کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیار کوێرایی داهاتوه‌و چاوی به‌ گرده‌که‌و کوردستاپۆست هه‌ڵنایه‌ت

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


مه‌لا به‌ختیار که‌ ناوه‌که‌ی له‌م دواییه‌دا بوو به‌ مه‌لا ته‌ماته،‌ سه‌ری لێشێواوه‌و که‌ ده‌که‌وێته‌ قسه‌ زۆر توڕه‌یی پێوه‌ دیاره‌، مه‌لای شه‌ڕانی له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ سلێمانی کرد و ووتی گه‌ر ئه‌م شاره‌‌ خڵتانی خوێن کرا ئه‌وه‌ تاوانی گرده‌که‌یه‌، مه‌لا‌ به‌ردێك له‌ ئاسمان بکه‌وێته‌ خوارێ ده‌ڵێت خه‌تای گرده‌که‌یه‌. چه‌کوشه‌کانی کوردستانپۆستیش ته‌واو سه‌غڵه‌تی کردوه‌، بۆیه‌ لای ئه‌و وایه‌ هه‌رکه‌سێکیش له‌ کوردستانپۆستدا ده‌نوسێت، پیاوه‌کانی گرده‌که‌ن،‌ یان سه‌ربه‌وانن، مه‌لا‌ بیری چۆته‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی له‌گرده‌که‌ن پێویستیان به‌وه‌ نیه‌ که‌ به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ بگرن، ئه‌وان به‌ئاشکرا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه‌ چیان بوێت ده‌یڵێن، که‌واته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و به‌ نه‌وشیروان مسته‌فاو قادری حاجی عه‌لیان ده‌ناسێت کێن؟؟
ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ له‌ کوردستانپۆستدا ده‌نوسن هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ گرده‌که‌وه‌ نیه‌، ئه‌وانه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی میله‌تن، ‌ ده‌نگی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ن که‌ تۆ پشتت تێکردون، ده‌نگی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌یه‌ که‌ تۆو ئاغاکانت ده‌تانه‌وێت له‌ کێشیان که‌م بکه‌نه‌وه‌، ئه‌و که‌سانه‌ له‌گرده‌که‌ نین و له‌ماڵی خۆیانه‌وه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و بێ عه‌داله‌تی ئێوه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ قسه‌. ئێوه‌ نه‌ك به‌ چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆست بگره‌ شایه‌ن به‌ ته‌وریشن! به‌ڵام ئێمه‌ په‌نا نابه‌ین بۆ ته‌ور، به‌ ووشه‌ کوێراییتان دائه‌هێنین.
کاتێك‌ ئه‌وان به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ ده‌نوسن ئه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ ئێوه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك دیکتاتۆر و تۆقێنه‌رن. نوسینه‌کانیشیان درێژه‌ دانه‌ به‌ خه‌باتی نهێنی شاره‌کان،‌ که‌ له‌زه‌مانی به‌عسدا هه‌بوو، ئێسته‌ش له‌سایه‌ی ئێوه‌وه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌! وه‌ك چۆن خه‌باتی نهێنی شاره‌کان گرێدرابوو به‌ خه‌باتی شاخه‌وه‌، ئێسته‌ش خه‌باتی ئه‌و نوسه‌رانه‌ گرێدراوه‌ به‌ خه‌باتی گرده‌که‌وه‌، ئه‌وان ڕۆژێك بوو ئومێدیان به‌ ئێوه‌بوو، که‌ ئێوه‌ سه‌لمانتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان کارده‌که‌ن، ئیتر ئه‌وان ئومێدیان به‌ ئێوه‌ نه‌ما و ئێسته ئومێدیان به‌گرده‌که‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ گرده‌که‌ش گۆڕڕا، ئه‌وان ئه‌ویش ده‌گۆڕن!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە