تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه
Sunday, 04/04/2010, 12:00
ئه‌رێ کوڕینه تۆ بڵێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی دوێنێ بیستمان ڕاست بێت!! تۆ بڵێی گۆڕان هه‌موو داواکه‌یا‌ن ته‌نها نه‌هێشتنی نان بڕین و ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه بێت که یه‌کێتی دروستی کردوه بۆ ڕازی بوونیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی!!
پێش من زۆر که‌س ڕه‌خنه‌ی نوسیوه‌و خیانه‌ته‌کانی جه‌لالیان وه‌بیر گۆڕان هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆ گۆڕان له ئێمه باشتر ئه‌و شتانه ده‌زانێت! هۆی سه‌ره‌کی دروستبونی گۆڕانیش پۆخڵه‌وات و سیاسه‌تی چه‌وتی تاڵه‌بانی بوو، ئیتر پێویست ناکات ئێمه خیانه‌ته‌کانیان بۆ ڕیز بکه‌ین. به‌ڵام ده‌بێت به گۆڕان بڵێین: ئه‌گه‌ر به نیازن تاڵه‌بانی هه‌موو بار‌و دۆخه‌که ئاسایی بکاته‌وه‌و ببێته فریشته، گه‌ره‌نتی چییه که دوای ئه‌وه‌ی بوه‌وه به سه‌رۆك نه‌بێته‌وه به گورگه پیره‌که‌و بکه‌وێته گیانمان، ئاخر نه‌تان بیستوه که تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه! دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر داواکه‌ی ئێوه هه‌ر ئه‌مه بێت که‌واته هیچمان له هیچ! چونکه ئه‌و باره نائاساییه سزادانی گۆڕان بوه‌و به لابردنی مانای نه‌مانی گۆڕانه! ئاخر بیرتان چوه که میلله‌ته‌که‌مان چه‌ند چه‌رمه‌سه‌ری چێشت به‌رامبه‌ر جه‌ور و سته‌می حکومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی عێراق و کۆڵی نه‌دا! ئه‌ی ئێوه چۆن وا زوو کۆڵ ئه‌ده‌ن و ته‌سلیمی جه‌لال ده‌بن!!
ده‌بوو گۆڕان له کۆبو‌نه‌وه‌که‌ی دوێنێدا پێێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتایه که که‌سێکی تر له جێی جه‌لال خۆی کاندید بکات و یه‌ك زه‌ڕڕه‌ش توشی ئیحراج نه‌بوایه‌و به هه‌موانی بوتایه که جه‌لال چوار ساڵه خزمه‌تی عه‌ره‌ب ده‌کات‌و پشتی کردۆته کورد و هه‌موو خیانه‌ت و ووته‌کانیان بخستایه‌ته ڕوو. جگه له‌وه‌ش له ڕوی جه‌سته‌و هزریشه‌وه شیاوی سه‌رۆک کۆماریی نیه!! نه‌ك بڵێن ئێمه هیچ شتێکمان به‌رامبه‌ر شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانی نیه!! به‌م کرداره‌ی گۆڕان ئێمه‌ی گۆڕانخوازان کارتێکی زه‌رد بۆ گۆران هه‌ڵ ده‌بڕین و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌وا که له‌مه‌و پێش ده‌مان ووت تا سه‌ر ئێسقان گۆڕانین ئێسته ده‌ڵێین تا سه‌ر گۆشت و واش بڕوا پێسته‌که‌شمان به گۆڕان نامێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست