هه‌ڕه‌شه کانی مه‌لا به‌ختیار و موچه‌ی په‌ڕله‌مانتاران
Saturday, 11/04/2009, 12:00
به‌رێزان دڵم زۆر پڕه له‌م زۆڵه کوردانه به‌ڵام چۆن بتوانم به چه‌ند دێڕێک سه‌رنجی تۆی خوێنه‌رو سه‌رنجی سه‌کرده بێ ئابڕووه‌کان رابکێشم.
هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌لا به‌ختیار دهستپێکردنهکهم له مه‌لا به‌ختیاره‌وه ده‌بیت که هه‌ڕه‌شه ده‌کات له‌و که‌سانه‌ی که یه‌کیتی یان پارتییان به دڵ نه‌بێت، ئایا مه‌لا به‌ختیار تۆ تا ئێستا چیت کردوه دژی دوژمانی گه‌لی کورد؟ ئایا تۆ تا چ ڕاده‌یه‌ک که‌رکوکت ڕزگار کردوه؟ ئایا تۆ تا چ راده‌یه‌ک ڕێگه‌ت به ئێران و تورکیا گرتوه له تۆپ باران کردنی گونده‌کانمان؟ یان تۆش وه‌ک مه‌سه‌له کوردییه‌که وایت که ده‌ڵیت (خوشکه‌زا هه‌ر به خاڵ فێره). من خۆم تۆ زیاتر به دوژمنی گه‌لی کورد ده‌زانم تا به‌عسییه‌کی شۆڤێنی، چونکه به‌عسییه‌که به مه‌ردانه ده‌ڵیت من دوژمنی گهلهکهتم ، به‌ڵام تۆ نامه‌ردانه دوژمنایه‌تی گه‌له‌که‌م ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر که‌مێک ده‌ماری پیاوه‌تی یان کوردایه‌تی یان حیزبیت تێدا بوایه ئه‌وا یه‌ک جار کارێکت ده‌کرد بۆ کورد ئینجا ده‌که‌وتیته هه‌ره‌شه کردن. کۆسره‌ت نازانێت یه‌ک جومله به‌یه‌که‌وه بڵیت که مانایه‌کی سیاسی یان هه‌ر مانایه‌کی تری هه‌بێت نازانم ئه‌م کابرایه چۆن گه‌یشتۆته ئه‌م پۆسته؟ کۆسره‌ت نه قسه زانه نه سیاسی ڕوی بابی مامه ره‌ش بێت ئه‌مانه‌ی له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی کۆکردۆته‌وه، ئه‌مانه له شوێن و مه‌سکه‌نی خۆیان حسابی تاکه کڵاشێکیان بۆ ناکرێت مام جه‌لال ئه‌مانه‌ی لێ کردوین به سیاسی. ئه‌رسه‌لان بایزیش له‌وان ماستاوچی تر بۆ مامه‌یان ، به‌ڵام من داوا ده‌که‌م له خه‌ڵکی سوله‌یمانی تکایه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مانه دۆراندیان وه ده‌ستگیر کران بۆ دادگایی کردن له کوردوستان له‌سه دزی و بی ئه‌ده‌بی دژ به میله‌تی کورد تکایه زوو مه‌یان کوژن با که‌مێک زیاتر له ئێستا سوکایه‌تی بچێژن له زینداندا (وه‌ک جۆن مامه دوای جیابونه‌وه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار هاوڕێیه‌کی خۆی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی میزی پێدا بکات) ئه‌مه دوباره بکه‌نه‌وه چونکه مه‌لا به‌ختیار وه‌سفی مامێک ده‌کات که میزی پیا کردبیت. سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی وا بکه‌یت ئه‌و که‌سانه‌ی که تۆ به دوژمنی خۆتیان ده‌زانی ئه‌وان تۆ به‌و مێروله‌یه نازانن که تۆ ویستت مه‌سه‌له‌که‌ی له‌سه‌ر بڵێیت.
په‌ڕله‌مانی کوردستانبهڕێزان من زۆ به‌لامه‌وه سه‌یر بوو که هه‌واڵێکم خوێنده‌وه که گوایه موچه‌ی په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان به ڕێژی %45 زیاد ده‌کات! ئه‌مه له هیچ ووڵاتێک وه له هیچ یاسایه‌ک نیه که ڕێژه‌ی موچه به ڕیژه‌ی %45 زیاد بکات ، که ته‌نها ئیشی ئێوه له په‌ڕله‌مان وه‌ک یاری فڕیوه وایه په‌نجه به‌رز ده‌که‌نه‌وه چونکه هه‌موو قه‌راره‌کان له لایه‌ن مامه و کاکه‌وه دراوه.
موچه‌ی که‌سێک که ده‌که‌وێته کار له هه‌رێمی کوردستانی کڵۆڵدا 150.000 دیناره به‌ڵام کرێ خانوو 400.000 دیناره وه ماڵ و منداڵیش خۆ قوڕ ناخۆن. من پرسیارم له په‌ڕله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌یه ئایا چۆن به‌خۆت رادهپهرموویت که موجه‌ی خۆت 4،5 ملیۆنه ده‌ڵیت که‌مه ده‌ته‌وێت زیادی بکه‌یت ئه‌ی چۆن فه‌رمانبه‌رێک به 150.000 بتوانێت بژی؟؟ یان ئێوه له‌م که‌ناڵه‌وه خه‌ڵک فیری گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌که‌ن؟ که فه‌رمانبه‌ر نه‌توانێت ئه‌وه‌نده وه‌رگرێت بۆ بژیووی ژیانی ناچار ده‌بێت دزی بکات، که‌واته گه‌نده‌ڵی کوردستان له سه‌رکرده‌کانی و پهڕلهمانهکهیهوه دێت.
تکایه تکایه تکایه به‌سه ئه‌و کوردستانه ئێوه ڕزگارتان نه‌کردوه تا وا کاولی ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست