له‌وه ده‌چێت سه‌رۆك قڕان بێت، خوایه ده‌رویه‌کی ڕه‌حمه‌تیش له ئێمه بکه‌یته‌وه
Monday, 19/04/2010, 12:00
هه‌فته‌ی ڕابوردو دوو سه‌رۆك کۆتای‌یان هات، یه‌که‌میان سه‌رۆکی قرغزیستان بوو که ئۆپۆزسیۆن کۆتایی به حوکمی هێنا، دووهه‌میش سه‌رۆکی پۆڵه‌ندا بوو که له‌ته‌یاره‌که‌ی که‌وته خوارێ، هه‌ردو ووڵاته‌که‌ش ده‌وروبه‌ری ڕوسییان، به‌ڵکه خوا بکات به‌ره‌و لای خۆمان بێت و یه‌ك دوو له‌و سه‌رۆکانه‌ی ده‌ورو به‌ری ئێران و عیراقیش نوخشه‌یان لێبێت و ئه‌و میلله‌ته داماوانه‌ش ڕزگاریان ببێت له به‌ڵا.
به‌خوا من هه‌موو به‌یانیه‌ك چاو ده‌خشێنم به ڕۆژنامه‌کاندا و گوێ له هه‌واڵه‌کان ده‌گرم ده‌ڵێم به‌ڵکو هه‌واڵێکی خۆش ببیستم، خۆ ناشکوری نه‌بێت هه‌واڵی خۆش نه‌ماوه! که‌چی ده‌بیستم سه‌رۆکی پۆڵه‌ندا له ته‌یاره ده‌که‌وێته خوارێ! که ڕه‌نگه ساڵی سه‌فه‌رێکی نه‌کردبیت! سه‌رۆکه‌که‌ی له‌مه‌ڕ وڵاتی خۆشمان ده‌ڵێی سه‌گی پێ سوتاوه‌و ناکه‌وێته ئه‌رز و ڕۆژی وا هه‌یه دوو جاریش سواری ته‌یاره ده‌بێت! له‌وه خراپتریش، پێش هه‌ڵبژاردن، که له‌ته‌له‌فزیۆندا ده‌رده‌که‌وت، دووربێت له ڕووتان هه‌ناسه‌ی به قن ده‌دا، که‌چی له‌وه‌ته‌ی هیوای بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆك په‌یدا کردووه قنج بۆته‌وه! من ده‌ڵێم ئه‌و کابرایه به‌و هه‌وایه ده‌ژی که له به‌غداوه دێت! ئه‌گه‌ر ئۆکسجینی به‌غدای لێببڕن ئینجا کۆتایی ژیانی دێت.
ئه‌گه‌ر خوا کوردی خۆش بوێت ڕزگاری ده‌کات له‌و به‌ڵایه. تۆ سه‌یر که‌ن سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و خراپیه، له‌م کاته‌دا ئۆپۆزسیۆنیشی توشی چ گێژاوێك کردوه! ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێ ب‌ده‌ن هه‌موو لایه‌نگرانیان لێ توڕه‌و زویر ده‌بێت، ده‌نگیشی پێ ناده‌ن دوژمنمان پێخۆش ده‌بێت و ده‌ڵێن کورد له‌ناو خۆیدا یه‌ك نیه، هه‌ر ناخۆشیشه به‌به‌ر چاوی بێگانه‌وه، دژی کوردێك بوه‌ستیته‌وه که پۆستێك وه‌ربگرێت. ئه‌وا پارتی و یه‌کێتیش پێیان له‌سه‌ر ئه‌و داگرتوه‌و ده‌ڵێن به دوو حزبی زه‌به‌لاح پیاومان تێدا نیه ببێته‌وه به سه‌رۆك تاڵه‌بانی و گۆچانه‌که‌ی نه‌بێت! ده‌وه‌ره ئۆپۆزسیۆن ئه‌م که‌ره له‌م قوڕاوه ده‌ربهێنه!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست