کۆسره‌ت ڕه‌سولیش به‌وێنه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز خۆی ناکوژێت!!
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، یه‌کێتی کۆسره‌ت ڕه‌سولی نارد بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ کۆبکاته‌وه، چونکه له‌وان وابوو که هێشتا کۆسره‌ت جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێر زۆره. کۆسره‌تیش لای وابوو که زه‌مانی شاخه‌و پێیان ووتوه ڕه‌بایه‌کانی به‌عس بگرێت! به خۆی و چه‌کداره‌کانیه‌وه هه‌ڵی کوتایه سه‌ر بنکه‌کانی گۆڕان له شه‌قڵاوه‌و هه‌ولێر و چه‌کداره‌کانی ده‌یان ده‌ستدرێژیان کرده سه‌ر که‌سانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام ئه‌م کارانه داڵده‌ی کۆسره‌تیان نه‌داو فریای یه‌کێتیش نه‌که‌وتن! وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت له هه‌ولێر یه‌کێتی ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ك کورسیشی له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌بێت!
له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت که کۆسره‌ت له هه‌ولێریش هیچی پێنه‌کراو له سلێمانیش تڕۆکراوه ئیتر هیچ جێگه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ده‌بێ ئه‌م کابرایه چی بکات؟ به پێوه‌ری غیره‌ت و که‌رامه‌ت ده‌بێت خۆی بکوژێت! به‌ڵام وه‌کو ئه‌رسه‌لان بایز فه‌زیحه کاری تێنه‌کرد، ئه‌میش به‌رگه‌ی ئه‌م نوشوستیه ده‌گرێت و پاش ماوه‌یه‌ك له که‌ناڵه‌کاندا خۆیمان پیشان ده‌داته‌وه وه‌کو نه بای دیبێ و نه‌باران!! ئه‌مه یه‌که‌مین جاریش نیه که کۆسره‌ت ڕسوا بکرێت. دیاره مه‌سئوله کورده‌کان له پێناوی پله‌و پاره‌دا هه‌موو سوکایه‌تیه‌ك قبوڵده‌که‌ن و مانای شه‌رمه‌زاری نازانن!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست