مه‌لا به‌ختیار و کوڕه‌که‌چه‌ڵه
Monday, 26/04/2010, 12:00
هه‌مومان ئه‌و حکایه‌ته‌ی کوڕهکهچهڵهمان بیستوه، که ڕێی ده‌که‌وێته شارێك، له‌و کاته‌دا پاشای شار مردوه‌و خه‌ڵکه‌که‌ش که‌لتوریان وایه که باز هه‌ڵده‌ن و به‌سه‌ری هه‌ر که‌سێکه‌وه بنیشێته‌وه ئه‌و که‌سه ده‌که‌نه پاشای خۆیان، بازه‌که‌ش به‌سه‌ری کوڕهکهچهڵهوه ده‌نیشێته‌وه‌و ده‌بێته پاشا هه‌رچه‌نده هیچیش نازانێت له کار‌و باری به‌ڕێوه بردنی وڵات! جا مه‌لا به‌ختیاریش وه‌ك ئه‌م کوڕه به حه‌ول و قودره‌تی خوا لێمان بوه به قسه زان و پیاوه ماقوڵی ناو پیاوان و له هه‌موو کۆڕوکۆبهنهوهیهکدا ده‌ست ده‌کات به ووتار خوێندنه‌وه، که له ڕاستیشدا هیچی پێ نیه جگه له کۆمه‌ڵێك قسه‌ی ناو کتێب، ده‌رخی کردوه‌و هه‌ر ده‌یڵێ و ده‌یڵێته‌وه!
به‌ڵام سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌و هه‌واڵه بوو، که که‌ناڵی گه‌لی کوردستان بڵاوی کرده‌وه، که گوایه مه‌لا به‌تایبه‌تی بۆ کۆنگره‌یه‌کی سۆشیال‌دیموکراتی بانگهێشت کراوه که له وڵاتی هۆڵه‌نده ده‌به‌سترێت. که گوێم له‌م هه‌واڵه بوو ووتم تۆ بڵێی مه‌لا که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری جیهانی بێت و ئێمه پێمان نه‌زانیبێت!! که‌چوومه بنجوبناوانی و هه‌ندێ ووتارم خوێنده‌وه‌و له کوردستانپۆستیشدا وورده‌کاریه‌که‌ی نوسرابوو، بۆم ده‌رکه‌وت که بهههوڵوتێکۆشانی خۆی توانیویه‌تی ئه‌م بانگهێشتنه سازبکات.
جا نازانم مه‌لا که به‌ده‌م بیگریت به هین قسه ده‌کات، ئایا له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌توانێت هه‌ر دابنیشێت و وورته‌ی لێوه نه‌یه‌ت؟ به‌قسه‌ی من بکات مه‌لا باسی سۆشیال‌دیموکراتی یه‌کێتی بکات که چۆن چالاکانه گه‌یشتۆته قۆناغی سه‌رکوت کردنی نه‌یاره‌کانی و تیرۆری سیاسی و نانبڕین و ته‌زکیه‌ی حزبی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست