سه‌فاره‌تی عێراق له له‌نده‌ن و ناڕه‌زای هاوڵاتیان
Friday, 19/11/2010, 12:00
زۆرجار بۆ ئیش و کاری حوکومی ڕێگه‌م که‌وتووه‌ته داموده‌زگا کوردیه‌کان له کوردستان له‌وانه، مه‌حکه‌مه، پۆلیس، ئاسایش، قایمقامیه‌ت، په‌روه‌رده، نفوس، هیچ یه‌ك له‌وانه کاره‌کانیان نه‌ك به ئاسانی بۆ نه‌کردووم، به‌ڵکو به ده‌رده سه‌ریه‌كی زۆر‌و هاتووچۆی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ریان پێکردووم به‌بێ هیچ و تا له دوایدا ده‌ستم له هیچه‌وه ده‌رده‌چووه.
له‌به‌ر ماندووبوونی زۆر‌و متمانه نه‌مانم به کاره‌که ناچار وازم له مه‌عمه‌لاته‌که ده‌هێنا، له دوا مه‌عمه‌لاتمدا له ده‌ربه‌ندیخان بۆ کردنه‌وه په‌یمانگایه‌کی ئه‌هلی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوته‌ر دوای هاندانم له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکه‌وه ده‌ستم پێ‌کرد، هه‌ریه‌که‌و قسه‌یه‌کی ده‌کردوو هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك تا دواجار ووتیان ده‌بێت له قایمقامیه‌ته‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت و ئاسایش و په‌روه‌رده‌شی ده‌وێت، به‌هه‌رحاڵ دوای مانگ و نیوێك سه‌ردانی ئه‌و سێ ده‌زگایه‌و موافه‌قه‌ت وه‌رگرتنیان دوای ده‌رده‌سه‌ری و چه‌رمه‌سه‌ره‌که‌ی زۆر کاره‌کان سوپاس بۆ خوا هه‌مووی کرا ئه‌ویش به‌هۆی ناسراوی و بچوکی شاری ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، دواتر هه‌واڵه‌ی سلێمانیان کردم ووتیان ئێمه له ده‌ربه‌ندیخاندا حوکم ده‌که‌ین ئێمه هه‌موومان ڕه‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر کاره‌که هه‌یه، ئیتر سلێمانی هه‌ر ڕۆتینیاته‌و به ئاسانی مۆڵه‌ته‌که‌ت پێ ده‌ده‌ن و له شاره خنجیلانه‌کی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به شه‌هاده‌کانت خزمه‌ت بکه‌و پیاو هه‌ر خزمه‌تی ووڵات و جێگه‌ی خۆی بکات باشتره، چیت داوه له ئه‌وروپا بۆ خۆت لێره دابنیشه، منیش قه‌ناعه‌تم کرد که ڕۆشتمه سلێمانی ووتیان ئه‌م به‌ڵگانه هیچی ناخوات و وه‌ك مارو په‌یژه هاتمه‌وه خواری خوار، له‌گه‌ڵ کاك (.....) له به‌شی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌کان له سلێمانی دوای مشتومڕێکی زۆر‌و دڵدانه‌وه‌ی خۆم بۆی باسکردنی هه‌ندێك نموونه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌ویش ده‌یوت: بابه تۆ باسی چی ده‌که‌یت نێوان ئێمه‌و به‌ریتانیا ئه‌رزو ئاسمانه ئیتر ناچار مه‌عمه‌لاته‌که‌م پێشکه‌شی ناو زبڵدانه‌کان کرد.
کاتێك له به‌ریتانیاش ڕێگه‌ت به بچوکترین ده‌زگا بکه‌وێت ئه‌گه‌ر بچوکترین لینکیشیان له‌گه‌ڵ عێراق/ کوردستاندا هه‌بێت له‌وانه‌ی ئه‌وێ باشتر نین و لێره‌ش هه‌ر نێوانه‌کان ئه‌رزو ئاسمانه!، له‌بیرمه تازه هاتبوومه به‌ریتانیاو عه‌قدێکی زه‌واجم ده‌ویست ته‌رجومه‌ی بکه‌م له یه‌کێك له ده‌زگاکانی سه‌ر به حکوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وانیش بۆ جێگه‌یه‌کی تریان ناردم و دوای ئه‌وه‌ی هاتووچۆیه‌کی زۆرم کردوو پاره‌یه‌کی زۆرم دا‌و پاره‌یه‌کی زۆریشم مه‌سره‌ف کرد له دواتردا ووتیان ئه‌و مۆرانه‌ی لێت داوه ناخوات و ئه‌و کابرا (.....) ناهه‌قی پێکردوویت ئه‌و پاره‌ی لێ سه‌ندوویت کابراش پارتی بوو ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار ناردمی بۆلای یه‌کیه‌تی بوو!.
به‌ڵام ئه‌و ده‌زگا حیزبیانه زوو ده‌سته‌کانیان ئاشکرابوو وه ئێسته له بێ بازاڕیدا هیچ ده‌وریان نه‌ماوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که پێویستیه‌کی حه‌تمیه‌و زۆرکه‌س لێره پێویستی پێی ده‌بێت سه‌فاره‌ته، گشت سه‌فاره‌ته‌کانی جیهان جگه له جه‌وازو ئیش و کاری باری که‌سێتی زۆر ئیشی تر بۆ هاوڵاتیانیان ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌فاره‌تی عێراق نموونه‌ی سه‌قه‌تی کارێکی تری به‌ناو حکوومه‌تی عێراقیه‌وه‌یه، پێش شه‌ش حه‌وت مانگ ڕێگه‌م که‌وته سه‌فاره‌تی عێراق له سعودیه کابرایه‌کی له‌فز خۆش و ڕۆح سوکی لێ بوو که‌وتینه قسه‌کردن و هه‌ندێك له گه‌نده‌ڵیه‌کانی سه‌فاره‌تی عێراق له له‌نده‌نم بۆ باسکرد، ئه‌ویش ده‌یووت به بیانوی کاری زۆره‌و هیچ کار ناکه‌ت.
کورده‌کانی به‌ریتانیا هه‌ندێکیان هه‌ندێ جار پێویستیان به سه‌فاره‌ت ده‌بێت بۆ ده‌رکردنی جه‌واز، به‌ڵام ده‌رکردنی جه‌واز له سه‌فاره‌تی عێراق زۆر له‌وه ناڕه‌حه‌ت تره که ئیقامه‌و جنسیه‌ی ووڵاته‌که وه‌ر بگریت.
ناز عه‌باس پێش چوار پێنج ساڵ داوای تازه‌کردنه‌وه‌ی جه‌وازی کردووه‌و چاوه‌ڕوانیان پێ داوه هه‌تا ئێسته‌ش به‌ناو هه‌ر چاوه‌ڕێیه هێشتا جه‌وازه‌که‌ی بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه له کاتێکدا ده‌ڵێ تازه به پولێکی قوڕاوی نامانه‌وێت چونکه جه‌وازو جنسیه‌ی به‌ریتانیام وه‌رگرتووه دوای ئه‌وه‌و چه‌نده‌ها سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و کوردستانیشی پێ کردووه، له کاتێکدا که پێویستی بووه پێیان نه‌داوه تازه ئێسته ئه‌گه‌ر بیشی ده‌نێ چ سودێکی هه‌یه بۆی، هه‌روه‌ك خۆشی ووتی به‌ڵام من هه‌ر قسه ناکه‌م بزانم خۆیان که‌ی جوابم ده‌ده‌نه‌وه.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رده‌وام هاواریانه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌مه‌وه نه‌چوونی سه‌فاره‌تی عێراقی له له‌له‌نده‌ن و هه‌ریه‌ك جۆرێك له کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام زۆرێکی دوای داوای جه‌وازکردنیان له سه‌فاره‌ت جه‌وازی به‌ریتانیا وه‌رده‌گرن هێشتا ئه‌وه‌ی به‌ناوی ووڵاتی ڕه‌سمی و یه‌که‌می ووڵاته‌که‌ی خۆیانن کاره‌کانیان دره‌نگتریش بۆ ناکه‌ن.
سۆران عادل یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ی زۆر به تووندی دژی سه‌فاره‌ت وه‌ستاو به ڕوویه‌کی گرژوو حه‌ماسه‌تێکه‌وه ده‌یووت: سه‌فاره‌ت درۆیان له‌گه‌ڵدا کردووم له‌وه‌ی مه‌وعیدیان بۆ داناوم و له دووری پێنج کاتژمێره‌وه ڕۆشتووم بۆ له‌نده‌ن و کاره‌که‌یان بۆ نه‌کردووم، جگه له زیانێکی زۆری مادی به‌هۆی کرێی ئه‌مسه‌ره‌و سه‌روو مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌سه‌ر کاره‌که‌شیه‌وه که‌چی هیچی بۆ نه‌کراوه، له‌سه‌ر جۆرێتی نه‌کردنی کاره‌که‌ی ده‌ڵێ من ناوی کۆتایم به‌ناوی عه‌شیره‌ته‌که‌مه‌وه‌یه‌و ئه‌وانیش ده‌ڵێن بۆت ناکه‌ین له‌کاتێکدا که به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون ووتوویانه به‌سه‌رچاو بۆت ده‌که‌ین، دوای مشتوومڕێکی زۆر له‌گه‌ڵ کارمه‌ندی سه‌فاره‌تدا دواجار به نائومێدی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ و هیچی بۆ نه‌کراوه، له‌کاتێکدا ده‌ڵێ خۆ ناوی عه‌شیره‌ت شتێکی ئاساییه ببێت به‌ناوی کۆتای بۆ مه‌سعود به‌رزانی به‌ناوی کۆتاییه‌و ناو ده‌برێت، بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، ڕۆژ بیانی، که‌مال میراوده‌لی، وشیار زێباری، ئه‌یاد عه‌لاوی و چه‌نده‌ها که‌سی تر‌و هیچ گرفتێکی یاسایی تێدا نی یه بۆ بۆ من کێشه‌م پێ بکرێت. له کۆتایی قسه‌کانیشیدا سۆران عادل ووتی خۆ من جنسیه‌ی به‌ریتانیشم هه‌یه به‌ڵام پێم خۆش بوو عێراقیه‌که‌شم هه‌بوایه وه‌ك عێراقیه‌ك گه‌رچی لێره له‌و داڵه‌ش ده‌ترسن.
که‌سێکی تر که نه‌یوویست ناوه‌که‌ی بنووسرێت ووتی کاتێك جه‌وازه‌که‌شت وه‌رده‌گریت ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر ده‌رچوونه‌که‌یدا ڕۆشتووه فریای سه‌فه‌رێکی پێوه ناکه‌ویت.
جگه له‌و بیانووانه‌ش که به‌رده‌وام به‌هۆی گۆڕینی جۆرێتی جه‌وازه‌وه کوردانی به‌ریتانیا زیاتر ڕه‌شبین ده‌کات به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌ت.
زۆرێك له کوردانی به‌ریتانیاش ئه‌وه ده‌ڵێن چۆن دڵمان به ووڵاتی خۆمان خۆش بێت و ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌مان تێدا دروست ببێت له کاتێکدا له‌م ووڵاته‌دا به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌کان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ئه‌ی ده‌بێت له ووڵاتی خۆمان چۆن بێت، هه‌ربۆیه خاوه‌ن بڕوانامه‌کانیش ناچار ده‌بن زانست و بڕوانامه‌کانیان له خزمه‌ت ئینگلیزدا بێت و به خه‌ونی کوردستانه‌وه سه‌ر بنێته‌وه.
عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست