خه‌ڵاتی بله یان خه‌ڵاتی شه‌رمه‌زاری!
Monday, 12/04/2010, 12:00
ئه‌م شه‌و له خه‌ومدا، خه‌ڵاتی بله‌یان پێبه‌خشیبوم بۆ ڕه‌خنه‌گرتن! له خه‌وه‌که‌مدا نه‌مده‌زانی له‌کوێ خۆم بشارمه‌وه‌و چۆن له خزم و هاوڕێ و ناسیاوه‌کانم خۆم لاده‌م و بتوانم ڕوو به ڕووی که‌سیان نه‌بمه‌وه! خه‌ڵاته‌که‌شم لێبووبوو به به‌ڵاو نه‌مده‌زانی له‌کوێ ساتاری بکه‌م، تاکو هه‌رکه‌سێك هاته ماڵمان چاوی پێنه‌که‌وێت و توشی شه‌رمه‌زاری نه‌بم، له دواییدا بڕیارم دا که بیخه‌مه ناو زێرابه‌که‌مانه‌وه، که ته‌ماشام کرد له زێرابه‌که‌ماندا ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌وی ڕابووردوو له ته‌له‌فزیۆندا چاوم پێیان که‌وت و به خۆشیه‌وه خه‌ڵاته‌کانیان وه‌رده‌گرت هه‌مویان لێك خزاون!!
ئیتر باشبوو له‌خه‌وه‌که‌م خه‌به‌رم بۆوه‌و شایه‌تمانێکم هێناو شوکری خوام کرد که ئه‌وه ته‌نها مۆته‌که‌یه‌ك بوو! بیرم بۆ ماندێلا چوو که خه‌ڵاتی ئه‌تاتورکی ڕه‌تکرده‌وه! له‌خۆمم پرسی باشه بۆچی له‌ناو کوردا که‌سێك نیه خه‌ڵات ڕه‌تبکاته‌وه؟ بۆچی یه‌کێك نیه هه‌ڵوێستی هه‌بێت؟ به‌تایبه‌تی وه‌رگرتنی خه‌ڵات له هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د که بۆته خوێن مژی میلله‌ت، خه‌ڵاته‌که‌ش به‌ناوی ئه‌و پیاوه‌وه‌یه که ئاوی دووبه‌ره‌کی له‌ناو کوردا ڕشت و له‌و کاته‌شه‌وه سه‌رکرده‌کانمان پێی لێده‌خشێنن! به‌لای منه‌وه هه‌رکه‌سێك ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت ده‌بێت به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌نێوچه‌وانیه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست