ئایا ده‌زانیت ،بۆچی 14ی ئازار پشوی ڕه‌سمیه؟
Thursday, 11/03/2010, 12:00
پارتی یانزه‌ی ئازاری کرد به پشوی ڕه‌سمی له هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕۆژه هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ میلله‌ته‌که‌مان تێدا نه‌بوو جگه له ماڵوێرانی! ئێمه به‌مه‌ش ڕازی بووین، به‌ڵام کاره‌سات له‌وه‌دایه که ڕۆژی چوارده‌ی ئازار بکرێت به پشو، که گوایه ڕۆژی له دایك بوونی مه‌لامسته‌فایه! پارتی بێ ئه‌وه‌ی ڕای که‌س وه‌رگرێت ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، چونکه کوردستان به موڵکی خۆیان ده‌زانن!
ئایا هه‌موو تاکێکی میلله‌ته‌که‌مان مه‌لا مسته‌فا ی به‌و سه‌رۆکه ده‌ناسێت که ڕۆژی له‌دایك بونی به‌رز ڕاگرێت؟ ئایا ئه‌مه له ڕۆژی له‌دایك بونه‌که‌ی سه‌دام ناچێت که میلله‌ت به‌زۆر ڕاپێچ ده‌کرا بۆ ئاهه‌نگ گێران له‌کاتێکدا که هه‌موومان به‌ڕۆح دژی بووین؟ ئایا به‌رزانی ئه‌و سه‌رۆکه بوو که سه‌رفرازی بۆ کورد هێنا یان شه‌رمه‌زاری؟ ئایامه‌لا مسته‌فا سه‌رۆکی هه‌موومان بوو، یان سه‌رۆکی پارتی به‌ناو دیمو‌کراتی کوردستان بوو؟ ئایا مه‌لا مسته‌فا ئه‌و فریشته‌یه بوو که ده‌هێنێ هه‌مومان ڕۆژی له‌دایك بونی له‌یادماندا بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، مێژوی مه‌لا مسته‌فا یش پڕه له ئه‌ڵقه له‌گوێی و خزمه‌تکردنی بێگانه! که به‌لای هه‌مومانه‌وه ڕوون‌وئاشکرایه، بۆیه ته‌نها یه‌ك ڕسته وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانه
14ی ئازار ڕۆژی له‌دایك بوونی گه‌و‌ره‌ترین سه‌رۆکی ئاشبه‌تاڵه له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا
بۆ ئه‌م وه‌ڵامه‌ش ده‌توانن هه‌موو کتێبه مێژویه‌کان به‌سه‌ر که‌نه‌وه، بزانن له مێژوی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا، شۆڕشێك ده‌بیننه‌وه که له ترۆپکی گڕوتینه‌وه، له چاوتروکاندنێکدا هاتبێته سه‌ر سفر!! ته‌نها شۆڕشه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای به‌رزان نه‌بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست