ دوور و نزیك باسی لێوه‌ ناکات! ئه‌ی ئه‌وان ناڵێن هه‌ولێر هی خۆمانه‌؟ ئه‌ی پارتی هه‌ولێری داگیر نه‌کردوه‌؟ ئه‌ی که‌س ده‌توانێت جگه‌ له‌وان لام شاره‌دا وورته‌ بکات؟ ئه‌ی ته‌نها کوسره‌ت ڕه‌سول هه‌ندێ جه‌ماوه‌ری له‌م شاره‌دا ماوه‌، پارتیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ریکی پلان دانان نیه‌ بۆ ڕسواکردنی ئه‌و پیاوه‌؟ ئه‌ی که‌س ده‌توانێت بێ ئه‌مری ئه‌وان، له‌م شاره‌دا چاو بتروکێنێت؟
ئاخ هه‌ولێری داگیرکراو! ئه‌ی بۆ ده‌ڵێن هۆلاکۆت به‌زاندوه‌؟ ئه‌ی شێره ‌هه‌ولێر که‌ی له‌خه‌و به‌خه‌به‌ر دێیت؟ چیتر ماوه‌ پێت بکه‌ن؟ ده‌بابه‌ی به‌عسیان نه‌هێنایه‌ سه‌ر خاكت؟ هه‌زاران ڕۆڵه‌ی شاره‌که‌تیان نه‌کرده‌ قوربانی شه‌ڕی ناو خۆ؟ بۆ بێ ده‌نگی؟ ئه‌وا به‌به‌ر چاوته‌وه‌، گورگه‌کان ڕۆڵه‌ نه‌به‌ردوو ئازاکانت پارچه‌پارچه‌ ده‌که‌ن! ئه‌ی خه‌ڵکی شاری داگیرکراو بۆ ناڕژێنه‌ سه‌ر جاده‌؟ تاکه‌ی زه‌لیل و داماو له‌ژێر چه‌قۆی داگیرکه‌ردا مل که‌چ ده‌که‌ن؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە