کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاره‌سه‌ری ئەو دۆخە تەنیا راپەرینە راپەرین

Sunday, 24/04/2011, 12:00






بەداخەوە كەسمان بایەخمان بە ئینزارو ئاگاداریەكانى كوردستان پۆست نەدا بەوەى راپەرینمان كرد بەخۆپیشاندانى هێمنانەو دوایش گۆرا بۆ مینبەرى شیعر و وتار خوێندنەوەوچاوەنوارى مەرحەمەتى رابەرانى ئۆپۆزسیۆن بووین چ فەتوایەكمان بۆ دادەدەن،ئەو ئۆپۆزسیۆنەى بەس ماناى ئۆپۆزسیۆن بوون نازانێ وتا ئێستاش بەهەمان عەقلیەتى حیزبە ئێكسپایەرە حوكمرانەكان بیر دەكاتەوە،نەبەرنامەیان هەبووە وەنەدەشیانبێ!!ئەو ئۆپۆزسیۆنەى كاتێ جەوماوەر رادەپەرێ بەگێرە شێوێنیان ناودەبەن وخۆیان لێى بێبەرى دەكەن، كەخۆشیان دەكەونە بەر هەرەشەو ترسى وەشاندنى زەبرى دەسەڵات لێیان پەنا بۆ ئەو جەماوەرە دەبەنەوە دیفاعیان لێبكات وبیان پارێزێ!!ئەوەى ئێستا تێى كەوتووین باجى هەڵەكانى ئەو ئۆپۆزسیۆنەیە، ئەگینا ئەگەر وجودیان نەبوایە ، دڵنیابن لەدواى 17/ شوباتەوە هەمان راپەرینى ساڵى 1991 دووبارە دەبۆوەو ئێستا تەخت وتاراجى ئەو دووبنەماڵە خائینە لەكوردستان خرابوە زبڵدانى مێژووەوە،ئاخر كەى دەسەڵاتى ئیستبدادى لەزمانى گوڵ وئاشتى دەگا (كلم الناس على قدر عقولهم) عەقل وزمانى ئەمانە تەنیا دەبێ لەلولەى تفەنگەوە بۆیان لەگاڵە دەیت ،پێشینانیش راستیان گوتوە كە(مست تەنیا لەدرێشە دەگەرێتەوە). ئەو دەربرینەم راستە زۆر سادەیە بەڵام گرنگ زمانى دەربرینەكە نیە گرنگ واقعیەتى دەربرین وبۆچوونەكەیە.
بۆیە هەق وایە ئەگەر بەجدى دەمانەوێت لەو دەسەڵاتە رزگاربین ، دەبێ ئەو مانگرتن وخۆپیشاندانە مەدەنى وئاشتیانە بگۆرین بۆ راپەرینێكى چەكدارى بەبەرنامە، دڵنیاشم لاوانى زولملێكراوى میللەتەكەم هێند زۆرن كە ئەو دەسەڵاتە نەك ناتوانێ رووبەروویان بێتەوە بەڵكو ئەترەشیان چووە لەو ساتە وەختەى كەلەنەعرەتەى تورەییان دەدەن. ئیتر ئۆپۆزسیۆنیش چیتر نەمان خەڵەتێنێ ونەمانكا بەنێچیرێكى بێباڵ بێدەسەڵات لەبەردەم ئەودەسەڵاتەتا بەئارەزووى خۆى هەررۆژەو كۆمەڵێكمان بگرێ بۆ لێدان وئیهانەو وسوكایەتى پێكردنمان ولەودڵە راوكێیە دابژین داخۆ كەى مەلرحەمەت دەكەن بمانپێچنەوە . من بەتەجروبەى ژیانى خۆم ومێژووى میللەتان ومێژووى پرلەخیانەتى جەلال ومەسعود رێگایەكى گونجاوتر نابینم لەمە لە پێناو رزگاربوونمان.چونكە ئەوانە لەپێناو مانەوەو دەسەڵاتەكەیاندا هەموو بێ ئەخلاقى وئەو پەرى بێ قیمەتى قبول دەكەن ، ئەوانە نەقیمەتیان هەیە و نەئەخلاق ئیتر دەمانەوێ بەزمانى گوڵ و ئاشتى چیمان بۆ بكەن ، ئاخر دوێنێ بوو جەیشى سەدام وئەتاتورك وئیمامیان هێنایە سەر ئەو میللەتە ،بۆیە ئەگەر ئەمرۆ جەیشى مالیكى وئەردۆغان بێنن بەلاتانەوە ئاسایى بێ.ئەوەش بۆ ئەوان چى تێ ناچێ تەنیا یەك سوپاس نامە بەزمانى مەسعود كەكاتى خۆى بۆ سەدامى نارد (استجاب لگلبنا مشكورا) لەگەڵ كۆمەڵێ تەنازولاتى تر لەحەقى كورد لەو عێراقەى كەتەنیا بەلاى ئەوانەوە وجودى ماوە!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە