دوا نامە بۆ سەرۆكى هەلاتووى هەرێمى كوردستان
Thursday, 17/02/2011, 12:00
ئێمەى جەماوەرى شارى هەولێر زۆر دڵخۆش بووین كە هەواڵى هەڵاتنى ئێوەمان پێ گەیشت كورد گووتەنى (چوونت هەبێت هاتنەوەت نەبێت) بەڵكو ئەم گەلە نەختێك لە تەمەنى بە ئاسودە و بەختەوەر بژیت...
سەرۆكى پێشووى هەرێم ئەگەر هەواڵى راكردنەكەت راست بێت ئەوا تەنها ئەم ووتارەت راست دەرچوو كاتێك لە كۆنگرە شوومەكەى بنەمالەكەتان كەناسراو بوو بە (كۆنگرەى13ى هەزار پیاوەكانى بنەمالەى ئاشبەتاڵ) كاتێك گووتت (بۆ بەجێ هێشتنى دەستەڵات كەس وەكو من ئاسان نیە) ئێمە وەكو دانیشتوانى شارى هەولێر پێت رادەگەینین پیاو ئەو پیاوەیە بەڵێنەكانى بێنێتە جێ تۆش لە ماوەى تەمەنتدا دڵنیاین كە هیچ قسەیەكت راست نەبووە پیاو بە غیرەت بجولێنە دونیا تێك ناچێت ئەكەر ئەم قسەیەت راست دەربچوێنیت نەكەى بیرلەوە بكەبیتەوە بگەرێتەوە كوردستان بەڵكو رێگاى هاتنەوە وون بكە.
جەنابى سەرۆكى پێشوى هەرێم...یادگاریەكانت بۆ جەماوەرى شارى هەولێر هێندە تاڵ و قێزەونن مرۆڤى كورد بێز لەو یادگاریانە دەكەنەوە كە بە خەیاڵى هەر یەكێكمان دێتەوە نەفرەت لە و رۆژە دەكەین كە یادگاریەكانت هێناوەتە نێو رۆژ ژمێرەكانى ئەم شارە لەوانەیە هەندێك جار جەنابتان لەبیر بكەن بەلام ئێمەى خەڵكى هەولێر هەرگیز لەیاد ناكەین با بیرت بێنینەوە...
دواى هەڵیرساندنى شەرى ناوخۆى كوردستان چ حورمەتێكت دا بەشارى هەولێر كە ناوە ناوە تۆپەكانى رژێمتان تێدەگەیاند ناو شارى هەولێر بۆردومان بكات ؟
دەبێت چ ویژدانێكت هەبێت خۆ هەر دوێنێ بوو كاتێك لە هەولێر شار بە دەر كراوى ئابلوقەى ئابوریت دادەنا لەسەر ئەم شارە؟ رێگات نەدەدا یەك مسقال ئارد بێتە ناو ئەم شارە. دواى ئەوەش لەبیرتە یادگارییە رەشەكەى
رۆژى31 ى ئابى خوێناوى روو رەش نێوچەوانتى وا رەش كردوە هەرگیز ئەم لەكەیە خاوێن نابێتەوە ، لەبیرتە لات وابوو شانازیە كە رۆلەى كورد بخەیتە ژێر زنجیرە ژەنگاویەكانى تانكەكانى رژێمى بەغدا؟
ئەبێت تۆ چ پیاوێك بیت كە شانازى بە خیانەتكردن بكەى بەرامبەر بە گەلەكەت؟
ئەبێت چ رەوەشتێكت پێدرابێت كە كارو پیشەت هەر جەرگ سوتاندنى دایكى رۆلەكانى كوردستان بێت؟
ئەبێت تۆ چ سەرۆكێك بیت لەسەر ووتارێكى رۆژنامە سەردەشتى هەمیشە زیندوت خەڵتانى خوێن كرد ئایا كاكە سەردەشت رۆلەى ئەم شارە نەبوو؟ هەموو تاوانى كاكە سەردەشت ئەوەبوو كە رۆژنامەنووس بوو... برۆ برۆ ئەى تاوانبارى دەست بەخوێنى گەل ئۆغرت هێندە دوور بێت هاتنەوەت نەبێت ، وازمان لێبینە چیتر ئێمە چەواشە نابین بە درۆ بریقەدارەكانتان برۆ با خەڵكى ئەم شارە بەهەوەستى خۆى وێنەكانى شەهید سەردەشتى لاو وەكو مۆمێكى داگیرساو لە شارەكەى هەڵواسێت خۆ هێشتا ئەم شارە دەرهەق بەو لاوە رەشى پۆشیوە...
ئێمەى جەماوەرى هەولێر دەزانین چووى بۆلاى زەین العابدین و حوسنى ناموبارەك تاكو لێیان بپرسى ئایا ژانى روخانى دیكتاتۆریەت چێژەكەى وەكو رۆح راكێشانە؟
سەرۆكى پێشووى هەریم ئەگەر جارێك سەرت بە قورئانى پیرۆز داهێنابێت بێگومان خوێندوتەوە كە چۆن خوداى مەزن ودلۆڤان دەفەرموێت (كل نفس ژائقە الموت) لە ژیانیش بەمجۆرە بزانە كە (سیسقگ كل رۆساو الدكتاتور)بەلام ئێمە دەزانین كە ئێوە یان ئەوەتا گەلتان لا نەزانە وەیان خۆتان نەزانن ئەوەى ئێمە بزانین بەهۆى مەغروریەت بوونى بە دەستەلات سەرۆكەكان زۆربەیان نەزانن نەك گەلان.
جەنابى خاوەن هەزار مێردى بنەمالە لە سالى1975 باوكتان چێشتبووى جارێك دەردى ئاشبەتالى دڵنیابە كە هەر تۆش ئەبێت بچێژى ئەم دەردەى ئاشبەتالى بەلام ئاشبەتالى ئەمجارەیان بوار نادات جارێكى دیكە كورە تیرۆریستەكانت بێن بلێن ئێمە دەستەلات دەگێرین دڵنیابە ئاشبەتالى ئەمجارەیان تا هەتا هەتایە بە بەردەوام.
(ارحل ارحل یارئیس السابق یا عمیل الاعداو الكورد و كوردستان)...
لە كۆتایدا ئێمەى جەماوەرى هەولێر لەخودا داواكارین كە خوداى گەورە رێگا نەدات بەم دیكتاتۆرە بۆ ئەوەى جارێكى دیكە خاكى كوردستان پیس بكاتەوەى خۆ ئەگەر بشگەرێەوە تام وچێژى روخانى دەستەلات هەر ئەبێت بەناخ رۆحتدا بچێتە خزاروە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست