پێویسته ئۆپۆزیسیۆن به‌ده‌م داواکه‌ی دکتۆر که‌مال مێراوده‌لیه‌وه بێت
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
زۆر باس له شه‌فافیه‌ت ده‌کرێت و که‌م په‌یڕه ده‌کرێت، زۆر ووتراوه گرنگه کردار‌و گوفتار وه‌ك یه‌ك بێت، زۆر تانه له‌وانه دراوه به ووته شتێك ده‌ڵێن و به کردار شتێکی تر ده‌که‌ن، زۆر سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه کراوه کرداریان پێچه‌وانه‌ی گوفتاریانه، له ئاینی ڕاستی ئیسلامیشدا ئایه‌تی قورئانی له‌سه‌ر دابه‌زیووه وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ} بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن کرده‌وه‌ی پێ ناکه‌ن؟! که ئه‌مه‌ش زیاتر لایه‌نه ئیسلامیه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی زیاتر جدی له‌سه‌ر بکه‌ن.
خۆ پیشاندان و داواکردنی مافی خۆ له سیستمی قه‌زافی ئاسا‌و دیکتاتۆره هاوشێوه‌کانیدا نه‌بێت گشت ئاین و یاسا‌و ڕێسا دونیایه‌کانیش دانی پێدا ناوه‌و پشتگیری لێ ده‌کات، ته‌نها کۆمه‌ڵێك نه‌بێت مشه‌خۆرو چه‌قبه‌ستوو نه‌بێت.
هه‌ربۆیه که خۆ پیشاندانه‌کان سه‌ره‌تا له تونسه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ی که تا ئێسته به‌رده‌سته بووه خه‌یاڵێك بوو، به‌ڵام بوو به واقع، زۆرشتی تریش له ئێسته‌دا خه‌یاڵه‌و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌بێت به واقع، به‌ڵام سه‌ربه‌رزی و خۆشبه‌خی بۆ ئه‌و که‌سه یان لایه‌نه‌یه له دۆخه ته‌نگانه‌کاندا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌بێت و ده‌ستی له به واقعکی کردنی خه‌یاڵه‌کاندا ده‌بێت.
هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسۆن گه‌رچی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆو وه‌ك تاك و هه‌ندێك جار ڕاگه‌یاندن و جار جاره ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌شێوه‌یه‌کی ده‌توانین بڵێین پشێوی له‌ناو خۆ پیشاندانه‌کاندا بوون و پشتگیریان لێ کردووه، به‌ڵام تا ئه‌م ئانوساته له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون که دڵنیایه‌کی ته‌واو به گه‌ل بده‌ن که ئه‌وان سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ گه‌لدان، جۆرێك له نا ڕوونیان تێدایه، وه‌ك که‌سێك له دوو ڕه‌یانێکدا بێت و حه‌په‌سابێت، گه‌رچی بڕیارێکی ئاسان نی یه بۆ لایه‌نێکی سیاسی کوردی که هیچیان به ئاسانی نه‌گه‌شتوونه‌ته ئه‌م ئاسته‌ی که ئێسته تێیدان و به هه‌ڵبژاردنی گه‌ل و شکستهێنانی ترسی بچوکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌که‌ی لێ ده‌کرێت له ئاینده‌دا له لایه‌ن هێزی ده‌سته‌ڵاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت چیتر ئه‌و سیاسه‌تی دوو فاقیه پشتگوێ بخرێت و ڕاست و ڕه‌وان یه‌کێکیان هه‌ڵبژرێت و چیتر ئیراده‌ی گه‌ڵ یاری پێ نه‌کرێت.
به بڕوای زۆرێك داوا کراوه‌که‌ی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی که داوای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی کردووه کارێکی ئیجابیه‌و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه که له ناخی هه‌زاره‌ها هاوڵاتیه ڕۆژانه به خۆپیشاندان به‌سه‌ری ده‌بات.
ڕێژه‌ی خۆ پیشانده‌ران و تووڕه‌یان به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵات شه‌رعیه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی نه‌هێشتووه، که‌وابوو چی ڕێگره له دامه‌زراندنی حکومەتێکی تەکنۆکراتی کاتیی ناحیزبیی وه‌ك میراوده‌لی ئاماژه‌ی پێکردووه، هیوادارین هه‌وڵی چڕ‌و خێرا بۆ ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بدرێت و چیتر هه‌وڵی هاوڵاتیان به فیڕۆ نه‌درێت و دوانه‌خرێت.
داواکراوه‌ی میراوده‌لی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا بخوێنه‌ره‌وه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=768b2c70 عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست