د.که‌مال میراوده‌لی: ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی به‌سه‌رچوو
Monday, 14/02/2011, 12:00
میراوده‌لی: مه‌سئولێکی مه‌کته‌ب سیاسی حیزبێك ووتوویهکی 200 ئافره‌تم دامه‌زراندووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌مووشیان ڕامبواردووه.مامۆستای ئاینی وا ده‌زانم به قه‌ده‌ر سه‌د ڕۆشنبیر ڕۆشنبیر تره، وه که‌سی واش هه‌یه به‌ناوی ڕۆشنبیره‌وه به‌قه‌ده‌ر نیو مه‌لا ڕۆشنبیر نی یه.200 خانه‌ی له‌شفرۆشی بۆچێ؟ ئافره‌تی وا هه‌بووه بۆ فه‌رده‌یه‌ك ئارد ناچاری له‌شفرۆشی کراوه
5000 کورد له به‌ریتانیا له زینداندان خه‌تای کێ یه؟ڕزگار شاوازی: بێگومان ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ته‌نها چارهسهرهله کۆڕێکی سیاسی گشتیدا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 13/02/2011 که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه ڕێكخرابوو له شاری بێرمینگهام-به‌ریتانیا، دکتۆر که‌مال میراوده‌لی تیشکی ووردی خسته سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و به‌سه‌رچوونی ئه‌و سیستمه به‌ناونیشانی.
پاشه‌ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له هه‌رێمی کوردستاندا له نێوان ڕاپه‌ڕینه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وبهیاننامهکهی گۆڕاندا.
ئه‌وه‌ی که کوردان زۆر پێوه‌ی ده‌ناڵێنن نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی گشتگیره، به‌شێوه‌یه‌كی وا گشت چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه سوودی لێ وه‌رگرن، هه‌ر بوارێکی پێویستی هاوڵاتیان چاو لێبکه‌ین که‌لێنی گه‌وره‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت، هه‌ر هۆکاری ئه‌و که‌لێنه گه‌ورانه‌یه کوردانی په‌رته‌وازه کردووه‌و هه‌ستی نه‌بوونی باوکێکی دڵسۆز له ناخی هه‌موو کوردێکدا چه‌قی به‌ستووه.
ئه‌گه‌ر له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك ڕه‌وه‌ندی کوردی بڕوانین ئه‌وا په‌رته‌وازه‌ییه‌کی گه‌وره‌تر له‌ناو کوردان‌دا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کی وا هه‌وڵه‌کان گه‌رچی وه‌ك تاك که‌سی کاراو ئه‌کادیمی و دڵسۆز به ووڵاتیش هه‌بن، به‌ڵام له‌به‌ر دابه‌شکردنی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌سه‌ر حیزب‌دا هه‌وڵه‌کان به ئاکاری لاوه‌کیدا ڕۆشتوون و سوده‌کانیان به به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدا نهشکاتهوه، به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت سوود له ئه‌زموونی گه‌لانی تر وه‌رنه‌گیراوه، وه‌ك میراوده‌لیش ئاماژه‌ی پێ‌کرد له ووتاره‌که‌یدا "هه‌تا ووڵات به‌سه‌ر چه‌نده‌ها به‌شدا دابه‌ش کراوه" وه‌ك دابه‌ش بوونیان به‌سه‌ر حیزبداو به حیزبی کردنی خه‌ڵکی و به‌هه‌ده‌ردانی هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان کوردانی کوردستان به جۆرێك له جۆره‌کان له چوارچێوه‌یه‌کی نادیاردا ده‌یان سوڕێننه‌وه، میراوده‌لیش "کوردستانی به زیندانیه‌ك ناوبردوو قفڵهکهشی به‌ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دیاری کراوه‌وه" ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که‌و هه‌رکه‌س بدوێنێت ڕاسته‌وخۆو به‌بێ بیرکردنه‌وه ناوی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌بات، له‌هه‌مان کۆڕدا ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ش ڕاکێشرا که ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان وێنای ڕاستی خه‌ڵکیان نه‌کردووه، گه‌رچی خۆشیان به هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵ بده‌ن و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه‌و به‌رگی سیاسی و شه‌رعی به‌به‌ردا بکه‌ن، میراوده‌لی ئه‌وه‌شی ووت" ئه‌گه‌ر بێت و ڕاپرسی له‌ناو خه‌ڵکیدا بکه‌یت زۆری ده‌ڵێ حکوومه‌تی به‌عس له‌مانه باشتر بوون" ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی دژایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کان دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر بێت و به‌شێوه‌یه‌کی دادگه‌ری و به‌بێ هه‌بوونی ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردن بکرایه ئه‌وا ئه‌م حکوومه‌ته‌ی ئێسته هه‌یه وه‌یان ڕوونتر بڵێین یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ی نه‌ده‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه شه‌رعیه‌تی ڕاستێتی نی یه‌و به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕانیش له جێگه‌ی خۆیدایه، میراوده‌لیش به‌یاننامه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ش به‌مافی بزووتنه‌وه‌که خۆیانی ناوبرد هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی توندیشی له‌سه‌ری هه‌بوو، وه‌ك له به‌شێکی تری ووتارهکهیاندا بڕوای خۆیان له‌سه‌ری دا که ئه‌و به‌یاننامه‌یه زیاتر له پێنج که‌س نه‌یبینووه!، ڕاسته‌وخۆو نا ڕاسته‌وخۆش میراوده‌لی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته وه‌رگرتن پێی باش بوو بۆ هاوڵاتیان جێ بهێڵرایه، نه‌وه‌ك به‌سه‌ر لایه‌نێکدا ساغ ببێته‌وه‌و ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئه‌و هه‌وڵه‌ش ئهحزهبه بکرێت، له وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا له‌سه‌ر خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دکتۆر که‌مال بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ووتیان " ئه‌گه‌ر بێت و ساخته نه‌بێت ئاماده‌م ئه‌وه‌ی گه‌ل پێویستی پێی هه‌بێت بیکه‌م" ڕاستێتی هه‌بوونی ساخته‌کاری فراوان ده‌رده‌خات که میراوده‌لی له‌ناو واقعه‌که‌دا بووه، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که میراوده‌لی ئه‌رکێکی مێژووی که‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌روك زۆرێك به سه‌رۆکی شه‌رعی ناو ده‌بات به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که میراوده‌لی ده‌نگی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا.
ناوه‌رۆکی ووتاره‌که‌ی میراوده‌لی به‌شێوه‌یه‌کی ووردوو ئه‌کادیمی هێمای بۆ گشت لایه‌نه‌کانی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان تێدابوو، که ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی قۆرخیان کردووه بۆ خۆیان و سووده‌کانی بۆ باخه‌ڵکی چه‌ند که‌سێکی دیاری کراودا دابه‌ش ده‌بێت، به‌لاشیه‌وه سه‌یر بوو که بۆ ده‌سته‌ڵاتداران سوودیان له مێژووی ڕابردوو وه‌رنه‌گرتووه، نموونه‌ی شای ئێران و چه‌ند که‌سێکی تر میراوده‌لی له ووته‌کانیان به‌بیری ئامادهبوانیدا ده‌هێنایه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه نموونه‌ی زۆر زیاتری له‌وه‌ش تێدایه که میراوده‌لی ده‌ستیان بۆ ڕاده‌کێشا، جگه له ئه‌زموونی تازه‌و گه‌رم که له به‌رده‌ستدایه بینیمان چۆن حسابه‌کانی سه‌رۆکی ده‌رکراوی تونس و میسر بلۆك کران، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده کوردیه به‌بیر ده‌هێنێته‌وه که ده‌ڵێ: ماڵی نه‌خۆر هی بخۆره، ئه‌و سه‌روه‌ته زۆره له ده‌می هاوڵاتیان دهگیرایهوهو به‌نکه‌کانی ئه‌وروپای پێ پڕ ده‌کرا، له کۆتایدا بوو به مایه‌ی حه‌یا چوونی خۆشیان و به‌ده‌رکه‌وتنی سامانه‌کانیان به فه‌رمی له‌لایه‌ن ووڵاتانه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یامێکی زۆر گه‌وره له پشتیه‌وه خۆی حهشارداوهوه به گوێی هاوشێوه‌کانیدا ده‌چرپێنێت و ده‌ڵێ: گه‌رچی ئه‌و پارانه لای هاوڵاتیان به موڵکی ده‌وڵه‌ت په‌رده‌پۆش ده‌کرێت ڕۆژێك دێت ئه‌و حکوومه‌ته ئاشکرا ببێت که ته‌نها که‌سێکه وه‌یان چه‌ند که‌سێکه، هه‌ربۆیه‌ش قبوڵ نه‌کردنی ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه که عه‌ره‌بانه چیه‌کی برسی ده‌کاته هۆکار بۆ له‌ناو چوونی ئه‌و سته‌مکارانه، ئه‌و پاره‌ی له ده‌می هاوڵاتیانی برسی ده‌گیرێته‌وه ته‌نها یه‌ك که‌سی برسی ده‌کاته دروستکردنی شۆڕشێکی سپی به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵاتێکی ڕه‌ش.
هیچ لایه‌نێکی گرنگی ژیانی هاوڵاتیان نه‌بوو میراوده‌لی ئاماژه‌ی پێ نه‌کات، گشت چینه‌کان به‌بێ جیاوازی، منداڵ، ژن، کاسبکاران، توێژی گه‌نجان، لایه‌نی دینی و مامۆستایانی مزگه‌وت، ڕۆشنبیران، به ده‌زگایی کردنی گشت لایه‌نه‌کان، هه‌ر خاڵێك که به‌بیردا بێت و ئاماژه‌ی پێکرابێت میراوده‌لی نموونه‌ی واقعی و زیندووی له‌سه‌ری ده‌هێنایه‌وه.
منداڵان چینێکی بێ ده‌سته‌ڵاتن و ده‌سته‌ڵاتداران هۆکارێك بوون بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له خوێندن به‌هۆی بژێووی خێزانه‌کانیانه‌وه.
ئافره‌تان یاریان پێ ده‌کرێت و خۆ سوتاندنیان بۆ ئه‌ستۆی ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، میراوده‌لی ڕاشکاوانه ووتی" مه‌سئولێکی مه‌کته‌ب سیاسی حیزبێك ووتوویهکی 200 ئافره‌تم دامه‌زراندووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌مووشیان ڕامبواردووه" به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ناوی که‌سه‌که‌و حیزبه‌که‌ی نه‌کرد، هه‌تا ئه‌وه‌شیان ووت" ئه‌وه‌نده باکیشیان له‌و بێ ئه‌خلاقیه نی یه وه‌ك نوکته ده‌یان گێڕنه‌وه‌و شانازیشی پێوه ده‌که‌ن".
له‌سه‌ر کاسبکاران و هه‌ژاران میراوده‌لی بێ تاقه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕی له حاڵیان " که سه‌یریان ده‌که‌یت به‌زه‌یت به حاڵیاندا دێته‌وه" وه‌ك میراوده‌لی ووتی.
چی نه‌ما حیزبه‌کان به گه‌نجانی ووڵاتی نه‌که‌ن، نموونه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان و ئاستی زانستی زانکۆکان و یاری کردن به ئاستی ڕۆشنبیریان و به‌کارهێنانیان له‌ژێر سێبه‌ری میدیای حیزبی‌دا جگه له شه‌ڕی ناو خۆ‌و چه‌نده‌ها شتی تریش.
له‌سه‌ر مزگه‌وت و کێشه‌ی نێوان ڕۆشنبیران و مامۆستایانی مزگه‌وت دکتۆر میراوده‌لی زۆر به ووردی جه‌ختی کرده سه‌ری و تانه‌ی گه‌وره‌شی له ده‌سته‌ڵاتداران گرت له‌سه‌ری، به‌ڕیزیان ووتیان" مامۆستای ئاینی وا ده‌زانم به قه‌ده‌ر سه‌د ڕۆشنبیر ڕۆشنبیر تره، وه که‌سی واش هه‌یه به‌ناوی ڕۆشنبیره‌وه به‌قه‌ده‌ر نیو مه‌لا ڕۆشنبیر نی یه" پۆلێن کردنی مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیران به‌سه‌ر ئه‌و دووبه‌شه‌دا ئه‌ویش هه‌ڵه‌یه‌که هه‌ر حکوومه‌ت لێی به‌ژداره، چونکه ڕۆشنبیری هه‌ر به نووسین و شیعر نی یه ئایا به ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی و هه‌وڵه‌کانی مامۆستایانی ئاینی ئه‌وه ڕۆشنبیری نی یه؟!، جگه له‌وه‌ی چه‌نده‌ها مه‌لا شاعیر‌و نووسه‌ریشمان هه‌یه، تانه‌که‌ی میراوده‌لیش ئه‌وه بوو " هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌سته‌ڵاتداران شتێك دێننه ئاراوه‌و خه‌ڵکی پێ سه‌رقاڵ ده‌که‌ن و شتی تریان پێ له‌بیر ده‌به‌نه‌وه، بڕواشی وابوو میراوده‌لی که‌وا پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌لای هه‌ڵناوه بۆ ووروژاندنی ئه‌و مه‌سه‌له، هه‌ربۆیه میراوده‌لی پێی وابوو ده‌بێت ئه‌م سیستمه له‌سه‌ره‌وه بگۆڕێت چونکه ناکرێت هه‌ر ڕۆژه‌وه کێشه‌یه‌ك بێته ئاراوه‌و ساحه‌ی کوردی بێ سه‌رقاڵ بکرێت" میراوده‌لی نێهنی ئه‌و شڵهژانهشی ئاشکرا کرد که بۆ خۆ نیشاندانه‌کان دژی ده‌سته‌ڵات بوو له‌سه‌ر شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان و توڕه‌که‌ی خه‌ڵك له دژ هه‌ندێك جاش و ده‌ست سوور به خوێنی کوردان که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌واندا بوو.
هه‌ندێك خاڵی زۆر گرنگ که‌وا هۆکاری گرنگن له‌سه‌ر گۆڕانکاری کۆمه‌ڵگه که ئه‌ویش میدیایه میراوده‌لی به ووردی شیان کرده‌وه، که‌وا ده‌سته‌ڵاتداران و هه‌تا حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسۆنیش به چاکی به‌کاریان نه‌هێناوه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌دا به‌کار هاتوون، ئاماژه‌ی سنوردارێتی ئه‌و میدیایانه‌ی کردوو، سانسۆر خسته سه‌ری ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه، ئه‌وه‌شیان ووتن که بۆ ئێسته ئه‌م کۆڕه بۆ نموونه نه‌گاته خه‌ڵك، وه ئاماده‌بوانیشی هاندا بۆ هه‌نگاونان بۆ دروستکردنی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی گشتی، نموونه‌ی که‌ناڵی الجزیره‌ی هێنایه‌وه که‌چۆن له گه‌ڵ خه‌می خه‌ڵکیدایه، هه‌تا که له ئه‌مه‌ریکاشه‌وه سانسۆر خراوه‌ته سه‌ری خه‌ڵکی له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ری ده‌گرێت، ڕه‌خنه‌ی له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێنیشی گرت که چاوه‌ڕێی گه‌وره‌یان لێی هه‌بووه وه‌ك الجزیره به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌وا ده‌رنه‌چوو، که‌ناڵی سپێده‌و په‌یامیش به‌هه‌مان شێوه ته‌مسیلی حیزب ده‌کات وه‌ك له‌وه‌ی هی گه‌ل بێت.
ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رچی ڕێگه هه‌یه گرتوویانه‌ته به‌ر له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا، گشت دام‌و ده‌زگا حکوومه‌یه‌کان به‌ناوی حکوومین و به کرداری حیزبین، وه‌ك میراوده‌لی ڕاستێتی ئه‌و لایه‌نه‌ی خسته ڕوو ووتی " له فهڕاشیهوه تا وه‌زیری ده‌بێت پشتگیری حیزبیت پێ بێت" هه‌ر له‌سه‌ر پشتگیری حیزب دکتۆر که‌مال زیاتر دواو ووتی" که‌سی وا هه‌یه بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی هه‌بوو ماسته‌ریان بۆ ده‌رهێناوه کردوویانه به مامۆستای زانکۆ، له کاتێکدا که‌سێکی تریش که له ده‌ره‌وه به ڕه‌نجه‌شانی خۆی و هه‌وڵی نه پسانی دکتۆرای به‌ده‌ست هێناوه وه‌لا ده‌خرێت" نموونه‌ی ئافره‌تێکیشی هێنایه‌وه که‌وا میرده‌که‌ی شه‌هید بووه که ڕۆشتووه دوای موچه بڕینه‌وه‌ی بۆ کردووه مه‌رجی حیزبی بوونیان له‌سه‌ری داناوه!" ئه‌و پاره‌یه‌ی که مافێکی ڕه‌وای ئه‌و میلله‌ته‌یه به‌و شێوه‌یه‌و وه‌ك سواڵ به خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، میراوده‌لی له‌سه‌ر له‌سه‌دا حهڤدهکهش ووتی به‌لانی که‌مه‌وه له سه‌دا ده‌ی بۆ خۆیان ده‌به‌ن" ڕاستی ووتووه ئه‌و شاعیره‌ی که ده‌ڵی بۆ ئێمه به ڕبهیهو بۆ خۆیان به خه‌رمانه.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ری به‌کارهێنانی ماده‌ی بۆ داگیر کردنی توانا‌و بیری خه‌ڵکی، میراوده‌لی به کۆیلایه‌تی بوجه ناوی برد، وه‌ها ئاماژه‌شی به حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسۆنیش کرد که کۆیله‌ی بودجه‌ن، له‌سه‌ر ده‌عوه‌تێكی میراوده‌لی له‌لایه‌ن کارمه‌ندێكی ده‌سته‌ڵاته‌وه له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابراوه وه‌ك به نموونه‌یه‌کی ڕاستی بۆ ووته‌کان هێنایه‌وه.
مراودهلی باسی ئه‌وه‌شیان کرد ماده بووه‌ته هێزێکی گه‌وره بۆ په‌رته‌وازه‌کردنی ناوماڵی کوردی و نموونه‌ی هه‌ڵوێستێکی قادر عه‌زیزی به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵات هێنایه‌وه که له دژیدا سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یان لێ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه به هێزی ماده.
له‌سه‌ر به حیزبی کردن کاره‌کان میراوده‌لی زۆر به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ستی بۆ کاره‌کانی ده‌سته‌ڵات ڕاده‌کێشا که‌وا هیچ لایه‌نێکی ژیان نی یه که به‌رگی حیزبی به به‌ردا نه‌کرابیت، هه‌تا تیپێکی بچوکی تۆپانیش، وه‌گه‌ر که‌سێکیش له‌سه‌ر کارێك ئاماده‌ی ژێرباری حیزبایه‌تی نه‌بێت ئه‌وا تووشی ڕێگری و سزای سه‌خت ده‌بێته‌وه وه‌ك میراوده‌لی نموونه‌ی کۆمه‌ڵێك که‌سی هێنایه‌وه که ڕادیۆیه‌کی ئازادیان دامه‌زراندووه ده‌سته‌لاتداران سته‌می توندی جه‌سته‌ییان کردووه‌ته سه‌ریان، به حیزبی کردن کردوویانه به چه‌کێکی گه‌وره به‌رانبه‌ر هاوڵاتیان، ئه‌وه‌شیان ووت به سه‌دان دکتۆرای حیزبی به خه‌ڵکی دراوه.
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌دنی گشتی و به‌کارهێنانی ئه‌و 200،000 پێشمه‌رگه‌ی که هه‌یه میراوده‌لی به پشتگیریه‌کی ده‌سته‌ڵات و حکوومه‌تی عێراقی ناوبرد، ئه‌وه‌شیان ووت ئه‌گه‌ر وا نی یه بۆ هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو به‌رانبه‌ر تۆپبارانی سنوره‌کان، ئه‌گه‌ر هێز بۆ به‌رگری میلله‌ته".
له بواری ئابووری و پشتگوێخستنی کاره خۆماڵیه‌کان نموونه‌ی زۆر واقعی و ووردیان وروژاندا له کۆڕه‌که‌دا، وه‌ك ووتیان جاران هه‌ولێر به ماست و دۆی خۆماڵی ده‌ناسرایه‌وه، میراوده‌لی نموونه‌ی ئه‌و کاڵا بهسهرچووانهو دووباره‌بوونه‌وه‌یان هێنایه‌وه که‌وا ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدارانی له پشته وه‌گه‌رنا بۆ بنبڕ نابێت ئه‌مڕۆ ده ته‌ن خواردنی به‌سه‌رچوو ده‌سوتێنرێت، دوای مانگێکی تر هه‌مان کار دووباره ده‌بێته‌وه، جگه له به‌کارهێنانی مۆری ساخته‌و به‌خواردن دانی سه‌دان ته‌نی خواردنی به‌سه‌رچوو به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره‌دا که ده‌بێته مایه‌ی له‌ناو چوونی خه‌ڵك، جگه له فرۆشتنی به چه‌نده‌ها قات و بڕینی باخه‌لی ئه‌و گه‌له سته‌م دیده‌یه، میراوده‌لی ئه‌وشی ووت " جۆرێك له دڵه ڕاوکه‌و بێ متمانه‌ی هاوڵاتیانیش به‌رانبه‌ر ئه‌و خواردنانه دروست بووه" جگه له کاڵای مادی ده‌سته‌ڵاتداران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گرنگی به شتی ده‌ره‌کی ده‌ده‌ن و پشت له خۆماڵیه‌کان ده‌کرێت نموونه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌شی میراوده‌لی به‌وه هێنایه‌وه گرنگی دان به زنجیره فیلمی تورکی و عه‌ره‌بی و جۆر به جۆری بیانی.
ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌کی ئاشکرایه‌و بینیمان که که‌ناڵی زاگرۆزی سلێمانی فیلمی سێکسی بۆ خه‌ڵکی لێدابوو، میراوده‌لی نموونه تێکدانی کۆمه‌ڵگه‌ی هێنایه‌وه له‌سه‌ر به‌د ڕه‌وشتی و سنور دانه‌دان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌و سنوور به‌زاندنی به‌شێوه‌یه‌کی فراوان.
میراوده‌لی له هه‌مان کۆڕدا چه‌نده‌ها نموونه‌ی مێژووی ڕابردووی هێنایه‌وه که واقع له‌ناوی بردن و ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه وه‌ك سیستمی حوکمڕانیه‌تی شوعیه‌ت، وه ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یشی به‌هه‌مان شت چواندوو ووتیان ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئیتر به‌سه‌رچوو.
له هه‌ر چه‌مکه نیگایه‌که‌وه بۆ هه‌ر بوارێکی جۆرێتی حوکمڕانی ده‌سته‌ڵات بڕوانین چه‌نده‌ها چیرۆك و داستانی گه‌وره‌ی له پشته له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانرێت به ووردی چه‌مکه‌کان هه‌مووی ده‌ربخرێت، وه خه‌ڵکیش ماندوو بوون و سه‌ره‌نجامیان ده‌وێت ئا لێره‌دا شۆڕشی سپی میسر‌و تونسمان به‌بیر ده‌که‌وێته‌وه، میراودهڵی ووتی" ئه‌و کاره پێویستی به ئامانجداری و به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به عاتیفه ناکرێت، ده‌ستی بۆ تونس و میسریش ڕاکێسا میراوده‌لی و ووتی: با له‌وان فێربین، درێژه‌ی پێداو ووتی جه‌ماوه‌ر له حیزب بێزاره ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت خه‌ڵکی توڕه بکرێت به‌رانبه‌ریان و تووڕه‌ییه‌کان کۆبکرێته‌وه‌و سه‌رتاسه‌ری بێت، ناوچه‌ی سلێمانی به بڕوای میراوده‌لی پێویستی به شۆڕش نی یه‌و ده‌بێت هه‌ولێر بگرێته‌وه‌و بۆ سه‌ری ڕه‌ش حه‌سر بکرێت، که به مه‌لاین دۆلاری بۆ سه‌رف کراوه‌و خه‌ڵکیش برسیه، نموونه‌ی میسری هێنایه‌وه‌و ووتی ئه‌گه‌رله هه‌رشارێکی تری میسر خه‌ڵكی هه‌ڵ بسایه سوودی نه‌بوو ئه‌گه‌ر له قاهیره نه‌بێت، هه‌ربۆیه گرنگی گرتنی هه‌ولێری له پێش زانی و ئه‌وه‌شیان ووت که سه‌ری ڕه‌ش موڵکی باو باپیرانمانه.
سه‌رۆکه‌کانی بو موجریم ناوبردوو نموونه‌ی زۆر‌و جۆربه‌جۆری له‌سه‌ریان ده‌هێنایه‌وه، 200 خانه‌ی له‌شفرۆشی بۆچێ، ئافره‌تی وا هه‌بووه بۆ فه‌رده‌یه‌ك ئارد ناچاری له‌شفرۆشی کراوه، چه‌نده‌ها خانه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه به نموونه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌هێنایه‌وه، هه‌رچه‌ند میراوده‌لی گه‌نده‌ڵی پێ باش نه‌بوو له به‌کارهێنانی به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵات و پێی باشتر بوو ووشه‌ی دزو ئه‌و شتانه‌یان بۆ به‌کار بهێنرێت، میراوده‌لی له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ووت 5000 کورد له به‌ریتانیا له زینداندان خه‌تای کێ یه؟.
لێره‌دا که دێینه سه‌ر خاڵی کۆتایی ناچارین بڕوامان به‌رانبه‌ر به‌یان نامه‌که‌ی گۆڕان هه‌بێت هه‌رچه‌ند بۆچوونی دژ به‌یه‌کیش به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه زۆر هه‌یه، به‌ڵام بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕیشه‌یی ده‌بێت ئه‌و سیستمه بگۆڕدرێت، میراوده‌لی ووتی نابێت له مه‌سعود به‌رزانی بپاڕێینه‌وه" ده‌بێت ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بڕوات.
ئه‌زموونی ئه‌م ئۆپۆزیسۆنهش به جۆرێك له سه‌رنه‌که‌وتوو میراوده‌لی باسی کرد وه‌ك ووتی " ئۆپۆزیسۆن نه‌ده‌بوو بچێته په‌رله‌مان تا مافی ته‌واویان پێ نه‌درایه، ئۆپۆزیسۆن مافی پاره‌و ئیمتیازاتی شه‌خسیان وه‌رگرتووه، ئۆپۆزیسۆن ده‌ترسێت بودجه‌که‌ی ببڕدرێت.
میراوده‌لی گوتی گه‌نجی ووشیارمان ده‌وێت، میدیای ئازادمان ده‌وێت، با هه‌موومان هه‌وڵمان له‌گه‌ڕدا بێت، فه‌یس بووك به‌کار بهێنن ئه‌نته‌رنێت و هه‌ر هۆکارێکی تری ڕاگه‌یاندن گرنگی پێ بدرێت له‌ناو خۆدا.
ئاماده‌بوانیش ده‌ستخۆشیان بۆ له‌و جۆره هه‌وڵه ده‌ربڕی،
ڕزگاری شاوازی: ئاماده‌بوویه‌کی کۆڕه‌که بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو ووتی" بێگومان ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ته‌نها چاره‌سه‌ره، له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو کاتێك به مه‌زاجی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه، ته‌نها جارێکیش گوێیان له ئۆپۆزیسۆن و ده‌نگی جیاواز نه‌گرتووه، وه بیر‌و بۆچوونی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ده‌بێت ته‌نها به ڕاپه‌ڕین ئه‌م سیستمه بگۆڕین، وه ئاماده‌ی خۆشی له‌و پێناوه‌دا ده‌ربڕی.
بۆچوونه‌که‌ی ڕزگار شاوازی له‌گه‌ڵ میراودهلیدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌و که ده‌ڵێ: نووسین ده‌سته‌ڵات گوێی بۆ ناگرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی ئێمه‌شدا به‌رانبه‌ر میراوده‌لی ووتی: ئاماده‌م به‌ژداری خۆپیشاندانه‌کان بکه‌م، له وه‌ڵامی که‌سێکی تریشدا ووتی ئه‌مجاره له زاخۆ‌و دهۆکه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م.
محه‌مه‌د جه‌لال: سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار به‌یان نامه‌که‌ی گۆڕانیشی به ئیجابی ناو زه‌ند کرد بۆ خۆ پێشاندان و به‌خۆدا چوونه‌وه.
پشتیوان حه‌سه‌ن: ئاماده‌ی خۆی بۆ خۆ پیشاندان ده‌ربڕی، ئیدریس ساڵحیش ووتی: به خۆم و سه‌یاره‌که‌م و هاوڕێیانمدا هه‌ڵوێستم ده‌بێت.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕاوبۆچوونی گشت ئاماده‌بوان له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌مال میراودهلیدا هاوڕابوون داوای گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌ییان ده‌کرد، وه به بڕوای زۆر له ئاماده‌بوان ئه‌و کۆڕه هاوشێوه‌ی تا ئێسته له به‌ریتانیا نه‌بووه، هه‌تا که‌سێکی حیزبی که نه‌یوویست ناوی ببرێت ووتی: له کۆڕه‌کانی ئێمه‌دا خه‌ڵکی جگه‌ره ده‌خواو مه‌شغوڵ ده‌بن به قسه‌کردن له‌نێوان خۆیاندا به‌ڵام ئه‌م کۆڕه زۆر به هێمنی به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بوان به سه‌رنجه‌وه گوێیان بۆ مێراودهلی ده‌گرت به‌هۆی سه‌رنجڕاکێشانی خه‌ڵکی بۆ بابه‌ته‌که کاته‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ کرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی ته‌بای و دۆخێکی ئارام کۆتایی به کۆڕه‌که هێنراو ئومێدی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ده‌خوازرا، هه‌روه‌ك چۆن چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری ڕیشه‌ی خێرا بۆ کوردستان خوازرا.
جێگه‌ی خۆیه‌تی بووترێت دکتۆر که‌مال میراوده‌لی له‌م جۆره کۆڕانه به‌رده‌وام ده‌بێت و جگه له به‌ریتانیا چه‌ند ووڵاتێکی تری ئه‌وروپیش ده‌گرێته‌وه.
سوپاسی ڕێکخه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه کرا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌وه‌ی که باسکرا مشتێك بوو له خه‌روارێك و له‌کاتی خۆی و جێگه‌ی تردا وورده‌کاری تری له‌باره‌وه ده‌ڵێین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست