كـــۆیــەو تەندروستى - شـارى بێ خـاوەن

Thursday, 29/12/2011, 12:00


ڕێـــبــوار


بــۆ بەرێز جەنابى وەزیـرى تــەنـدروسـتى
بـــۆ بەڕێز جەنابى قـائــمـقـامـى شـــارى كــۆیـە
بـــۆ بەڕێز لـێــپـرســراوى مـەڵبـەنـدى {14}ى ینك لە شارى كۆیە
بــۆ هەموو ئەو كەسانەى خۆیان بەدڵسۆزى شارەكەم دەزانن
.... دواى خوێندنەوەى ئەم نوسراوە خۆتان بڕیار بدەن ئایا ئەم شارە خاوەنى هەیە یان نا....
نوسراوێكى تایبەت لەسەر بەشى تەندروستى و د.زانكۆ لە كۆیە.
1- د.زانكۆ لە سنورى پارتى لەدەڤەرى سۆران لەسەر بێ ڕەوشتى دەركراوە و لەترسى كوشتن هەڵاتوە بۆ سلێمانى و لە نەخۆشخانەى شۆرش كارى كردوە و ئێستا بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیە بەوەكالەت لەشارە بێ خاوەنەكەى كۆیە.. بەڵام بەداخەوە ئەم دەست درێژى كردنەى بۆسەر ژنان و هەڵاتنەى بۆسلێمانى, ئێستا مەڵبەندە دوو لەت كراوەكەى كۆیە ئەم بێ ڕەوشتی و هەڵاتنەى د.زانكۆ بەكوردایەتى و دڵسۆزی بەخەڵكى شارەكەم دەفرۆشنەوە.
2- لە سەرەتاى دەست بەكار بونیەوە لە 12\5\2011 كەوتە دژایەتى كردنى كادیرەكانى ینك و پشتگیرى كردنى كادیرەكانى گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كە تائێستا هەر بەم شێوەیە بەردەوامە.
3- خێزانەكەى د.زانكۆ كەناوى د.سەهەندە و دكتۆرەى ژنانە لە سەرەتاى مانگى 8\2011 بۆ هەولێرى گواستەوە..ئەمە لەكاتێكدابوو كە ئەم شارە تەنها یە ك دكتۆرەى ژنانى لێ مایەوە.
4- گواستنەوەى فەرمانبەران لە بەشێكەوە بۆ بەشێكى تر بەبێ ڕەچاوكردنى میلاكات و بە بێ پرس كردن بە بەڕێوە بەرى نەخۆشخانە كە دكتۆر على قوربانى ە .
5- د.زانكۆ هیچ نەخۆشێك نابینێت تەنها ئەو نەخۆشانە نەبێت كەسەردانى عیادەكەى دەكەن ئەویش لە بەر خاترى پارەیە.
6- داخستنى بنكەى خێراى شەهید حەیدەر كە دەكەوێتە ڕێگاى كۆیە كەلكە سماق...بەبێ پرسى وەزیرو قائمقام و مەڵبەند....بۆچى؟
7- داخستنى بنكەى تەندروستى حاجى قادر بەبێ پرسى وەزیرو قائمقام و مەڵبەند...بۆچى؟
8- چەندكەسێكى دیارى كراوى ئۆپۆزسیۆن لەلایەن د.زانكۆوە ڕێگە پێدراون كەدۆسیەى فەرمانبەران بكەنەوەو سەیرى بكەن كەئەمە بەهەمو شێوەیەك سەرپێچى یاسایە.
9- لێ نەپێچینەوە لە هیچ كەسێك بەتایبەتى دكتۆرەكان چونكە خۆى لەهەموو دكتۆرەكان خراپترە و ئاستى كەسێتى زۆر نزمە وەلەهەمووان گەندەڵترە.
10- كڕینى سپلیت و ئامێرى كارەبایى زۆركە لە زۆربەى شوێنەكان پێویست نە بوو بكڕدریت و ئەمە لەكاتێكدایە كە {باندج} لە نەخۆشخانە نیە كە دانەى بە پێنج سەد دینارى چاپە وە {جلى تخگیگ} لە ساڵى 2003 بەسەر چوەو تائێستا بۆنەخۆش بەكاردێت..؟؟
11- كڕینى پرینتەرێك بە بڕى یانزە ملیۆن لەكۆگایەكى برایەكى خۆى لە هەولێر بەبێ وەرگرتنى نرخى پێشینە و وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزارەت.
12- دانانى سەیارەى كوڕى عبداللە مێگفى بۆ هەڵمەتى كوتان و سەرف كردنى پارە بۆى بەبێ ئەوەى سلفى لە سەیارەكەى دابێت.
13- سەرف كردنى سێ سەد هەزار دینار بۆخۆی و سەدو پەنجا هەزار بۆشوفێرەكەى لە مانگەكانى { 4 + 5 + 6 } لەسەر میلاكى سەنتەرى شەهید د.مجید بەبێ ئەوەى یەك چركەش دەوامیان لەوێ كردبێت .
14- دانانى كەسێك بەناوى {ك}بۆ بەڕێوەبەرى ژمێر یارى كە ئەو كەسە پێشتر لەلایەن چاودێرى دارایى سزادراوە و لە ووردبینى لادراوە بەهۆى نەزانین و خراپى.
15- دروست كردنى لیژنەى كڕینى دەرمان بەسەر پەرشتى خۆى كە نرخى لەگەڵ پێشتر دوو ئەوەنەیە.
16- بەكار هێنانى سەیارەى حكومى بۆهەموو ئەركەكانى و كە هەموو ڕۆژێك هاتو چۆى هەولێرى پێ دەكات .
17-دەسەڵاتى تەواوى لەجێگرەكەى سەندۆتەوە كە بە فەرمانى ئەنجومەنى وەزیران ئەم پۆستەى پێبەخشراوە كە ئەویش ئەندازیارە و كادیرێكى ینك ە وەلەهەرە فەرمانبەرە چالاك وباشەكانە.
18- بەهەر شێوەیەك بێت هەوڵ دەدات {بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شەهید د.خالد} ڕازى بكات بۆ ئەوەى لەلاى وەزیرو لەمەڵبەند تەواوى كەم تەرخەمیە كانى بۆ پەردە پۆش بكات.
19 بەكارهینانى پارەو و خەرجی حكومەت وەك دیعایەك بۆ دروست كردنى تەكەتول و پیاو پیاوانە و وا خۆى پیشاندات كە چالاكى باشى كردوە كە ئەوەش شتێكى نایاساییە كە بەكارهێنانى پارەو وپوول بۆ خۆهەڵدان و ناو دەركردن بە شێوەیەكى نایاسایی كە پارە پارەى حكومەتە بۆ بەرژەوەندی كۆمەل َ بەكار بێت نەك تاكە كەسی
.....دەمەوێت لێرەدا كۆتایى بەنوسراوەكەم بێنم بۆ ئەوەى چیتر سەرى خۆم و ئێوە نەیەشێنم..بەڵام ئەوەى جێگاى داخە د.زانكۆ لەلاین كۆمیتەو مەڵبەند پشتگیرى لێ كراوە ئەویش لەبەر خاترى تەكەتولاتى ناو{ ینك}.ئەو تەكەتولاتەى كە ینك ى گەیاندە ئەمڕۆ.
....زۆر بەداخەوە ئەگەر پیاوێكى دڵسۆز ماوە بۆخزمەتى ئەم شارە و ینك ،كاتى خۆیەتى بەم برادەرە بڵێن تكایە چیتر شارەكەمان پیس مەكە و بڕۆ بۆ دەڤەرى سۆران ئەوان باش دتناسن.
....لە كۆتاییدا دەلێم ئەرێ توخوا جەناب و بەڕێزان {لێپرسراوى كۆمیتە + لێپرسراوى مەڵبەند + قائمقامى بەڕێز + وەزیرى تەندروستى}ئێوە خەوتون یان لەبەر خاترى تەكەتولات ناتانەوێ یان ناوێرن قسە بكەن.
....مردن و سەرشۆڕى بۆ ئەو كەسانەى كورسى دەسەڵات بۆ بەرژەوەندى تایبەت بەكاردێنن و خیانەت لەخوینى شەهیدان و خەباتى پێشمەرگە كانى كوردستان دەكەن ....سوپاس.
ڕێـــبــوار
26\12\2011
كـــــۆیـــە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە