بهناو سەرۆكی هەرێم بێویژدانە ، كۆسرەت چاوەڕوانی چی لێبكات
Friday, 30/07/2010, 12:00
ویژدانی سەرۆكی هەرێم لەوەدا بێت ڕۆژنامەنوسێك تیرۆر بكات ، ئەگەر بتوانێ چۆن كۆسرەت و هەولێریش تیرۆر ناكات هەرچەندە ئەربیلیشی تیرۆر كرد، بۆ كوشتنی كەسێكی بێ گوناه مانای ئەوەنیەلای پەروەردگار هەموو جیهانت بێ تاوان كوشتووە ، كەس ئەوە نەزانێ مەسعود بارزانی ئەیزانێ وەك خۆی ئەڵێ كوڕە مەلایە و كەسیش لەو موسوڵمان تر نیە ، هەواڵە بەپەلەكەی كوردستان پۆست كەئەڵێ میزانیەی كۆسرەت ڕەسوڵی بڕیوەو 400 هەزار دۆلارە ، ئەی میزانیەی سەرۆكی هەرێم چەندە كەوتە هەواڵەكانی میرە ڕاستن ، وەك یەكیەتی ئەمان زانی ئەو كارە دەكرێت ، كۆسرەتیش وەڵامی داوەتەوە با بەهەڵبژاردن بێت ، تەنها خوێنی سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت بەسن بۆ دەرنەچونەوەی سەرۆكی هەرێم ، مەگەر هاوڵاتی دەنگدەر حەزی لەكوشتنی خۆی بێت ، میراودەلیەكان بەڕێوەن ، باهەولێرو یەكیەتیشی لەسەر بێت ، سەرۆكی هەرێم ڕۆحی ئەم كوردستانەی كێشا ، توشی دەیان هەڵەی توركی و ئێرانی كردین بائەمەریكاشی بچێتەسەر ، هەركەس بەڕێگەیەكدا دووجار بڕات توشی هەڵە بێت خوا خۆی بگرێت ، پێم وانیە هاووڵاتی كوردی ڕەسەن بەو ڕێگەیەدا جارێكی تر بڕوات كەسەرۆكی هەرێم گرتیەبەر بۆ نیشتمانەكەی ، هەر لەدانەنانی ئاڵاو شكاندنی سومعەی تاكی كورد لەگەڵ دزینی هەزاران تەنكەرە نەوت و ئەو هەموو بازرگانیەی كەدەی كات لەدەرەوەی ووڵات لەگەڵ كڕینی ئەو هەموو بازاڕە بازرگانیەی ئیمارات و فندقەكانی ، توخوا كۆسرەت ویەكیەتی بەوجێگریە دڵتەنگ دەبن ، شورەیشە قسەكردن لەجێگری ڕێگری سەر سنورەكانی كوردستان ، كۆسرەت لەكارو باریدا ووردتر بیر دەكاتەوە پێویستی بەتاقی كردنەوە نیە ، گەورەی مرۆڤ لەزۆر ووتن و كوشتندا نیە لەوەدا دەر ئەكەوێت كەبێدەنگی لە گۆڕەپانی میللەتەكەیدا هەڵبژێرێ ، ئەو ئارەزوەی كۆسرەت بووەتە مایەی هەڵسوكەتی بەژیری ، پێنەدانی ئەو جێگریە ئەبێت مایەی شانازی بێت نەك دڵتەنگی ، خۆ ئەگەر بەهەشت بەدەستی سەرۆكی هەرێم بوایە سێ بەشی ئەم میللەتە ئێستە لەدۆزەخدا ئەبوو هەرچەندە دۆزەخی ژیان بووەتە بەشی ئەو كەسانەی كەلەگەڵ پارتیدا نیە ، ئەو ماف خواردنەش بیری یەكیەتیەكان دەهێنێتەوە كەبنەماڵە هەر زۆرداری ئەنوێنن لەكوردستاندا و بەزۆر دەنگی ئازادی ئۆپۆزسیونەكانیش دەخنكێنن ، كەواتە هەوڵێكی وا گەردنی هەموان دەگرێتەوە ئامادەشین ئەگەر ترسنۆكو بێ هێز بین ، لەكۆتایدا ئەوەندە ئەڵێم ئەگەر سەرۆكی هەرێم بەووردی سەیری ئەو بڕیارەی بكردایە هەوڵێكی لەو جۆرەی نەئەدا ، ئەوەش دەسەڵاتی ئۆتۆكراسی و خۆسەپێ نیە لەكوردستاندا لەلایەن سەرۆكەوە! پەیڕەو دەكرێت ، ژیانیش بەو شێوە پڕ زوڵمە ناڕوات پێویستە لەهەڵبژاردندا یەكلایی بكەینەوە یان كۆیلایەتی یان سەر بەرزی ژیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست