شه‌ق ده‌زانێت قۆناغ له‌کوێیه
Monday, 22/03/2010, 12:00
پێشینانمان هیچ قسه‌یه‌کیان له‌خۆڕایی نه‌کردوه، ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش زۆر به‌زه‌قی له‌کردارو ڕه‌فتاره‌کانی سیاسیه کورده‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، چونکه ئه‌وان له خۆبه‌بچوك زانین و پیشاندانی نه‌رمیدا هیچ ده‌ستکه‌وتێکیان بۆ کورد نه‌بوه، به‌درێژایی مێژووش له‌شه‌ق به‌ولاوه هیچ شتێك نه‌یتوانیوه مافه‌کانمان بۆ وه‌رگرێته‌وه! نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه زۆره. ئه‌وه‌تا ده‌بینین له دوای پڕۆسه‌ی ئازادیه‌وه کورد ڕۆڵی کۆتری‌ئاشتی بینی و قۆڵی لێهه‌ڵماڵی بۆ دروستکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی ڕوخاوی به‌غداد و ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی عێراق و ناوماڵی کوردیشیان پشتگوێ خست. مه‌سعودوجه‌لال هه‌تا له‌توانایاندا بوو خزمه‌تی عه‌ره‌بیان کرد و به‌تایبه‌تی جه‌لالی نۆکه‌ری بێگانه، توانی شیعه‌و سونه ئاشت بکاته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌بینین عه‌ره‌به‌کان یه‌ك‌له‌دوای یه‌ك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی که ببێته‌وه به‌سه‌رۆك. ئێسته‌ش هه‌رکامێکیان ڕازی بێت وه‌کو ئه‌وه وایه خێرمان پێ‌بکات!!
نمونه‌ی دوهه‌میش ئه‌وه‌یه که باراك ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی له ئێران ده‌کات، به‌ڵام ناوی کورد ناهێنێت! له‌کاتێکدا ده‌بینین ئێرانیه‌کان به‌شه‌ق نه‌بێت قسه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ناکه‌ن و سه‌رانی کوردیش به‌هه‌لهه‌له‌وه ده‌چنه حزوری ئۆباما‌و هه‌ر ئه‌وه نیه له‌خۆشیدا خۆیان پیسبکه‌ن و خۆیان به‌بچو‌ك و نۆکه‌ری ئه‌مریکا ده‌زانن.
نمونه‌ی سێهه‌میش، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌نیازی ئه‌وه‌بین گۆڕان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی دیمه‌کراسیه‌وه بکه‌ین، ئه‌وا سه‌رانی کورد به‌ته‌زویر و ساخته هه‌ر خۆیان به براوه ده‌زانن و کورسیه‌کانیش جێ ناهێڵن! بۆیه خه‌ریکه منیش ده‌چمه سه‌ر ڕای ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ڵێن: که به شه‌ق نه‌بێت مه‌سعود و جه‌لال کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات چۆڵ ناکه‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست