کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازیل بەشارەتى لەلایەن مەكتەبى سیاسى پارتیەوە لێپرسینەوەى لەگەڵدا دەكرێت

Thursday, 11/03/2010, 12:00


تایبەت بە كوردستان پۆست
بە پێى ئەو هەواڵەى كە ڕۆژێك پێش هەڵبژاردەكان لە سایتى كوردستان پۆستدا بڵاوكراوەتەوە لەوانەیە مەكتەبى سیاسى پارتى لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە سەر فازیل بەشارەتى پێك بهێنێت.
ڕۆژێك پێش هەڵبژاردنى 7-3-2010 بەناوى 350 بنەماڵەى شەهیدانى پارتى لەسنورى لقى 12 بەیاننامەیەك بڵاوكریەوە كەباسى لەوە كربوو كەلەبەر بێ بەڵێنى بەرپرسانى پارتى لە سنورى لقى 12 بنەماڵەى شەهیدانى پارتى بڕیاریانداوە دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان .
سەرچاوەیەك لە ناو لقى 12 ئەوەى پێراگەیاندین كە پاش ئەو هەواڵە لقى 12 بەدواداچونیانكردووە كە قسەى بنەماڵەى شەهیدان ڕاستە كە فازیل بەشارەتى بەڵێنى بە كەسوكارى شەهیدانى پارتى داوە كە خانویان بۆ دەكرێتەوە هەر ئەو سەرچاوەیە گووتى ئەم مەسەلەیە گەیەنراوەتە ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى پارتى و لەوانیە فازیل بەشارەتى لەلایەن مەكتەبى سیاسى پارتیەوە لیژنەى لەسەر بگیریت لەبەر دوو هۆكار
1-لەبەر ئەوەى وەك پەرلەمانتاریكى لیستى كوردستانى ئامادە نەبووە لەگەڵ خەڵكى هەڵەبجە كۆبوونەوە بكات و كێشەو گرفتەكانیان بگەیەنێتە پەرلەمان .
2-لەبەر ئەوەى بەهۆى بەڵێنێكى فازیل بەشارەتیەوە 350 بنەماڵەى شەهیدانى پارتى لە سنورى لقى 12 چاوەڕوانیەكى زۆریان كردووە و نائومێد بوون بۆیە لە نائومێدیدا دەنگیان داوە بە لیستى گۆڕان.

هەر ئەو سەرچاوەیە ئەوەى ڕاگەیاند كە لقى 12 پارتى بەڵگەیان بۆ هەردوو تۆمەتەكە كۆكردووتەوە و پێشكەشى ئەو لیژنەیەى دەكەن كە بڕیار لێكۆڵینەوە لە فازیل بەشارەتى بكات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە