وه‌لامیك بۆ وتاریكی بێسەروبەری پر لە تەشهیری رۆژنامەی كوردستانى نوێ ی یەكیتی نیشتمانى كوردستان
Sunday, 13/03/2011, 12:00
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو وه‌ڵامی كوردستانی نوێ ده‌داته‌وه، شانازی ده‌كه‌ین كه پشتگیری جه‌ماوه‌ر و به‌ره‌ی گه‌لين
به‌داخه‌وه ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له ژماره (5428) ی رۆژی 13/3/2011 له‌سه‌ر زمانی ستافی ڕۆژنامه‌كه هێرشێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو وناڕه‌وای كردۆته سه‌ر هێزه ئیسلامییه‌كان وبه‌سێ فاقی وبه‌وشه‌ی (منافق) ومایه پوچ ناوزه‌دی كردوون .
ئێمه له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و وتاره بێ سه‌ر وبه‌ره وله‌و ته‌شهیره راسته‌وخۆیه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی زمان حاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .
بۆ رای گشتی وخوێنه‌رانی كوردستانی نوێ رایده‌گه‌ێنین كه سیاسه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان زۆر له‌وه پاكتر ورونتره كه قه‌ڵه‌مێكی نامه‌سئول بتوانێ ناشرینی بكات .
ستراتیژیه‌تی ئیسڵاح وچاكسازی یه‌كگرتوو رون وئاشكرایه وئۆپۆزسیۆن بوون ونارازی بوونی له ئه‌دائی حكومه‌ت ودژایه‌تی گه‌نده‌ڵی وهه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه ومیانه‌ڕه‌وانه‌ی یه‌كگرتوو خۆرێكه به‌بێژنگی ژه‌نگاوی ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه ناشارێته‌وه ، شه‌قام موڵكی كه‌س نیه وماف وداخوازیه‌كانی شه‌قام ره‌وایه وشانازی ده‌كه‌ین به‌پشت گیری جه‌ماوه‌ر وبه‌رده‌وام بوون له‌به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا .
یه‌كگرتوو له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه قسه‌ی خێری كردوه وپه‌شیمان نابێته‌وه له دڵسۆزیه‌كانی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام بێ گومان پاشكۆیه‌تی هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناكا و ویسایه وكوێخایه‌تی كه‌سیش قبوڵ ناكا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست