مقەدەم عەلى كەلارى ئاسایشى گشتى هەولێر، براى حسێن كەلارى قائیمقامى دەشتى هەولێر، بەزۆر ویستى دەستدرێژى سێكسى بكاتە،سەر هاوسەرى هونەرمەند�
Friday, 09/07/2010, 12:00
ئەوەى لە زەمەنى ڕژێمى بەعسدا، لە تاوانى هەمە جۆر نەمانبینى و نەمانبیست، لە سەردەمى حكومڕانى كوردا، بە ئاشكراو بێ پەردە وبێترس هەموویمان بینیوەو، تا تەمەنیش مۆڵەت بدات، ئەوا زۆر شتى سەیرو سەمەرە دەبینین....پەنا بەخوا..
بەر لە هەفتەیك لەمەو بەرو لە ڕۆژى یەكشەمە4/7/2010 ، ئەو هەواڵەمان لە گۆڤارى نڤارو چەند بڵاوكراوەیەكى دیكە بەرچاوكەوت، كە موقەدەم عەلى كەلارى ئەفسەرى ئاسایشى گشتى لە هەولێر، بە 6 پاسەوانەوە لەناو هۆتێل چوارچرا، پەلامارى هونەرمەندێكى شێوەكارى میوانیان داوە، بەناوى(س) كە لەگەڵ هاوسەرەكەى ماوەى زیاتر لە ساڵێكە، لەسەر حسابى هۆنەردۆستى كۆچكردوو (عیرڤان زەنگەنە)، خاوەنى كۆمپانیاى چوارچراو هۆتێل چوارچرا، لە و هۆتێلە نیشتەجێكراون، وەك پشتیوانیەك بۆ هۆنەرمەندان و دەستى یارمەتیگوزارى بۆ ئەو هونەرمەندە....
هەڵبەتە بە پێى ئەو یاسایەى پارتى و بنەماڵەى بارزانى، هەر كوردێكى پارچەكانى دیكەى كوردستانى مەزن، ڕوو لە باشوورى كوردستان بكەن، ئەوا پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتى ئیقامەو سەفەر ناوى خۆى تۆماربكات و، بە كۆتایهاتنى ماوەكەش مۆڵەتەكەى نوێبكاتەوە، لەوانیە ئەم ڕووتیناتە تا ڕادەیك دروست بێ، وەك هەر شوێنێكى دیكەى ئەم دونیایە...
لێرەوە سەرداوى ڕووداوە نەخوازراوەكە دەخەمە بەردیدى خوێنەران.....بۆ ئەوەى باشتر پیاوانى بەناو ئەمن و ئاسایشى بنەماڵەى بارزانى و دەزگاى پاراستن بناسن، كە دوێنێ سەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنووسیان تیرۆركردو، ئەمڕۆ بەئاشكرا بێترس، لەناو هۆتێلێكى ناو پایتەختدا، هەوڵى دەستدرێژىكردنى سەر نامووسى خەڵكى كوردستان دەدەن، بە جۆرێك ئەو خەڵكە هونەرمەندێكى شێوەكارى وكوردێكى ڕۆژهەڵاتى و میوانى پایتەختە داگیركراوەكەى كوردستانە، لەلایەن مەسعودو عەیالەكەیەوە...
عومەر كەلارى كە براى موقەدەم عەلى كەلارى و براى حوسێن كەلارى قائیمقامى دەشتى هەولێرە لە بنەسڵاوە... زیاتر لە 6 مانگە عومەر كەلارى بە هەموو شێوەیەك هەوڵى داوە، بەو سیفەتەى ئەركى ئاسایش پارێزى ناو هۆتێلەكەى لە ئەستۆدابووە، ویستویەتى دەستدرێژى بكاتە سەر هاوسەرى ئەو هونەرمەندە(س) بەڕێزە، كەبە قەولى خۆیان میوانى باشوورى كوردستانن...وەك هاوسەرى ئەو هونەرمەندە لە چەندین شوێن باسیكردووە، كە عومەر كەرلاى 6 مانگە بە هەموو شێوەیەك دەیەوێت دەستدرێژیم بكاتەسەر، بەڵام من هاوسەرەكەم لەگشت هەوڵە بۆگەنەكانى عومەر ئاگادار كردۆتەوە!
تا ئەوەى 3 جار كاكە عیرڤان زەنگەنەشمان ئاگادار كردبووەو، جارێكیان ویستى دەریبكات، عومەر هەڕەشى كوشتنى لێكردین!
دواى كۆچكردنى كاكە عیرڤان، 5 جارى دیكە هەوڵە بۆگەنەكانى خستەگەڕ، بەڵام بۆى نەچوەسەر!
تا ئەوەى كاتى نوێكردنەوەى ئیقامەكەمان بوو، بەو سیفەتەى عومەر براكەى كە ناوى عەلى یەو موفەدەمى ئاسایشى گشتیەو، لە هۆبەى سیاسى و، ویستویانە ئەوە فرستە ئیستیغلال بكەن و، داوایان كردووە، كە هاوسەرى هونەرمەندەكە،لە دوایى نیوەڕۆیەكدا بۆ لێكۆڵینەوە ئامادەبكا، بەتەنها لە هۆتێلەكە، دیارە (س) هونەرمەند مەرامە پیسەى زانیوەو، تێرجنێوبارنى كردوونوو، ئەوانیش لە هۆتێلەكە بە 6 پاسەوانى ئاسایشەوە لەو میوانە ڕەزا سوكە هونەرمەندە شێوەكاریەیان داوەو، ڕۆشتوون...!
دوایى ئەوەى خەڵكى بە هەراكەیان زانیووە،براكەى عیرڤان زەنگەنە بۆ ئەوەى هۆتێلەكەیان نەشكێ، پەیوەندى بە عیسمەت ئەرگووشى و دەزگا ئەمنیەكانەوە كردووەو، ئەوانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، وەك لێكۆڵینەوەكەى تیرۆركردنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان!!!
براكەى عیرڤان عومەرى دەركردووەو، لەو ڕۆژەشەوە ئەنجامى لێكۆڵینەوەكە نەزانراوە!! بە پێى سەرچاوەیەكى ئاسایش كە نەیویست ناوەكەى ئاشكرابكرێت، ئاسایش دەیانەوێت وتەكانى هونەرمەند (س) بگۆڕن ، بۆ ئەوەى بڵێن ئەم هونەرمەندە شێت و دیوانە بووەو، بێ هیچ بیانویەك جنێوى بە كارمەندەكانى ئاسایش داوە، كە ئەمە عەقڵى مرۆڤێكى نەخۆش دەروونیش قبوڵ ناكات، لەسایەى دەزگاى پاراستن و كوشتن و بڕین و ئازاردان و هەڕەشەكانیاندا، هیچ كەسێك بە خۆرایى جنێو بە ئاسایش و پیاوەكانیان بدا، سوربزانێت، لەسەر گێڕانەوەى خەوێك سەردەشتى ڕۆژنامەنووسیان تیرۆركردووە!
هەر بۆ زانینتان......عومەر كەلارى ئەمە جارى دووەهەمێتى ، كە تاوان ئەنجامبدات، لە هۆتێل چوارچرا!
جاری یەكەم شاندێكى حزبى دەعوە بۆلاى مەسعود هاتبوون و، شەو لە هۆتێل نیشتەجێكرابوونو، عومەر كە ئەفسەرى ئاسایش دەبێ، لە جانتایى 5 میوانى عەربى شیعەى بەسراوى دزیكردبوو، كە زانیان لە ئاسایش دەریانكردوو، ئەوكات حوسێن كەلارى براى بە واستەى نەوزاد هادى گەورە دزەكەى هەولێر لە وەزارەتى شارەوانى، وەك فەرمانبەر دایمەزراندووەو، لەوكاتەوە شەوانە لە چوارچرا بە هەزار واستە ماوەتەوە، تا ئەوەى عیرڤان بە ئاشكرا دەیانجار وتبووى: ئاگاتان لەو دزە(واتە عومەر بێت)!
عەلى كەلاریش كە تا پۆلى 2 ناوەندى خوێندووە، بە تەزویر بڕوانامەى كۆلێژى بۆ كراوە، كراوەتە موقەدەمى ئاسایشى گشتى لاى لیوا نیاز كە بەناو بەڕێوەبەرى هۆبەى سیاسیەو ئەو عەلى یەى لاى خۆى داناوە!
مستەفاى براى عەلى كەلاریش كە بە تەزویر بروانامەى بۆ كراوە، لە فەرماندەى پاسەوانى سنور كراوەتە نەقیب، كە ئیمزاش نازانى و رۆژانە هەزارجار گاڵتەى پێدەكەن!
خوشكەكەشیان بە هەمان شێوە تا 3 ناوەندى خوێندووە كردویانەتە مامۆستا......
حوسێن كەلارى گەورە دزوو شاگردەكەى نەواد هادى روكن و كەریم شنگارى ماڤیاكەى بنەماڵە، پشتیوانى كراوە، تا هەموو تەزوویرو تاڵانى و گەندەڵیەكانى پی َئەنجام بدەن...حوسێن كە لە ئێران بووە، ماوەى 5 ساڵ بەسیجى كۆمارى ئیسلامى ئیرانى كردووەو، سەربەدەزگاى ئیتلاعاتى پاوە كارى كردووەو، زانیاریەكانى ناو كوردستان و لایەنە سیاسیەكانى بۆ گوزارشت كردوون...
حوسین كەلارى لەماوەى 7 سال قائیماقامێتیدا، ئەم هەموو تاوان دزیو تاڵانیانەى كردووە، لە سایەى پرۆژەى نەهێشتنى كرێچیدا، بە هاوكارى بەرێوەبەرى ناحیەكانى سنورەكەى بە پشتیوانى نەوزادى روكن و بەرێوەبەرى شارەوانیەكانى هەولێر، زیاتر لە 400 پارچە زەوى بەناوى وەهمى و خزم و براو ئامۆزاو هەردوو ژنەكەیەوە وەرگرتوەە، 250 دانە فرۆشتووە...لەگەڕەكى سەروەران كە خانووى شەهیدانى پارتى لێە، 10 خانووى هەیەو هەمووى داوە بەكرێ و، پارەى 3 خانووى بۆ ژنى یەكەم دیاریكردووە، چونكە وازى لیهێَناوە!
لە بنەسلاوە شوێنى 5 كارگەى بلۆك و ناوچەى پیشەسازى بۆخۆى داگیركردووە، لە هەولێر 12 پارچە زەوى و یەك پارچە زەوى 400 مەتر چوارگۆشەى لە روكن لە گەڕەكى برایەتى بەرامبەر سۆپەرماركێتى كوك هەیەو، خاوەنى 5 كۆمپانیایە، یەكیان تایبەتە بە كارگوزارە بیانیەكانى (ئەسیوپى)!
لە هەریەكە لە كەلار و دەربەندیخان و سلێمانى و سەلاحەدین و شەقڵاوە خانووى هەیەو، لە كەركوكیش 40 پارچە زەوى لە گەرەكى50 عەلى وەرگرتووە، و خۆى بە كەركوكى نووسوەو، قائیمقامە لە سنورى هەولێر!
مام خورشید تۆفیق و كوڕەكانى و ئەكرەمە سوریش دەزانى ، كەحوسێن لە ئیران تا پۆلى 3 ناوەندى ڕاهنمایى خوێندووە، كەچى لەشەوڕۆژێك بە پشتیوانى كەریم شنگارى لە كۆلێژى ماڤى ئێواران وەرگیراو، لە پاش دوو ژنیش خەریكى مێبازى بوو، بە دەمانچەكەوە دەوامى دەكردوو، بەتاهوە ڕەشەكەیەوە، دەلاڵى بۆ كەریم دەكرد!
تا بمێنین، سەیروسەمەرەكانى بنەماڵەى حوسێن كەلارى كە بەبنەماڵە تەزویریان كردووە، دیاردەو تاوانى عەجیب و عەجائیب دەبینین!
زۆر شت ماون بۆ كاتى دیكەى هەڵدەگرین، !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست